کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شینه‌که‌ی کاک قادر بۆ غه‌ززه‌ و نوێژه‌که‌ی حه‌مه ‌بۆ ئێران

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1563 بینراوە


شینه‌که‌ی کاک قادر بۆ غه‌ززه‌ و نوێژه‌که‌ی حه‌مه ‌بۆ ئێران
پێک ئه‌هێنن لیستی چوارقۆلی بۆ هه‌ڵبژاردنی کوردستان

ئه‌وه‌ی پێم سه‌یره‌له‌کوردستاندا ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن حزب ده‌بێت هه‌موو گۆڕانو بڕیارێک له‌چوارچێوه‌ی مه‌زاجی چه‌ند که‌سێکی به‌رژه‌وه‌ند په‌رست بێت که‌ده‌سته‌ڵاتیان گرتووه‌به‌سه‌ر حزبدا، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه ‌بۆ واقیئی حزبه‌که‌یان و باری سیاسی کوردستان خوواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر،تا ئێستاش به‌ئه‌قلیه‌تی شاخ پیاده‌ی بریاره‌کانی ده‌کات و به‌رچاویان له‌ئاستی جه‌ماوه‌رو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوێر بووه‌. ده‌مه‌وێ له‌م نوسینه‌دا ڕوو له‌هاورێانی زه‌همه‌تکێشان که‌م پاش ئه‌وه‌ی له‌کۆبونه‌وه‌ی دوێنێ پاش کۆمه‌لێک کێشه‌ی سیاسیو دارایی که‌ماوه‌یه‌کی دوورو درێژه‌له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه‌دا په‌نگیی خواردووه‌، دوو نووسراوی جیاواز بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. من خۆم له‌نزیکه‌وه‌دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه‌،کۆمه‌لێک ده‌رچونو جیابوبه‌وه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساله‌ی دوایدا له‌ناویاندا ڕویداوه‌،ئه‌ویش هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ خودی کاک قادر و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حزبدا هه‌روه‌ک لایه‌ناکانی تری کوردستانی.هه‌رچه‌نده‌زه‌حمه‌تکێشان له‌چاو حزبه‌بچوکه‌کانی تردا جیاوازیه‌کی زۆریان هه‌یه‌له‌ڕووی پێکهاته‌ی کادری سیاسیه‌وه‌ئه‌مه‌ش هۆکارێک بووه‌بۆ جیابونه‌وه‌کان .به‌ڵام کێشه‌کانی ئه‌مجاره‌یان له‌باروو سه‌رده‌مێکی جیاوازو گونجاو تردایه‌،ئه‌مانیش به‌شێکن که‌به‌ر شاڵاوی گۆرانکاریه‌کان ده‌که‌ون که‌هه‌موو هێزه‌سیاسیاکانی به‌رده‌که‌ویت .له‌به‌یاننامه‌که‌ی لاکه‌ی کاک قادر هۆکاری کێشه‌کان و جیابونه‌وه‌که‌بۆ هه‌وڵدانی دروستبونی لیستی هه‌لبژاردنه‌کانه‌له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتن و سۆسیالست .له‌راستیشدا ئه‌و پاله‌په‌ستۆیه‌ی که‌ئێران ده‌یکات بۆ درۆست بونی ئه‌م لیسته‌چوارقۆلیه‌ له‌لایه‌ن کادره‌کانی زه‌همه‌تکێشانه‌وه‌مه‌قبول نیه‌وه‌ک حزبه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی محمود .
که‌به‌خواستو بڕیاره‌کانی ئێران کار ده‌کات،به‌داخه‌وه‌له‌ناو حزبه‌که‌ی حه‌مه‌دا ئه‌و کادیره‌سیاسیانه‌نه‌ماوه‌تا ئه‌وانیش بتوانن هه‌مان بڕیارو هه‌ڵوێست له‌م کاته‌گونجاوه‌دا وه‌رگرن


هه‌رچه‌نده‌جیاوازی هه‌یه‌له‌نێوان ئه‌وو کاک قادردا، گه‌نده‌ڵیه‌کانی حه‌مه و په‌یوه‌ندیه‌جاسوسیه‌کانی له‌تای ته‌رازوودا زۆر قوورستره‌..
سه‌رده‌می گۆرانه‌و سه‌رده‌می به‌هۆش هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندام و هه‌وادارانی حزبه‌کانه‌چیتر دوای رووی قولابی ئه‌و به‌ناو سه‌رکردانه‌نه‌که‌وون ، به‌هه‌مولایه‌که‌وه‌بتوانین ئه‌و گۆرانه‌ی که‌به‌ڕێگاوه‌یه‌هاوکاری بکین وله‌سه‌ر سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاگامان له‌ویژدانی خۆمانو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مان بێت...

سمایلی حاجی فرج
سلێمانی

شینه‌که‌ی کاک قادر بۆ غه‌ززه‌و نوێژه‌که‌ی حه‌مه‌ بۆ ئێران ؟؟؟؟
لیستی چوار قۆلی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌ردستان؟؟؟؟

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)