کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد پیرباڵ :دەنگ دەدەم بە مەسعود بەرزانى و لیستى كوردستانى

Saturday, 25/07/2009, 12:00


لە دوا ساتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردندا فەرهاد پیرباڵ خۆى دۆڕاند خۆى كردە زوڕناژەنى بنەماڵەى مەسعود و جەلال و لیستى دزى و گەندەڵى و مافیاكانى كوردستان.
فەرهاد پیربال لە تەلەفزیۆنەكانى (گەلى كوردستان و كوردستان و زاگرۆز تڤیەوە بانگەشەى بۆ مەسعود بەرزانى و لیستى كوردستانى كردو داواى لە گەنجان كرد كە دەنگیان پێ بدەن.
فەرهاد هەر لەو قسانەیدا هێرشى كردە سەر شارى سلیمانى و گەنجانى سلێمانى و بە ئاژاوە و پشێوى ناو زەند كرد .
فەرهاد ئەو كەسەى كە سەردەمانێك بە قسەو شیعرەكانی ببووە خۆشەویستى خوێندكارانى زانكۆ و گەنجانى كوردستان بەڵام لە دوا ساتەكانى هەڵبژاردندا نەیتوانى خۆڕاگر بێت و لەبەرى میللەتدا بمێنیـَتەوە و خۆى خستە باتوەشى بەرژەوەندیەكانى بنەامڵى بەرزانى ئێمە لێرەوە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەى هۆكارەكانى ئەو سەوداو مامەڵەیە بزانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە