کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکیەتی ئەگەر لە خۆیان نەشێوێنن ، کورتیان نەهێناوە

Saturday, 28/09/2013, 12:00

1623 بینراوە





ئاخاوتنەکەم نوخبەی دەسەڵات و ئەوانەی کە پێیانەوە بەستراونەتەوەو سوود مەندن کە کەمتر 10% قەوارەی یەکیەتی و جەماوەرەکەی پێک دێنن ، نایانگرێتەوە ، ئەوانی تر هەر چۆنی لێک دەینەوە لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان وەک ئەوە وانە کە دوو ڕووی یەک دراو بن واتە یەکێکیان شێرو ئەوی تر خەت . بۆ سەلماندنی ئەو پێکەوە بەستنەوەیە بەلگە زۆرە و هەندێکیان :
1- لە سەرەتای بەدەر کەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و بە تایبەتی دوای ئەوەی کە گۆڕان 25 کورسی هێنا ، پارتی دەیگۆت و دەیانگۆتەوە ، گۆڕان وەک ئەوە وایە کە لە یەکیەتی جودا بۆتەوەو بەشی هەرە زۆری دەنگەکانیشیان هی دەنگدەری یەکیەتیە.
2- کە بەرپرسە یەکیەتیەکانت دەدواند و پێت دەگۆتن دەربارەی ئەو کورت هێنانە ، بە چەند وشیەک وەڵامیان دەدایەوەو دەیان گۆت ، لە گەڵ پارتی بە یەک لیست دانەبەزیباین ، ئەو هەموو دەنگانە بۆ گۆڕان نەدەڕۆیشتن 3- ئەگەر کودەتای گروپی نوخبە کە زیاتر بە گروپی نەوت ناسراون ، نەبوایە ، یەکیەتیەکان لە 30/6 قسەی خۆیان کردبوو و ناوەرۆکی وتافەکانیشیان خۆی لەوە دەدیتەوە ، نا بۆ ڕێکەوتنی ستراتیجی یەکیەتی و پارتی ، نا بۆ حوکمی سەرۆکایەتی ، بەڵێ بۆ حوکمی پەڕلەمانی ، نا بۆ زیاتر پەڕاوێز کردنی یەکیەتیەکان ، بەڵێ بۆ نزیک بوونەوە لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان .
4- هەر کسێ بەراوردی ئەو خڕبوونەوە هەرە فراوانەی یەکیەتی لە پارکی شانەدەری و سولێمانی و ڕانیەو کەرکوک و شوێنەکانی تری ، لە گەڵ ئەو کورتهێنانەی دەنگەکانی یەکیەتی بکات کە بە قسەی بەشی هەرە زۆری یەکیەتیەکان و بگرە حیزبەکانی تریش کە وێنەی نەبووە لە مێژووی ئەو پارتەو ئەگەر بەراوردی خڕبوونەوەکەی شانەدەریش بکەین لە نێوانی یەکیەتی و هەفتەک پێشتری خڕبوونەوەی پارتی لە هەمان پاڕک ، دەبینین کە خڕبوونەوەکەی یەکیەتی دوو بەرامبەری خڕبوونەوەکەی پارتی و بە زیاتریشەوە بوو ئەوە لە کاتێکدایە کە هەولێر لە ژێر کۆنتڕۆلی پارتیشەوەیە.
5- ئەو بەراوردانە وامان لێدەکەن کە جەماوەری یەکیەتی تۆڵەی کودەتاکەی 30/6 یان لە گروپی نەوتی خۆیان کردۆتەوەو وایان پێ باش بووە کە دەنگ بە گۆڕان دانیان زیاتر لە بەرژەوەندی یەکیەتی و هاتنە پێشەوەی ئافاقی یەکگرتنیان لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دێتە پێشەوە . خۆ سۆزانی خالە شەهاب وێڕای ئەوەی کە بە توندی پاڵپشت بوو لە کودەتاکە بەڵام لە کورتهێنانەکە بە ئاشکرا گووتی لە بەر درێژکردنەوەکەی سەرۆکایەتیەکەی مەسعود بارزانی بوو و پارتیش خۆی پێ بادەدات .
6- لێدوانی دکتۆر بەرهەم و بەشێکی فراوانی کادیرانی یەکیەتی لە سەر ئەو کورتهێنانەو ناڕەزاییەکانیان لە سەر دەسکاری کردن بە دەنگەکان و تەزویر کردن ، هەمان مانا دەگەیەنێ.
7-ئەگەر بەراوردی دەنگەکانی پارتی لە لایەک و دەنگەکانی یەکیەتی و بزووتنەوەی گۆڕانیش بە پێکەوەیی لە گەڵ یەکتری ، بکەین ، دەنگەکانی پارتی دەنگە تەزویرەکانی لێ دەربێنین ، ئەوانی تر حیساب بکەین ، بڕوا بکەن ژمارەی کورسیەکانیان لە 25-30 کورسی تێ ناپەڕێ ، بەڵام دەنگەکانی یەکیەتی و گۆڕان بە پێکەوەیی خۆی لە نزیکی 50 کورسی دەدا.
8- پرسیارەکە ئا لێرە خۆی بەدەر دەخا کە پارتی کورسیەکانی لە کاتەکانی هەڵبژاردنی یەکەم پەڕلەمانی کوردی تا ئەو هەڵبژاردنە لە نزیکی 50 کورسیەوە بۆ خوار 30 کورسی کەم بۆتەوەو هی یەکیەتیش بە هینەکەی گۆڕانەوە کە لە 90%ی جەماوەریان وەک ئەوە وایە کە دوو ڕووی یەک درواو بن لە نێوان هەلبژاردنی یەکەم و دوا هەلبژاردن کە دەکا ئەو هەڵبژاردنەی ئێستا وەک خۆی ماوەتەوەو کورتهێنانەکەی پارتیش وەک ئەوە وایە کە ڕێکاو ڕێک یەکسان بێت بە دەنگەکانی تەیاری دینی لە کوردستان . ناڵێم بەراوردەکە بە وردیە چونکە لەو نێوەندەدا ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەرەکانی پارتی ، بۆ گۆڕان ڕۆیشتووەو هەلبەتە دەنگی یەکیەتیش جگە لە گۆڕان بۆ تەیاری دینی و بگرە پارتیش ڕۆیشتووە بەڵام بە گشتی زۆنی دەنگەکان وک ئەوە وایە گۆڕان و یەکیەتی لە سەروی 45 کورسی بێت و هی پارتیش بێ تەزویر لە خوار 30 کورسی بێت و ئەوانی تریش هی تەیاری دینی بێت .
8- ئەو لێدوانانە ڕەنگە وەها لێکبدرێتەوە کە خراپبوونی وەزعی کوردستان بە تایبەتی لە ڕووی نادادپەروەری و گەندەلی و ئیدی و ئیدی تەنیا لە ئەستۆی پارتی بێت بەڵام بە دیوەکەی ترەوە چەندی لە ئەستۆی پارتیە ، ئەوەندەش و بەزیاتریشەوە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی یەکیەتیەوەیە ، چونکە هەموو ناڕێکیەکان لە ڕێگای زۆرینەی کورسیەکانی پارتی و یەکیەتی و ، ڕێکەوتنی ستراتیجیان و پێکەوە چونە هەلبژاردن و ئیدی و ئیدی و لە ڕێگایانەوە نەک هەر تەنیا دەنگەکانی ئۆپۆزسیۆن و شەقامیان پێیەوە دەمراند ، بەلکو دەنگێکی هەرە فراوانی کەسە لێهاتووەکانی ئەو دوو پارتەشی پێیەوە دەمرێندراو بۆیە لە ڕێگایەوە :
9- دەنگە دروستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان با کەمتر لە 30 کورسیش بێت ، بەڵام کاریگەری زۆر باشتری دەبێت هەم لە سەر جەماوەرەکەی و هەم لە سەر پشکیان لە ئایندی دیموکراتی .
10- بۆ یەکیەتیش ئەو 16-20 کورسییەیان گەلێ کاریگەر تر دەبێ لە پێشتریان کەبە پێکەوەیی لە گەڵ پارتی کۆنتڕۆلی بارەکەیان کردبوو ، چونکە ئەو دەنگانەی ئێستای یەکیەتی توناکانی نوخبەی نەوتیان کەمتر دەبێتەوەو چیتر ناتوانن ڕەش و سپی تێکەڵاوی یەکتر بکەن و لە بەرامبەریشیدا نوخبەی نەوتی پارتی بەبێ نوخبەی نەوتی یەکیەتی ناتوانن چیتر گرێبەستە ناشەفافەکان و دوور لە ڕەزامەندی پەڕلەمان ، تێپەڕێنن . پێشم وایە بە دوایەوە ئەو دەنگانەش لە گەڵ دەنگەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوڕا دەبن بەوی کە هەردو نوخبەی پارتی و یەکیەتی نەتوانن کۆنتڕۆلی گۆڕەپانەکە بکەن .
11- بەبڕوای من ئەگەر دەرئەنجامەکانی ئەو هەلبژاردنە بەستەلەکی دوو پارتی دەسەڵاتی لەمەڕ پێکەوە بڕیار دان لە مەسیڕی کوردی و دیموکراتی ، تواندبێتەوە و لە ڕێگایەوە هەمەڕەنگێکی سیاسی گونجاو خۆی بە سەرکوردستان دەسەپێنێ و لە ڕێگایەوەو شۆڕشی سپی و کرانەوەی دیموکراتی بەرە بەرە باری ناهەمواری کوردستان وگەندەڵی و پاشاگەردانی و بەفیڕۆدانی سامانی نیشتمانی و ئیدی و ئیدی چاک دەکرێ و دەرفەتێکی مێژوویی زۆر لەبار بە سەرگۆڕەپانی کوردستان دەسەپێنێ و تیایدا زیاتر کەسە دلسۆزو بەتواناکان لە ناو هەموو حیزبەکان خۆیان بە سەر پڕۆسیسەکەو حوکمڕانی کورد دەسەپێنن .
مەهدی کاوانی/ لە بەریتانیا
۲٦/۹/۲٠۱۳
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)