كاره‌كانی پارتی به‌رامبه‌ر به خانه‌واده‌ی محمد هه‌ركی
Sunday, 12/08/2012, 12:00
له‌م ولاته‌ی ئیمه‌دا حزب بریتیه له له‌كه‌سیكی زۆر دار و خه‌لكیش ربیتیه له گۆجانیك بۆ خۆ رزگار كردن .
شه‌هید و سه‌ركرده‌ش بریتیه له وششه‌و ناویك بۆ گه‌رم كردنی كۆر و كۆبونه‌وه‌و خۆخۆشه‌ویستت كردن لای خه‌لك .
من لیره نامه‌وی زیارت له‌سه‌ر ئه‌م قسانه برۆم چونكه دلنیام میلله‌ته‌كه‌م زۆر هۆشیار بوته‌وه و حزب و سه‌ركرده‌ی بیوه‌فا باش ئه‌ناسیت
خۆشه‌ویستان بابه‌تیكی زۆر گرینگ له‌و ماوه‌یه به‌رگویم كه‌وت و كه له كه‌سیكی نزیك له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای به دواداچونم بۆ ئه‌م بابه‌ته و پشت راست كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌پیوسیتم زانی ئیوه‌ی خوینه‌ریش به‌ئاگابن له‌و بی وه‌فایه‌ی حزب ، به‌رامبه‌ر به كه‌سه‌كانی له‌دوای مردنیان .
ره‌نگه زۆر به‌مان (محمد هه‌ركی) ئه‌ندامی ئه‌نچومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌مالی پارتی دیموكراتی كوردستان بناسین كه به‌ر له 11 مانگ به‌هۆی كیشه‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ل پۆلیسیكی هاتو چۆ بوه هۆی جه‌لته‌ی دل و مردنی دیاره دوای مردنی تا كو ئیستاش ئه‌م كیشه‌یه هه‌ر ماوه‌ته‌وه لیره وه وه‌فای حزب به‌رامبه‌ر به كه‌سه‌كانی ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌ویش دوای مردنی و به‌رله چله‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه كیشه یان بۆ پاسه‌وانه‌كانی دروست كرد‌و ئه‌گه‌ر چی خیزانی كۆچكردو خۆشی پیشمه‌رگه‌ی دیرین بوه و له كۆنگره‌ی 13 له‌م حزبه مدالیای بارزانی وه‌رگرتوه به‌لام نه‌یان توانی كیشه‌كه حه‌ل بكه‌ن نه‌ك هه‌ر نه‌یان توانی بگره كیشه‌یان بۆ خانه‌واده‌كه‌شی دروست كردوه به‌پی ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ناو مكته‌بی سیاسی پارتی به‌فه‌رمانی فازل میرانی سكرتیری مكته‌بی سیاسی هه‌رسی ئوتۆمبیلین له خانه‌واوه‌ی كۆچكردوه سه‌ندۆته‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئی لقه به‌لام ئه‌وه دیاری سه‌ركردایه‌تی بو دوای ده‌رچونیان وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیك له ئوتومبیله‌كان ئه شخسی ناوبراو بوه ئه‌گه‌ر چی لای هه‌مو مان ئاشكرایه رۆژنه خه‌لكی ئه‌م خاكه به‌سته‌زمانه ئه‌كه‌ویته به‌ر سه‌یاره‌ی كوره به‌رپرسه‌كان. دیاره ئه‌وه‌ی له‌مولاته‌دا بمریت ئه‌بی خانه‌واده‌كه‌شی له‌گه‌لی برۆن ، دیاره حزب هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌هۆی یه‌كنه‌بونی نیوان محمد هه‌ركی و خه‌سرۆ گۆران له‌كاتی پیش كۆنگره و گۆنگره‌دا به‌بریاری خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مكته‌بی هه‌لبژاردن موچه له كچه‌كه‌ی محمد هه‌ركی ئه‌بریت كه‌وا كادیره له مكته‌بی هه‌لبژاردن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌وامی به ته‌واوی ناكات ئه‌گه‌ر چی جیگری به‌رپرسی مكته‌بی هه‌لبژاردن ماوه‌ی 6 مانگه بریاری ده‌رچوه ده‌وام ناكا ت و مموچه‌ش وه‌رده‌گریت .
لیره‌وه كۆمه‌لیك پرسیار دینه پیشه‌وه ئایا ئافه‌تییكی پیشمه‌رگه‌و خیزانی كه‌سیكی سه‌ركردایه‌و خاوه‌نی مدالیای بارزانی له‌ئاست ئه‌م هه‌مو شتانه‌وه بۆ بی ده‌نگه ئایا مدالیای بارزانی كه‌وا گه‌وره‌ترین دیاری حزبه به‌وته‌ی خۆیان مفعولی نه‌ماوه . ئایا عشیره‌تییكی وه‌ك عه‌شیره‌تی هه‌ركی بۆ له ئاست ئه‌م هه‌موو شته‌ی خانه‌واده‌یه‌ك بۆ بی ده‌نگه ئایا ئه‌وانیش وه‌كو حزبه‌كه‌ی كۆچكردوی وه‌فایان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له ژیان مابو ئایا بی ده‌نگی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌لویست بگۆرن بۆ لایه‌نیكی تر ئه‌مانه كۆمه‌لیك پرسیارن من نه‌گه‌یشتمه ئه‌نجامه‌كه‌ی .
به‌لام من ئه‌وه‌نده ئه‌لیم ئافه‌ریم بۆ حزب وه‌فای بۆ سه‌ركره‌یه‌كی وابی ئه‌بی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی چی بكات ئایا میلله‌ت چی چاوره‌ی بكات له حزبیك وه‌فای بۆ سه‌ركرده‌ی خۆی نه‌بی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست