کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ کوێ هەڵدێن؟؟

Monday, 03/03/2014, 12:00






دوو هەمین سەفەری باکۆ:
کۆتایی سیپتامبری ساڵی ١٩٤٥، ئەفسەری پایە بەرزی سیاسی رووس لە تەورێز/ ژێنڕاڵ ئاتاکشیۆف / بە قازی موحەممەدی راگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە بچێتە سۆڤیەت وبۆ داهاتووی کوردوستان لە گەڵ بەرپرسان باس ولێدوان بکا. ئەندامانی ئەو وەڤدە لە لایان قازی ودۆستانی رووس دیاری کران!ئەو کەسانە بون : قازی مەحەممەد، مەناف کەریمی، عەلی ریحانی، قاسم ئاغای ئیلخانیزادە، سدیق قازی عەبدوڵڵا قادری، هەمزە نەڵۆسی، نووری بەگ .بەرهەمی ئەو سەفەرە بە کورتی ئەو بوو: دوای وتوووێژێکی زۆر / باقرئۆف / لە کاتێدا مستی لە مێزەکەی بەردەستی خۆیدەدا گوتی: مادام یەکێتی سۆڤیەت هەیە هەبێ، کورد بە ئارەزوو دەگا؟ قازیش بە هەمان تین وگوڕی میواندارەکەی وەڵامی دایەوەو گوتی: کورد نەتەوەیەکی ئاتاجە، (ئاتاج یانی هەژارو فەقیرونەدار) هەر دەستێکی یارمەتی بۆ درێژ بکرێ پێشوازی لێ دەکاو لە هەمان حاڵدا / ماچی / دەکا. (حوکومەتی میللیی کوردوستان،،ساڵی ١٩٤٦، لە نوسینی ،، ولیام ئینگڵتۆن جونیۆر،، لە وەرگێڕانەوەی،،جەنابی ، موحەممەد سەمەدی،، پێدا چوونەوەی، جەنابی عەوڵا سەمەدی) .
ئەو چەند رستەیەی سەروو نە من نوسیومە، نە هیمنە، نە ئەوسەردەم من لە ژیاندا بوم.بەڵام کەسم وەکو کورد نەدیوە دیرۆکناس بێ کە بە شێوەیەکی دۆکۆمێنتی وراستوێژانە دەربارەی رووداوەکانی کۆمار لە مهاباد توانیبێی پەڕتوکێک بڵاو کاتەوە کە پشت ئەستور بێ رووداوەکای دوای ئەوسەردەم.(لە حیزبی خاوەن میراتی ئەو کۆمارەش ناپسم چون هیچجیان لە چەنتەدا نەماوە نەبووە) بابەتو بەڵگە هەن، کەسانی دڵسۆز کاریان کردووە،پەڕاویان نوسیوە، ..... بەڵام بە بارتەقای باڵای ئەو رووداوانە نین. ئەو بەڕێزانەی کە بە هیممەتە خۆیان ولەسەر گیرفانی خۆیان لە کاری رۆژانە و ژیانی شەخسی خۆیان مایە دادەنێن وەدوای شوێنی رووداوەکان دەکەون جێگای رێزو حورمەتی دڵسۆزانی کۆمەڵگاو رەخنەگرانن.
لە پشت پێکهێنانی هەر رووداوێکی گەورەو چوک مێژوویی ،زانستی کۆمەڵایەتی، سیاسی دیرۆکی.....کۆمەڵێک کەس ولایەن بۆ ئەو رووداوانە دەبنە هۆ بۆ پەرە پێدان بە داهاتووی ئەو رووداوانە. لێرەدا کەسانی خوڵقهێنەری ئەو رووداوانە یانژی نەتەوەیەکی هوشیاری ئەو قۆناغانە کاتێک دەگاتە ئامانج، کە حیساب لەسەر خەڵک وخاک و سیاسەتی زیرەکانەی خۆی بکا. دیپڵۆماسی و هاتوو چووش هەتا ئەو ئەستە ماقوڵە کە وردبینانە قازانجی هەر دووک لای تێدا بە دێ بێ.سەردەم وکات لە پەیوەندی لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی نێونەتەوەیی قسەی یەکەمی پێیە. بەو واتایە حیزبی سیاسی وسەرکردەی سیاسی دەبێ بە پێی هەل وئاڵوگۆڕەکان هەگاو بنێ. ترس ولەرز لە شکست دیاردەی متمانە نەبونە بە خەڵک خودی رێکخستنەکە.
مێژووی ٦٨ساڵی رابوردووی حیزبێک لەسەر ناوی / دێمۆکڕات،، جار جارەش دەڵێن : بنە ماڵەی گەورەی دێمۆکڕات / و خودموختاری، فدڕاڵی، و.. هەتا ئەو سەردەمە رێک نیوەی تەمەنی ئەو حەزبە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق (باشوری وڵات) بەهەدەر چووە.؟ ! زۆر لایەنی شاراوە ولایەنی لێڵی تێدا ماون کە هیچ جوابێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. بەڵام ئەوەی کە لەو حیزبە رۆۆن ئاشکرایە ، ڕژانی خوێنی هەزاران شەهید و قارەمانی راستگۆیە کە گیانی خۆیان بۆ نەتەوەکەیان فیدا کرد.(بە پێچەوانەی کاربەدەستانی ئێستای ئەو حیزبە کە لەسەر ناوی ئەو شەهیدانە لەفکری دەسەڵاتی لاوازی خۆیاندان) لایەنێکی دیکەی ئەو رووداوانە: پاش شەهید بونی قارەمانانەی رێبازی کۆمار لە مهاباد میراتگرانی ناگوشیار وناکارامە، سوختەو فەقێی ناو حەجرەکان ،کەسانی نەخوێندەواری تەنانەت لە پلەی سەرەتایی، وچەند کەسی خوێندەواری ئوووپا دیدە لەو حیزبەدا وەک داڵاش کەوتنە سەر جەستەی برینداری ئەو حیزبە، کە بوو بە هۆی ئەوەی،کێل وبەردی شەهید، خاک،هێزی خەڵک، ورەی جەماوەر، کوردایەتیو...هەنجن هەجن کەن.
شەهید پێشەواو هاوڕێیانی سەرەڕای ئەوی کە من بە چاوی ڕەخنە لییان دەڕوانم پەیامێکی مێژووییان دا بە نەتەوەی کوردکە:سەروەتو سامانی ئێمە ژیانمان بوو کە ئەویشمان بۆ گەل و نیشتمان فیداکرد.(هەرچەند ئەو حیزبە بە پێی هەموو بەڵگەکان رووسەکان درووستیان کرد بەڵام زۆر دزێوانە لە کاتی تەنگانەدا جێیان هێشتین) پرسی مێژوویی ئەوەیە: دوای ئەو شەهیدانە ئەو کەسانەی کە ئەو حیزبەیان قوڕق کرد دەستیان بەسەرداگرت دەبێ جوابی مێژوو بدەنەوە.ئەواقن زۆربە ناپاکی خۆیان لە تەوای ئاوات وئارەزووەکانی کۆمار وشەهیدان دزییەوە! رووداوەکانی ئەو چەند ساڵەی دوایی بە ئێمە دەڵێ کە بەر پرسانی ئەو حیزبە لەو ١٥ کۆنگرەیەدا کە گیراوە ئیسپاتیان کردوو نە شیاوی ئەوەن(هەموویان نا بەڵکەم زۆرینەیان) مرۆوێکی دێمۆکڕات بن نە شیاوی ئەوەن رێزیان لێ بگیرێ (چون ئەوان رێز لە داخوازی خەڵک ناگرن)ئەوانە ناتوانن ببنە خاوەنی دۆزێکی ئاوا مەزن لە رۆژهەڵاتی وڵات وئەرکەکانیان پێ جێ بەجێ نابێ.
لەو رۆژانەدا هەمیسان زۆڕنای جودابونەوەو لێکترازان وهەڵاتن لە ناو ریزەکانی ئەو کۆنە حیزبە دەستی پێکردۆتەوە وچەند کەسێکی هاتونەدەرێ.داری بنکڵۆڵی وەرزی سیخوارزەدەی سیاسەتی لاوازی ئەوانە گەڵاکانی لە چرۆی بەهاردا یەکەیەکی دەوەرێ!و دەکەوێتە سەر عەرز.خۆبەزلزانیو خۆویستی بەڕیوەبەرانی ئەو حیزبەیە کەدەڵێن : ئێمە ئەو کەسانەیەن کە رۆستەم پاڵەوان ! هەرکەس مافی خۆیەتی چۆن بیر دەکاتەوە وکام رێباز هەڵدەبژێرێ ببەڵام بە کام قیمەت؟؟ ئەوە یەکێک لە پێناسە رزیوەکانی جەستەی دێمۆکڕاسییە لای ئەو حیزبانە لە رۆژهەڵاتی وڵات. ئەندامانی کومیتە ناوەندی ئەو حیزبە (بەوانەی کە دێنەدەرێ) هەتا گەڵەگا بون شاخو باڵیان هەبوو کەسیان بە مرۆو دانەدەنا. بەڵام کە هەمبانەی باوەڕیان بەتاڵ بوو وتووشی نەخۆشی لە بیر چونەوە هاتن رێگای ماڵێ هەڵدەبژێرن و دەفەرمون : کوردایەتی دەکین! پ ێێان وایئە کورسی لە زستاندا بەتڕان گەرم دادێ.
ساڵانێکی دوورودرێژ بڕیاریان داوە،خەڵکیان بە کوشت داوە،تووشی هەندەرانیان کردوین، هەزاران بنە ماڵەیام بێچارە کردووە،..... پاشان دێنە سەر سایتێک ودەفەر موون: لە ئەندامەتی وازمان هێناوە و لەو حیزبە دەڕۆین!؟ ئەو هەلپەرستانە وادەزانن سەردەمی نەزانی وقۆناغی جاهیلییەتە ،کە بێنە سەر وتوووێژێک وهاسان رێگای هەڵاتن هەڵبژێرن. لەوانەشە بڵێن بۆ داهاتوو ئەگەر دادگاییش بکرێن خۆ ئێمە لە لۆمپەنێکی وەک م، سەنگاوی زۆر زیاترین دادگا لەکەلار چەندی دەست دەڕوا لە رۆژهەڵاتیش هەر ئەوەندەوجارێکی دی ئامریکا کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێ ئێمەش سەلانە سەلانە شۆڕ دەبینەوە رۆژهەڵات و دەبینە ئاغاو کوێخای خۆمان.
لە کۆتاییدا چەنە وشەیەکم ماوە بۆ بێ ئیقباڵەکان وهاوفکرەکانی .نوسینی ئەو رستانە بۆ من زۆر گرانە هیوادارم خراپم لێ وەرنەگیرێ چون بنە ماڵە نەماوە ئەوانە تووشی بێ بەختی نەکەن ، ئاوارەی نەکەن ،چوکی نەکەنەوە، بێحورمەتی پێ نەکەن ، من دڵۆپێکم لە دەریان ئەویندارانی شەهیدی کوردوکوردوستان .تەنیا ئێمە نین تڕاژیدیمان بەسەر هێنراوە،بست بە بستی خاکی نیشتمان بە خوێنی شەهید ئاودێر کراوە.کوردوستا هی ئەو حیزبەیە کە بەرهەمی بەرو بوی شەهیدان بە هەدەر نەدا.بە بێ ئیقباڵەکان دەڵێم : جوابیان چییە بۆ ئەو شەهیدانەو بنە ماڵەکانیان:
شەهید: رەشاد کەریمی ،، هەژار کەریمی،، فەتاح کەریمی،،رەزا کەریمی،،کەماڵ کەریمی،، فایق کەریمی و (شۆعلە ئیبڕاهیمی تەمەن ١٦ ساڵ کچی پووری خێزانم کە پێش ئیعدام کردن تەجاوزیان پێ کرد!؟) ئێوە بۆ کوێ هەڵدێن؟؟ لە کاتێکدا مێژووی حیزبەکەت بە باشی نازانی چۆن پلەی ناوەندی وەردەگری وفەرمانی شەڕ دەدەی؟ پاشانیش زۆر هاسان دەست دەکێشێیەوە! خەڵک سەرو ماڵی تێدا چوو بۆ ئەوە نەبوو ئاوای بەسەر بێنن.
جەعفەر کەریمی
٣/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە