کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێکی کورت بۆ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (به‌ڵگه)‌ و پێشنیازێک

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


 به‌رێزان له‌ دوو ژماره‌ له‌سه‌ریه‌کی گۆڤاره‌که‌تاندا هه‌ر جاره ‌و شتێک (به‌ناوی هۆنراوه‌وه‌) بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، که‌  له سه‌ر (قادر نادر)ی نوسه‌ر و ئه‌ندامی چاودێری کوردۆساید (چاک)ه‌. سه‌یره‌که‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌و شاعیره‌ بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتوانه (!!)‌ی هۆنراوه‌کانیان نوسیوه‌(که‌ دوور نییه‌ نووسه‌ری هه‌ردووکیان هه‌ر یه‌ک که‌س بێت) به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ بڵاویانکردۆته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی قادر نادر ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و له‌وه‌ترسابن قادر  له‌سه‌ر کار ده‌ریانبکات و نانیان ببڕێت!!!!!
 
 دیاره‌ (قادر نادر) که‌سێکی ناسراوه‌ و هه‌ڵوێست و وتار و کردار و چالاکییه‌کانی له‌ کوردستان و هه‌نده‌ران گه‌واهی نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزی و پاكێتی ده‌ده‌ن، دڵنیاشبن گه‌ر ناوبراو بیویستایه‌ ‌ و مه‌به‌ستی بوایه‌، که‌ دوای ئیمتیاز و کورسی و پاره‌ بکه‌وێت، ئێستا پله‌ی له‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که‌شتان به‌رزتر ده‌بوو، بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌ نییه‌ من داکۆکی لێبکه‌م، به‌لام دیاره‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ش، که‌ به‌ حیسابی خۆی به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر‌ گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌کاته‌وه‌، به‌ هه‌وڵدان بۆ به‌دناوکردن یان راستتر بڵێم بۆ شکاندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی که‌سانی رابردوو پاک و نیشتیمانپه‌روه‌ر، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له‌ سه‌رکرده‌یه‌کی لایه‌نه‌که‌ی ئه‌وان گرتوه‌، قاچیان که‌وتۆته‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه، ئه‌م هۆنراوانه‌ش که‌ بڵاویکردونه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ن له‌سه‌ر (به‌ڵگه‌)‌.
 
 خۆزگه‌ گۆڤاری به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که‌ گۆڤارێکی راستگۆ و به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌، ئه‌وه‌نده جورئه‌ت و ئازایه‌تی و جه‌ساره‌تی هه‌بووایه‌، که‌ له‌ ژماره‌ی داهاتوویدا به‌ بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی یادی ساڵرۆژی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌وه‌، به‌ڵگه‌ی ئازادکردنی (تاریق ره‌مه‌زان)ی فرۆکه‌وانی بۆمبابارانکه‌ری کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ فه‌رمانی خودی سه‌رۆککۆمار بڵاوده‌کرده‌وه‌، گه‌ر به‌ڵگه‌که‌شیان لا ده‌ستناکه‌وێت ئه‌وا دڵنیابن (چاک) یارمه‌تیان ده‌دات و بۆیان ده‌نێرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە