کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


باهەموومان دەنگمان یەك بخەین بۆ بایكۆت كردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق

Monday, 07/12/2009, 12:00


بۆ جارێكیتر مەسعودبارزانی و جەلال تاڵەبانی گەلەكەمانیان بەشودایەوە، لەبەر خاتری كورسیە پڕبەركەتەكەی ژێریان بۆ خۆیان خانەوادەكانیانن. ئەمڕۆ مەلا مستەفا ئاسا جەلال و مەسعود ئاشبەتاڵیان ڕاگەیاندەوە. ئەم ئاشبەتاڵەیە ئەگەر گەلەكەمان فریای خۆی نەكەوێت جارێكیتر توشی بەدبەختی و نەهامەتی دەبێتەوە و مەسعود و جەلال ومندالچەكانیان و هاوبابەكانیانیش وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەردەچن و تێی دەقوچێنن، چونكە ئەوە پیشەیانە بە درێژای مێژوو.
ئەگەر چاوێكی خێرا بە مێژووی دەسەڵاتدارانی عیراقدا بخشێنینەوە كە چۆن زلهێزەكان و دەسەڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغداد فێڵیان لە كورد كردوە، گەلی كورد لە كوردستانی باشور ڕوبارێك خوێنی ڕشتوە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی، ئەوەی لە سەر خەڵكی كوردستان بوو وەكو ئەرك جێبەجێكردوە. بەڵام ئەوە سیاسیە خۆفرۆشەكانی كوردە كە هەمیشە لە ملشكاندنی خەڵكی كوردستان و شەڕی خۆخۆی جاسوسیكردن بۆ زلهێزان چۆكیاندادەوە. مەسعود بارزانی پیاوێكگی زۆر درۆزن و دوو ڕووە، چونكە هەمیشە بەدرۆو دەلەسە هەڕەشە دەكات و دوای لەبەر ئەوەی خاوەنی داستانێكی زۆری خیانەتە یەكسەر پاشگەزدەبێتەوە، لەبەر ئەوەی دەزانێت ئەمریكاو زلهێزان هەموو ئەو دزی و خیانەتانەی كەشف دەكات و ڕەوانەی دادگای دەكات. جەلال تاڵەبانیش لەوەتەی هەیە وەكو سەرۆك جاشێك پێش داخوازی داگیركەران كەوتووە و ئەوەی بۆ كوردباشبێت ئەو دژی وەستاوەتەوە.
جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی چونكە مێژوویان پڕە لە خیانەت و جاسوسیكردن و كوردكوژی و دزیكردن لە گەلی كوردستان، بۆیە لە بەرامبەر ئەمریكادا وەكو بەفر هەتاوی بەركەوتبێت دەتوێنەوە. ئەگەر سیاسیەكانی شیعەو سونەی عێراق وەكو جەلال و مەسعود جاش بوونایە ئەوە بەزوترین كات چۆكیان لە بەرامبەر ئەمریكاو زلهێزان دەشكا وەكو مەسعودو جەلال.
لێرەوە لە سایتی كوردستانپۆستی ئازیزەوە داوا لە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم توێژە جۆراوجۆرەكانی كوردستانی باشور دەكەم بەزوترین كات هەڵوێستمان یەك بخەین بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن، بەڕای من ئەو كوردەی بەژداری لەو هەڵبژاردنەدابكات، ئەوە لەمەسعود و جەلال خائینترە لە ئەنفالچیەكان ئەنفالچیترە. چونكە ئەو بەژداریكردنە بە كۆمەڵكوژیكردنی خەڵكی كوردستانەو بەرەو شەڕێكی نادیار ڕاپێچمان دەكات.تەنهاو تەنها ئێمەی هەژارو بەدبەختی كوردستاندا تیایدا زەرەرمەند دەبین. بۆیە داواكارم لە سبەینیەوە هەموومان دەستبكەین بە هوشیاركردنەوەی خەڵك كە بە ژداری هەڵبژاردن نەكەن بە هیچ شێوەیەك. داواكارم سایتی نیشتمانپەرەوەری كوردستانپۆست لەم ماوەیەدا سەرجەم تواناو تاقەتی خۆیان بخەنە كار بۆ هوشیاركردنەوەی خەڵكی كوردستان كە بەژداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەكەن .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە