تكایە بگەنە نەجیم كەركوكی ...نیوەی كەركوكی هەراجكرد؟
Friday, 05/08/2011, 12:00
(نەجم عەبدولا)كەركوكی بەپرسیكی دیاری سەربازی و حزبی پارتی دیمەكراتی كوردستانە و خەلكی دیی سۆنەگۆلی شاری كەركوكە ئەم بەرپرسە بەناوبانگەی كەركوك بە(نەجمە شیت)بەناوبانگە تائیستا بەهەزاران مەتر زەوی ناوچەی سۆنەگۆلی و دەوروبەری رەحیماوای فرۆشتوە و تا ئیستاش بەردەوامە لەفرۆشتنی زەوی بەبی ئەوەی هیچ مافیكی هەبیت بەسەر ئەو زەوی و زارانەوە بەلام جەنابی خۆی كردوە بەكویخا و ئاغا و حكومەت و دەم سپی ناوچەكە و بەئارەزوی خۆی بەراست و چەپ زەوی دادەبریت و دەیفرۆشیتەوە بەبی ئەوەی هیچ كەسیك یان حكومەت و بەرپرسیك لیی بپیچیتەوە؟.
نەجیم كەركوكی لەبەرامبەر دیی (شۆراو)ی یەكیتی هەستا شۆراوی پارتی لەخوار شۆراوی یەكیتی دروست كرد ئەوەیش لەسەرەتاوە چەند پارچەزەویەكی دابە خزم و كەس و كارو كەسە نزیكەكانی حۆی و دواتر ئەوەی هات بۆ زەوی بەپارە پیی فرۆشتەوە بەهەمان دەردی شۆراوی یەكیتی كە چارچە زەوی تیدایە تائیستا دەستی دە كەسی كردوە, نەجیم بە سۆنەگۆلی و شۆراوەوە نەوەستا بەلكو ئیستا زەویەكانی دەورو بەری ئەو(شاری یاریەی) سەرووی گەرەكی رەحیماوە كەلەلایەن حكومەتی مەركەزیەوە دروست كراوە بەشۆڤەل هەندیك تەختی كردوە و داویەتی بە نوسینگەی زەوی و زار كە هەریەكی بەبڕی(15000000)ملیۆن دینا دەفرۆشیت.
ئەمە ئەو بێ سەرەو بەرەیی و تالانچیتی و بەرەللاییە دەردەخات لەكەركوك كە هەردو حیزبی فەرمان رەوا وبەرپرسان و كادیر و لایەنگرانی پیادەی دەكەن لەكەركوك.جا ئەگەر حال وابروات هەموو كەركوك لوش دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست