وەڵامێك بۆ ئەو درۆ زلانەی كە بۆ دارا ڕەشید بەرپرسی دیزاینی پرۆژەكانی شارەوانی سلێمانی كرا
Wednesday, 14/07/2010, 12:00
وەڵامێك بۆ ئەو درۆ زلانەی كە بۆ دارا ڕەشید بەرپرسی دیزاینی پرۆژەكانی شارەوانی سلێمانی كرا ( لەسایتی كوردستان پۆست) ( دەست پاكی لەمنداڵیەوە پەیدا دەبێت):
پیاوێكی دەست پاكو ناسك پیاوێ لەپۆڵا ڕەقتر بەرامبەر گەندەڵی كەسێك لەهەورە بروسكە توند ڕەوتر بەرامبەر ناهەقی ودەست پیسی ،تەنها ڕقی ئەستوری پیاوێكی گەندەڵ ئەوێرێ ئەدەب و كەسایەتی كاك دارا بخاتە ژێر نەعرەتەی كینەو بوخزەوە ، بۆ نایەن بۆ شارەوانی پرسیار بكەن بۆ ناچن وەڵام لەپرۆژەكانی نوێ وكۆنی ئەم شارە بكەن تاتێ بگەن كێ پیاوی ئاوەدانی و جوانكاری سلێمانیە ، چۆن دڵتان هات دەستی پیستان بسڕن بەشانی بەهێزی دارای دیزایندا ، ئەم دارایە ئەو كەسەیە كەدووداری دوری دیوە و باوەڕی بەخواردنی قوتی ماڵ ومنداڵی هەژارانی سلێمانی نیە ،كاك دارامان ناسیبێ كاتێ ئاوی شیرینی خواردبێ بیری تاڵی ژیانی بووە ،پیاوێك دوبرای شەهیدی هەبێت نانی دزی ناخوات دڵی دایكی خۆی دیبێ چۆن هەڵقرچاوە چۆن دڵی دێ دڵی شارێك هەڵبڕسكێنێ ، ئێوە باسی بڕیاری 986تان كرد واتە گۆڕینەوەی نەوت بەخۆراك ، ئەو كاتە لەلایەن ڕێكخراوەكانەوە پارە بۆ پرۆژەكان دابین دەكرا ، وتان گەندەڵی كردووە شەكرتان خوارد ئەم پیاوە بەئەمەكە تەنهاكەسێك بوو كەچاوی لەسەرجەم فەرمانبەران بوو كەدەیزانی نانی شەویان نیە هاوكاری دەكردن ، بچن پرسیار بكەن لە زەردەشتی مەساح و فەرمانبەرانی تر ی دەزگاكە، بەرپرسی بەشی دیزاین ڕاستە پارچە زەویەكی وەر گرتووە وەك فەرمانبەرانی تر تا ئێستە نەیكردووە بەخانوو لەگەڵ ماڵی باوكیدا دادەنیشێ كەسی دەوڵەمەندی وەك نوسەرە ناهەقەكەی لەسەری نوسیوە ئەوەی پێدەكرێت كرێچی بێت ، ماوەیەكە چاوەڕوانی گفتی ناهەقی ترین بەدەم ئەم پیاوە ناسكەوە بكرێت ،دیارە پەشیمان بوون ئەگینا بۆ دەرتان نەبڕی دیارە خۆتان دزن نەك كاك دارا ، ئێوە دزی پرۆژەو نانی هەژارانن نەك كاك دارا هەموو خەڵكی ئەم شارە دەتوانێ نوێژلەسەر دەست و داوێنو گیرفانی بكات ، دیسان بچن پرسیار بكەن ،ئێستەش سەرجەم فەرمانبەران سەریان سوڕدەمێنێ لەو دەم پیسیەی بەرامبەر كاك دارا كراوە چونكە تائێستەش لەدوای هەموو فەرمانبەرەكان دەچێت موچە و موكافەئەوەر دەگرێت نەك یەكێك وەری نەگرتبێ ، ئەوەی لەسەر دارای نوسی لەسەر هەستی پاكی سلێمانی نوسیوە ،شارەوانی بەداراوە جوانە خۆزگە سەدان دارای تێدا دەبوو شارەوانی سلێمانی .
فەرمانبەر بڕیار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست