پاشه‌ڕۆژی ژنانی گۆرانیبێژی کورد به‌ره‌و کوێ ؟
Thursday, 19/03/2009, 12:00
هونه‌ری گۆڕانی کوردی له باشوری کوردستاندا بووه‌ته مه‌هزه‌له ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا گۆرانیبێژانی کورد به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێینه که‌وتونه‌ته دۆزێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه له ساتی کلیپ کردنی به‌رهه‌مه‌کانیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌شولاری خۆیان جووڵه پێبکه‌ن و مێینه‌یی(ئنوسهت) خۆیان دهرخهنو ببنه هۆی سه‌رنج ڕاکێشان و هه‌ژاندنی غه‌ریزه‌ی سیکسی پیاوان.
جاران که گوێبیستی گۆرانیه‌کی کوردی ده‌بوین(دوور له‌ئێستا) به‌هه‌موو توانایه‌کی ڕۆحی و دیارمانه‌وه گوێڕادێری ده‌بووین‌و به‌و پێیه‌ش زوو گۆرانیه‌که ووشه‌کانی لهبهردهکراو تام و چێژی خۆی هه‌بوو ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر جوڵه و عه‌جولی گۆرانیبیژو
خۆبادانی ئاگات له تێکستی گۆرانیه‌که نامێنێ‌و ئه‌گه‌ر جنیویش بدات که‌س تێبینی ناکات به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که ڕوخساری ده‌تجوڵێنێت . زۆربه‌ی میلله‌تانی دونیا به گۆرانی و مۆسیقا توانیویانه ڕووی گه‌شی کلتورو ژیانی کۆمه‌ڵگه‌یان نیشان بده‌ن و کارایه‌کی به‌هیز بێت بۆ ده‌رخستنی قه‌باره‌ی پێشکهوتنیانو گونجانیان له‌گه‌ڵ دونیای سه‌رده‌م به‌ڵام گۆرانیبێژی ئێمه به‌س چاو له ڕووی خۆده‌رخستن و خۆنیشانداندانن و پێشبڕکێی خۆڕووتکردنه‌وه‌و له‌ش ده‌رخستن و جوڵه‌ی سێکسی جه‌سته و ده‌م و لێو بادان و شوێنی قهدهغهیانن ، نمونه‌شمان بۆ ئه‌مه زۆره (ئالان عومه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌وه‌ده‌رچووه که جوڵه‌ی ئاوای (لێبێت) لهکلیپی دوایینیدا ده‌بینی خۆی له دار‌و دیوار‌و ئهررز ده‌خشێنێ و پهنجهرهشی کردووه‌ته هه‌وێنی گۆرانیه‌که‌ی خۆزگه مه‌به‌ستی لێخشان و پیاخشانیم ده‌زانی چونکه ئه‌مه له زۆربه‌ی کلیپه‌کانیدا دوباره‌ده‌بێته‌وه ،،،، داد و بێداد له‌ده‌ست هه‌ڵکه‌وت زاهیری ناموشهڕهف که به‌جارێ هونه‌ری گۆرانی کوردی ته‌عریب کردووه و هه‌موو گۆرانبێژه گه‌نجه‌کانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردووه‌ته سۆزانی ،پێشوازیکردنی کلیپی کچان و ژنانی کورد له ڕادده به‌ده‌ره و جه‌نابیشی بۆ کوڕان (که‌س له‌ماڵ نییه)، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نیه‌تی تری له پشته‌وه نه‌بێت ئه‌ی ئه‌م سیاسه‌تی بانێکه‌و دوو هه‌وایه چییه؟ باشه ژنانی کورد ئه‌وه‌نده سوکن که جهنابیانبهناوی مۆدێریزم و جیهانگیری هونه‌ری هه‌رچی خراپه پێیان بکات ؟ دیاره ڕه‌گه‌زێکی جه‌نابی کاکه ههڵناکهوت عه‌ره‌به وا به دڵسۆزی باخان ده‌کاته لیلا فوزی و لیلا فه‌ریقی ده‌کاته نجاه السهغیره و ئالان به اساله و ده‌شنێی هێلاهوپه ده‌کاته ...واده و (لۆکهزاهیری)ی نه‌رموشلی تازه‌ش ده‌کاته اسمهان که به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌می بۆ گۆرانییه‌که‌ی ناجوڵێنێت و مه‌به‌ستی پیشاندان و کلیپ کردنی ته‌نها ده‌رخستنی چاو لێو و جه‌سته‌یه‌تی....
ده‌سا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جه‌نابی سوککردن و هه‌ڕاج کردنی هونه‌ری گۆرانی کوردی نیه ده‌ی با که‌مێک به ساکنی بیلێن وجهستهشیان نه‌کات به‌کاڵای هه‌رزان بۆ فرۆشتن چونکه (ئه‌وی) دیموکراتخواز ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه کرانه‌وه (انفتاح) بکه‌ن به ڕووی جیهاندا ! که ئه‌مه ته‌نها به له‌شفرۆشی ناوزه‌ند ده‌کرێت. له به‌رواری 17-3- 2009دا ژاڵه سنه‌یی گۆرانیبێژ له دیدارێکیدا که له سایتی کوردستان نێت بڵاوکرابووه‌وه به ئاشکرا له وه‌ڵامی پرسیارێکدا دووپاتی ئه‌وه‌ی کردبووه‌وه که به‌رامبه‌ر کاری به ئه‌نجام گه‌یاندنی سیدیه نوێیه‌که‌ی داوای کاری سێکسی لێ کرابوو که500 مه‌تره زه‌وی وبڕێک پاره‌ی باشیشی ده‌ده‌نێ و هه‌ڵکه‌وت زاهیریش کاره‌که‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌دات که ئه‌میش مه‌ردانه ڕه‌تی کردبووه‌وه.
خۆزگه ژنانی کورد به لاسایی ژنانی ناوداری جهیان ده‌ستیان به‌کار بکردایه و سودمهندبونایه بۆ کۆمه‌ڵگه نه‌ک خه‌می سه‌ره‌کیان جوانی و دراو بوایه خۆزیاش ئه‌م ژنانه په‌لاماری کاری هونه‌ریان نه‌دایه و به‌و شێوه‌یه هونه‌ری گۆرانی کوردیان سوک نه‌کردایه و تا هه‌ڵکه‌وت زاهیریش ناوی له‌سه‌ر به‌رگی هه‌موو سیدیهکی نوێ نه‌بووایه و ڕۆژی هونه‌ری ئێمه‌ش به‌م ڕۆژه ڕه‌شه نه‌گه‌یشتایه، خوێنه‌رانی ئازیز به دوعاکه‌م
ئێوه‌ش بڵێن : (ئامییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییین)
-سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست