کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستخۆش بۆ دەستەلاتى كوردى كە دەیان تاوانبارى وەك مەلا عوزێر وقاسم ئاغا لە زَێر دەستەلاتى خۆیان ئەحوێننەوە

Tuesday, 26/10/2010, 12:00




مەلا عوزێركە خەلكى گوندى باییزاغایە,بووەتە پێشمەرگە, لەلایەن حكومەتى بەعسەوە رەوانە كراوە بۆناو هێزى پێشمەرگە,هێندەى كە پێى دەكرازانیارى دەدا بە بەعس, پەیوەندى بەردەوامى هەبوو لەگەل ئەمن و ئیستیخبارات,زانیاریێكوى زۆرى لە سەر خەلكى لادێكان دەدا و بە گرتنى دەدان,كاتێك كە تەسلسم بۆوە{برایم شورتەى}شەهیدكرد.برایم شورتە پێشمەرگەیێك بوولە سالى 1977لە باقرت سێ كلاشینكۆفى بەعسى برد و پەیوەندى بەهیزى پێشمەرگەوە كرد.لە پیرداود مەفرەزەیێكى حیزبى سۆسیالست بە سەرپەرشتى {ناییفى فارس باوە}چووە خوارەوەو مەلا عوزێر كەمینى لە سەر دانان و چەند پێشمەرگەیێكى لێ شەهید كردن,هەروەها كەمینێكى ترى داناوە لە گوندى سەبراغ كە سەر بە قوشتەپەیە,ئەو كات نادر قاشوە لیپرسراو بوو لە ناو پێشمەرگە,بە ئیش و كارى شۆرش چوو بوو بۆ ناو شار كە 4 پیچشمەرگەى لەگەل بوومەلا عوزێر لە كەمینەكەى سەر باخ لێیدان وتەنها یەك پێشمەرگە دەربازى بوو,نادر قەشقەو 3 پێشمەرگەكە شەهید بوون.هەروەها ئەسعەدە رەش لە ناو هێزى پێشمەرگە بە ئیش و كار لەگەل 2 پێشمەرگەچوونە ناو شار لە ناوچەى گردیش,مەلا عوزێر لە كەمینەكەى لێیدان و هەموویانى شەهید كرد.جاریكى تر مەفرەزەیێك دەچنە نا و شار لە گوندى قۆپە قوران مەلا عوزێر لێیدان و هەر سێكیانى شەهید كرد.هەروەها لە كەمینەكەى بیر عارەبان كاتێك تەرمى شەهیدەكانى هێناوە بۆ قوشتەپە{ئەكرەم مەولود}زۆر بەسەختى بریندار بوو لە كاتى لێدانەكە.بەلام مەلا عوزێر بە دەستى خۆى لێیدان و شەهیدى كردن ,هەروەها هەردووك كورى مام عەزیز قەمبەر كە ناویان خالید و حەمەدەمین بوو كە دوو براى فیلارى عەسكەرى بوون نوورەى تاوانبار ئەم 2 كوورەى برد و تەسلیمى مەلا عوزێرى كردن وئەمیش تەسلیمى رزیمى كردن و لە سێدارە دران,مەلا عوزێر تاوانبارێكى درندەو پیس بوە و زۆر پێشمەرگەى شەهید كردووە كە لەزماردن نایە.....
مام ئۆمەر پێشمەرگەیێكى دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە