کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


"چوارێنەکانم "

Wednesday, 04/06/2014, 12:00

1713 بینراوە


(لەسەر ئیزنی بابا تاهیری کورد)

شێواوی شۆخێکم چاوانی مەستە
دڵ و دینم لەپێناوی بە هەستە
لە ناو کۆڕی ئەوینداروخوماران
بە تەنیا بسکی تاتای تۆم مەبەستە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

کە ئەنگوت کازیوە بولبول دەناڵێ
دەڵێی دێوانەیە وشەیدا بۆ خاڵێ
لەتاوی سورگوڵێ دەکا چڵاوچڵ
وەکو وا بێ کەتەنیا بێ لە ماڵێ
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە دونیادا وەکو من کوانێ شەیدا
وەها دوورو وەها بەستە و تەنیا
بە دیدەم چێ بووەلافاوی خوێنین
لە بۆسەی مردنم مەرگم لەرێ دا .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

خەمو دەردم سنوری لێ بەزیوە
رهێڵەی زامە وا جەستەی تەنیوە
لەچوارلاوە گەمارۆی ئێشو ژانم
لە خارستانمو گوڵ لێم رەویوە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەنەوشەی دەشتو کۆسار کورتەکاتە
گوڵی سوری چڵی دار کورتەکاتە
بە دەنگی بەرز دەڵیم هاوارودادم
وەفای شۆخان تەمەنیان کور تە کاتە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

گوناهی دیدەمە دڵ بووە لەت وپەت
کە هەرچی دیدە دیتی دڵ لەپێی کەت
ئەگەر دیدەم نە بوایە چاوەچاوی
لە کوێ دڵ وادەبوو شەیداو شەکەت .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵت دێ تۆ دەچڕژێنی دڵی من
لە گۆمی خەم دەخنکێنی دڵی من
بچڕژێم یا بخنکێم خۆشە بۆ من
بۆ تۆیە شوارو لێدانی دڵی من .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دەمانکوژێ بەدەستی خۆی و ناپرسێ لە حاڵم
لە دیلانم بە دوورەوئێستێ دیلی چاوی کاڵـم
هەتا کەی دیلی تۆ بمو دووربم لە دیلان
وەکو باڵندەیەک بەندو تۆش بشکێنی باڵم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

هەتا مردن وەکو پەرژین لە باڵاتم
وەکو لاولاو لە باڵات هەر خەڵاتم
ئەگەر بێتو پەڕێزو پەرتو لاش بی
بۆ لات دێم تا دەگا هیواوئاواتم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دڵی ئا شق تەژیەی دەردو بەڵابی
وەکو شێت کۆتو زنجیری لە پا بی
شەوورۆژ کار وپیشەی ئاخوناڵە
بە کەکرە ژەهرودەرمان تێکەڵاو بی .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
جەعفەر/کەریمی
فەنلەند / ٢٠٠٧ ی / زایینی




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)