کوێر نابێتە ڕێبەری چاوساغ ،هەواڵچی کۆیلەش ڕۆژنامەنووس نیە

Tuesday, 19/06/2012, 12:00


دەمێکە ئەوەم لا ئاشکرا بووە و کە هەندێ خۆ بە ڕۆشنبیرزانی کوردستان نەک هەر بەدەرن لە سیفەتی ڕۆشنبیر ومرۆڤی هاوچەرخ،بگرە پاشقڕەو خڵتەی بێ مۆراڵی ومۆرانەی ناو ڕێسی کۆمەڵی کوردەواریشن، ئەم کەسانە چەند ژمارە یەک نین بگرە توێژێکی خوارو نەزان(جگە لەبواری درۆ)و بێ متمانەی کۆمەلگا کەمانن،ئەوە هەر خودی ئەو هەواڵچی یانەیە، (-تێبنی؛ رۆژنامەوان بەم کەسانە ناوترێ-) بۆ بەرژەوەندی گیرفانی خۆیان لە ساتەکانی توڕەبوونی کۆمەڵگادا ئەبن بە تەنەر و هاوشان لەگەڵ قەساب وشەق وەشێنەکانیشا ئەبن بە کەتەر.ئەم جۆرە کەسانە بەخۆیان ئەڵێن ڕۆژنامەوان ،(ڕێزو شکۆ بۆ ڕۆژنامەوانی دڵسۆزوکارا، دیارە من بە گشتی قسەناکەم) ،چونکە پێناسەکەی گیرفانیان کە نان و بونیان فەراهەم ئەکات لە سەری نووسراوە ڕۆژنامەوان لەکاتێکا هەزاران کەسی لەخۆبوردەوبەئەزموون وڕوناکبیری تر لە دەرەوەو ناوەوەی ولات بەبارستایی ئەمانە خزمەت بە کۆمەڵی کوردەواری وبوارەکانی ڕوناکبیری وڕاگەیاندن ئەکەن و لاشیان شەرمە هاوپیشەو هاوناوی ئەمانە بن یان بواری ئەوەیان لێ حەرام کراوە کە بۆ چاوەزاریش نێویان پێش ناوی ئەمان بکەوێ.

کۆیلە یەک بۆ ئازادبوونی لە تۆقی کۆیلایەتی لە سەرکەچی دابێت وخولیای ئازادی بێت هەر بەکۆیلەیی نامێنێتەوە و ئازاد ئەبێت ،بەڵام کۆیلەیەک کە خۆی بە ئازاد بزانێت و لافی شۆڕشێک لێبدات ئەوە کۆیلەیەکی ناڕەسەنە گەرلە کەشێکی ئازادیشدا بواری بۆ خوڵقێ ئەبێتە گەندەڵ ،بەدز وڕیزی مرۆڤە ئازادەکانیش تێکدەشکێنێ.دەزگا هەیە لە کوردستانا وەک دەزگای ئاوێنە خزمەتی ڕەوتی بەکۆیلە کردن وگێلاندنی جەماوەر ئەکەن و لە سەرخواستی حزب وکەسانی شەقوەشێن و گەندەڵ ئامادەن کێشە و هەرایەک بەرپا کەن ،نموونەش زۆرن مەلەفی قایمقامی سلێمانی نموونەیەکی بەرچاوە. ئەمڕۆش لێرەو لەوێ ئەم هەواڵچی یە دۆلار دیدانە نیازیانە هەرایەک سازکەن و سوتەمەنیەکەشی مناڵانی ڕەش ورووتی کوردستان بێ و بەرچنەکەشی بۆ سفرەی لایەنێک بێت.باس کردن لە بودجە بابەتی چەند ساڵەی ئەم هەرێمەیە، بەڵام لەمساڵدا هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکیەکانی نێوان سەرۆکی هەرێم وفشارنامەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی عێراق. کۆبوونەوەی جەماوەر لەدژی کێشەی بودجە چ بەرئەنجامێکی ئەبێت؟ فشاری جەماوەر لە سەر سەرۆکایەتی هەرێم یان ناوەند؟ لە هەموو بارێکدا دەرئەنجام و مەبەست تەنها بە گۆڕینی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمدا ئەشکێتەوە لە ئاست ناکۆکی و پرۆژەی لەقاندنی دەستەڵاتەکەی مالیکدا،کەواتە خۆنمایش کردن و جوڵاندنی جەماوەر بۆ ئەوە نیە کێشەی تاڵانچی وتاڵانلێکراو دادگایی بکرێت بەڵکو بۆ دابینکردنی ئەو خواستە حزبی وبازرگانیەیە کە ڕاگەیاندنی کوردی وعەرەبی سەرقاڵ کردوە. بانگەواز بۆ خۆنمایش کردن دوابەدوا ئەو پەرۆش نامەیە دێت کە مەلابەختیار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کرد وئەمەش دیوەکەی تری پەرۆشنامەکەیە وبەڵام بەنێوی خۆپیشاندانەوەو هەڵسوڕاوەکانی ئەم شتەش چەندهەواڵچیەکن وەک ئەوانەی ئاوێنە نیوز،ئەم جۆرە کەسانە مۆرانە ونەخۆشی کوشندەن پێویستە خەڵکیان لێ هۆشیاربکرێتەوە.



ئەم مۆرانەیە لە کەناڵەکانی میدیای خۆ بە ئۆپۆزسیۆن زانیشدا بەرچاوتر وقێزەونترن، بروانە لیستی نووسەرە کانی کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن، هەمان خشتەک و هەمان سەرە زەلام دوبارەو سەدبارەئەبنەوە وبەس!! ،بەواتە ئەمانیش میراتگری ئەکەن لە ڕۆژنامەگەریدا، کەچی لەمقۆمقۆی تەشەرو خۆگرژکردنەوەدان بەرامبەر دەسەڵاتێک کە خۆیان وتەنی میراتگری وبنەماڵەییە.خۆزیا ئەمان بانیژەکەی خۆیان باش بگێڕایەو ئەنجا بەدلۆپەی سەربانی ماڵە دراوسێدا هەڵشاخابان.

هەواڵچی هەیە لەکوردستان ئەرکی فاڵچی وقاوەگرەوە ئەبینێ وەک ئەوەی کەسێک بەرلە خۆکوشتنی زەنگ بۆ ئەم لێ ئەدات و پرسی چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئەکات،ئەمە نوکتە نیە!!

یاسایەک هەیە داکۆکی لە بەرهەم ومافی کەسانی تر ئەکات ،هەواڵچی یەکانی ئاوێنە نیوزیش زۆر جارئەم ڕاستیەیان باس کردوە ،بەلام کاتێک کەمافیان تووشی پڕوکاندن بووبێ یان بۆ مەرامێکی تایبەتی خۆیان، نەک کاتێک کە شەونوخونی کەسێک بە درۆ وفێڵ بسوتێنن و بۆ مەبەستی خۆیان بەکاریبهێنن،وەک ئەو بارە ی کەمن دووچاری بوومەتەوە:-لە ئێوارەی حەوتی ئەم مانگەدا ئەو دیاردەیەی چاو وبیری زۆرێک لەخەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی مەشغوڵ کرد،دیاردەی ئەوتیشک وڕوناکییەی ئێوارەی ٧یونیۆ٢٠١٢ ،من بەباشم زانی پشکنینی بۆ بکەم ،سەرەنجام چەند زانیاریەکی تازەم لا دروست بوو،ئەوەش پاش خوێندنەوەو رامان بوو لەهەمان دیاردە بەزمان ولە کەناڵی گەلانی تری ڕۆژهەڵاتی دا،دواسات نووسراوەکەم پاکنوس کردو بە ئاماژە بە وسەرچاوانەی کەلێم وەرگرتبون و ناردم بۆ چەند کەناڵێکی ئەلەکترۆنی لەوانە چرا تیڤی وپێنوسەکان، ئەوانیش دواتر وەشاندبوویان. هەتا ئەوساتە ئاوێنەنیوز هیچی نەبوو لەسەر ئەو بابەتە ،پاشتر زۆر گێلانە ناوەڕۆکی بابەتەکەی منیان بەپەڕوباڵی شکاوەوە بڵاوکردبۆیەوە ، کەناوی نووسەرەکەی تەنها دوو پیت بوو! نازانم خۆ حەشاردان لە نووسینی وا ئەبێ چی بێ؟ خۆ ئەم بابەتە بەردو تانە نەبوو بۆ سەر هیچ کەس ولایەنێک،وەک نووسیویانە سەرچاوەکەی ئەمان پسپۆڕیکی فیزیکە ؟وەناو لینکی هیچ سەرچاوەیەک دیاری نەکراوە، پەرچەکرداری منیش کۆمێنتێک بوو بۆیان پاشان ئیمێلم نارد بۆ سەرنوسەرەکەی، دیارە ئەوان لایان وایە کوردێکی دورە وڵات چ ماف و بوونێکی نیە تا ئەمان هیچ پێودانگێکی بۆ بکەن بەڵام وەک بۆ کاکی سەرنوسەرم نووسی ئەمە یەکەم هەنگاومە بەرەو هەڵوێستی یاسایی و لۆجیکیانە تر،دواترسەرنوسەربەشێوەیەکی تەماوی بەرسڤی دامەوەوشێوازی ووشەکانی من بەدڵ نەبوو،کەنووسیبوم ئێوەگێلانە ئەو بابەتەتان بڵاوکردۆتەوەوئەوەی کردە پاساو گوایە کەسێک بەڕێکۆردی دەنگی ئەو هەواڵەی گەیاندۆتە ئەمان ،بەکورتیەکەی ئاستی متمانەو هۆشیاریم ئەوەندەیە کە ئەو جۆرە پاساوانەی ئەم سەرنووسەرە بەڕێزە م پێ پەسەند نەکرێ .ئاخر ئەوە ئەو سنورو ئاستەیە کە ساڵانێکە ئێمەی پەڕتەوازەکردوەو جیامان ئەکاتەوە لە لەشکری ئەشهەدوبیلا،ئەی ئەوە چ لۆجیكێکە دەزگایەکی هەواڵچی وەک ئاوێنە نیوز لەکێشەو هەواڵدا پەناومتمانەی بخاتە سەر دەمامک:سەرچاوەی نادیار بۆ لێدوان ؟گریمان ئەم بابەتە نەبوو،بابەتێکی هەستیارو ترسناک بوو ،ئایا ئەبێت ئاوا ساویلکانە وبەبێ هیچ پێودانگێک بڵاوبکرێتەوە؟ئەمە خۆی لەخۆیا ناساندنی ڕێسایەکی ترسناکتری ئەو دەزگایەیە کەبەبێ هیچ لێکدانەوەو بەدواچونێک چی بێتە بەرگوێیان وەک ئەڵێن بیخەنە سەرزار.ئەم کێشە یە نموونەیەکی باشە بۆ تێگەشتن لە شێوازو هەقیقەتی دەزگای وەک ئاوێنە نیوزو هەواڵچی یە فاڵچی یەکان،من خوازیاری ئەوەم چیتر لافی گەورە لێ نەدەن کەخۆیان ئاوا بن بۆ مافی کەسانی تر.

بڕوانە لینکی بابەتەکەی من ئامادەمکردبوو

http://chra.tv/news/--/9455-neyzak.html


ئەمەش کۆپی هەواڵچییەکانی ئاوێنە نیوزە

http://goo.gl/X1hxe

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە