خه‌ونه‌کانی تورکیا
Tuesday, 02/12/2014, 12:00
ئه‌م مورتەزەقەبوونه له مێژووی دنیادا نموونه‌ی نه‌بووه‌و نییه
قوربانیدانی ١٠٠ ساڵه‌ی ئێمه تورکیا نۆشی ئه‌کات
کۆماری به‌ناو تورکیا له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تا ئێستاش هه‌ڵبه‌ته به پله‌ی جیاواز له قه‌یراندا ژیاوە له‌وانه قه‌یرانی ناسنامه. تورکیای کۆماریی به ده‌ستی باوکی تورک مستەفا کەمال ویستی تورکیایەکی نوێ دروست بکات. ئەمەش به لاساییکردنه‌وه‌ی ژیان و سیستێمی ڕۆژئاوایی به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه جگه له ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌کان، له‌وانه مافی کورد. ئه‌تاتورک و په‌یڕه‌وانی نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاکانی ڕۆژئاوایی ڕێزی مافی کوردیان نه‌گرت به‌ڵکو هه‌موو ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌کار هێنا بۆ دژایه‌تیکردنی هه‌موو دیارده‌یه‌کی کوردیی هه‌ر له جلوبه‌رگ، زمان، کولتورەوە تا ئه‌گاته چالاکیی سیاسیی، ڕۆشنبیریی و هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یەکی کوردیی.
دژایه‌تیکردنی سه‌رسه‌ختانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ گه‌لی کوردستان هه‌ر له چوارچێوه‌ی سنوری تورکیادا نه‌مایه‌وه. به‌ڵکو دژایه‌تیکردنی کورد له هه‌ر شوێنێکی کوردستان بوو به ستراتیجی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا. ئه‌م دژایه‌تییه سه‌رسه‌ختانه‌ی تورکیا بۆ کورد بووه هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی مرۆیی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیاوه. به جۆرێک له مێژووی تازه‌دا هه‌تا له کاتی ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌فریقای باشور زوو ڕوی نه‌دابوو.
ئه‌مه له کاتێکدایه کە ته‌نها گه‌لێک که ڕێزی له تورک گرتبێت له جیهاندا گه‌لی کورده. ئه‌گه‌ر نا له مێژووی زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌و جیهاندا تورک وه‌ک دڕنده، جاهیل، بێ ئەقڵ گه‌مژه‌و ناحاڵیی وێنا کراوه. بۆ نموونه له ناو عه‌ره‌به‌کاندا تورک به نموونه‌ی گه‌مژه‌یی ئه‌هێننه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا. (ترکی غبی) واژەیەکی بەکارهاتووی ڕۆژانه‌ی عەرەبەکانه. ئێرانییه‌کانیش له ژیانی ڕۆژانەیاندا تورک به که‌ر ناو ئەهێنن و یه‌کسان ئه‌که‌ن. هه‌موو گاڵتهپێکردنێکیان له‌سه‌ر تورکه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ئێران که‌رێک بزهڕێنێت ئه‌ڵێن ئا بانگی تورکێک بکه‌ن با بۆمان ته‌رجومه بکات، واته تورک که‌ره هه‌ر تورک ئه‌توانێت له زمانی که‌ر تێ بگات. له ڕۆژئاواش تورک بوونه‌ته نموونه‌ی هه‌موو ئه‌قڵ و کارێکی نه‌شیاو که ئه‌مه راستییه‌که هه‌موو که‌س ئه‌یزانێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، تورک له بری ئه‌وه‌ی ڕێز له کورد بگرێت که له هه‌موو دنیا ته‌نها کورد ڕێزی گرتووه به‌ڵام ئه‌بینین به پێچه‌وانه‌وه، تورکیا تۆڵه‌ی ئه‌و بێ ڕێزییه‌ی کە پێی ئه‌کرێت له دنیادا، له کوردی ئه‌کاته‌وه. ئه‌بینین تورک کوردی ته‌نها وه‌ک جاش پێ قبوڵه، ئه‌گه‌ر نا به هه‌موو جۆرێک دژایه‌تیی کورد ئه‌کات و ئاماده‌یه هه‌موو تاوانێک دژی کورد ئه‌نجام بدات وه‌ک تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم.
له ماوه‌ی 90 ساڵی رابوردودا ئه‌وه‌ی تورکیا به‌سه‌ر کوردی هێناوه هه‌تا نازییه‌کان به‌سه‌ر جوله‌که‌یان نه‌هێناوه. چونکه نازییه‌کان جوله‌که‌یان ئەکوشت به‌ڵام ئینکاری بوونی جوله‌که‌یان نه‌ئه‌کرد. به‌ڵام تورکیا به ئه‌قڵی خۆی 90 ساڵ ئینکاریی بوونی کورد ئه‌کات. له کاتێکدا که کورد له نیشتمانی خۆیدا ژیان و شارستانیی هه‌بوو تورکه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له ژیانێکی زۆر سه‌ره‌تاییدا ئه‌ژیان.
90 ساڵ زیاتره تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر له ڕۆژئاوا نزیک ببێته‌وه هه‌موو په‌ڕو باڵی خۆی لێ کرده‌وه‌و تا له‌م تهیرە مەعقوله بچێت که ڕۆژئاوا قبوڵیەتی. به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو. تیتر که ته‌واو بێ هیوا بوو ئه‌مجار له ڕێگه‌ی حیزبی ئیسلامییەوه بیری ئیسلامی ئسوڵیی که له لایه‌ن ره‌جه‌ب تەیب ئۆردوگان و هاوڕێکانییەوە دامه‌زراو ئاراسته ئه‌کرێت رووی خۆی وه‌رگیڕا له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامیی.
له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا حکومه‌تی ئیسلامگه‌رایی تورکیا به هۆی دژایه‌تیکردنی ئیسرائیل و (به ڕوکه‌ش) پشتیوانیکردنی له کێشه‌ی فه‌له‌ستین توانی رای گشتیی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی بۆ خۆی رابکێشێت. له چاوی ناسیۆنالیستەکانی عەرەب و ئیسلامگهرایانەوه تورکیا و ره‌جه‌ب ئۆردوگان بوون به هیوایه‌کی نوێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆی شکاوی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی. سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بیی به پێشڕه‌ویی ئیخوان موسلیمین خه‌ونێکی گه‌وره‌ی بۆ تورکیا دروست کرد تا بتوانێت دوباره له ڕێگه‌ی ئیسلامه‌وه نفوزی خۆی فراوان بکات له عێراق و سوریاوه تا ئه‌گاته ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا. تورکیا پێی وایه له رێتێچوونی گرتنه ده‌سه‌ڵات له هه‌موو وڵاتانی سونه‌ی ئیسلامدا له لایه‌ن گروپه ئیسلامییه‌کانه‌وه، که تورکیایان کردۆته نموونه‌ی حوکمی ئیسلامیی، ئه‌وا ئه‌توانێت ئه‌م خه‌ونانه بێنێته دی:
1- بێ منه‌تبوونی ته‌واو له ڕۆژئاوا له رووی ئابوریی، سیاسیی و هه‌تا سه‌ربازییەوە.
2- رابه‌رایه‌تیکردنی دنیای ئیسلامی سونه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی نفوزی عوسمانیی له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامییدا.
3- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌کانی وزه (نه‌وت) له رێی حیزبه ئیسلامیه‌کانی وڵاتانی ئیسلامییەوەو به‌مه ئه‌توانێت تورکیا بکاته هێزێکی گه‌وره‌ی جیهانیی.
به کۆده‌تای میسر بە سه‌ر ئیسلامییه‌کاندا تورکیا توشی نائومێدیی بوو. به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌کانی نه‌بووه. ئه‌میش له به‌ردەوامبوونی له هاوکاریی گروپه ئیسلامییه‌کان لە میانڕهوکانەوه تا توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک داعش، نه‌سره‌و ئه‌وانی تر.
4- به لارێدابردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و تێکه‌ڵکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد به بزاڤی ئاینیی خۆیه‌وه‌و تواندنه‌وه‌ی کورد له مه‌نجه‌ڵی بیری ئیسلامیی عوسمانییدا.
وه‌کو تاکتیک، ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و "ره‌جه‌ب تەیب ئۆردوگان"ی ئیسلامی سونیگه‌را توانی زۆر زیره‌کانه هه‌ڵوێستی توندی خۆی به‌رامبه‌ر کوردستانی باشور‌و ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی بگۆڕێت. له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی رابوردودا توانی که‌ڵک له بۆشایی نه‌بوونی ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تێکی ده‌ستوریی و نیشتمانیی وه‌ربگرێت له باشور. هه‌مان ده‌سته‌ڵاتدارو حکومه‌ته‌ی که ره‌جه‌ب پێی ئه‌وتن ده‌سته‌ڵاتی خێڵه‌کیی و سه‌رۆک خێڵ؛ به‌ڵام ئێستا هه‌موویانی خستۆته ژێر بڕیار‌و ئیراده‌ی خۆیه‌وه. به جۆرێک ڕۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی گۆڕیووه بۆ رۆڵی موڕتەزەقە. هه‌تا زۆر سوکترو رسواتر له موڕتهزقه. چونکە مورته‌زقه له بری کاری به کرێگیراویی که ئەنجامی ئه‌دات به‌ها و ئیمتیازێک وه‌رئه‌گرێت. به‌ڵام تورکیا هه‌م رۆڵی مورتەزەقە به حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌بینێت هه‌م وڵاته‌که‌شی پێ تاڵان ئه‌کات بۆ خۆی. ئه‌م جۆری مورتەزەقەبوونه که تورکیا به‌کاری ئه‌هێنێت له مێژووی دنیادا نموونه‌ی نه‌بووه‌و نییه. نموونه‌ی ئه‌م به ناو حکومه‌ت و پهڕلەمانهی هەرێمی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستانیش نەبووه. ئاوا به ئاسایی وه‌ربگیرێت که بۆ خۆی، خۆی بەتاڵانکردن بدات، برسی و رسوا بکات بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا به مورته‌زقه قبوڵیان بکات. ئه‌م تورکیایه که ئاژه‌ڵ و داعشی لا به نرختره له کورد.
له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی ڕابوردودا، تا ئێستاش که قه‌یرانی موچه، بودجه و دارایی وڵاتی توشی ئیفلیجیی کردووه، تورکیا زیاتر له 500 ملیارد دۆلاری له داهاتی دارایی کوردستان بۆ خۆی ڕاکێشاوه. به جۆرێک که تورکیای قه‌رزدار به زیاتر له 400 ملیار دۆلار ئێستا بۆته وڵاتێکی به‌هێزی ئابوریی، قه‌یرانی ئابوریی جیهانی تێ په‌ڕاندو هیچ زیانێکی به‌رنه‌که‌وت. ئەمەش لەسەر حسابی ژیان و داهاتووی ئابوریی کوردانی باشور، که هه‌ر تاکێک له باشور، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان 5 ملیۆن بێت، ئه‌وا به لایەنی کەمەوە ١٠٠،٠٠٠دۆلار واته ١٠ ده‌فته‌ر سودی بۆ تورکیا بووه. له راستییدا به‌رهه‌می قوربانیدانی ١٠٠ ساڵه‌ی ئێمه ئیستا تورکیا نۆشی ئه‌کات به موباره‌که‌ی کوردیی۰
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به شێوه‌یه‌کی دراماتیکیی، ئه‌بینرێت که ڕۆڵی خه‌ونه‌کانی تورکیا به‌ره‌و که‌میی و کوژانه‌وه ئەچێت. له هه‌موو شوێنێک بەر پاڵ ئەدرێت. هه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بیی سونه‌وه تا ئه‌گاته ئیران، وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و وناتۆ. به‌ڵام دیسان ئه‌م جاره‌ش وه‌کو کۆتایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیی ته‌نها کورد پاڵپشتی تورکیایه. ئه‌وه‌تا کوردانی باکور به بیانوی ئاشتییه‌کی ساختەوە هه‌موو چالاکییه‌کانیان دژی تورکیا سڕکردووه، بواریان به تورکیا داوه له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆی به‌هێز بکات، له هه‌مان کاتیش‌دا، تا ئێستاش کورد به تیڕۆڕیست ناو ئه‌بات و ئاماده نیه عبدالـلە ئۆجه‌لان ئازاد بکات. له کوردستانی باشوریش بۆخۆی خاوه‌ن ماڵه. چونکه ئه‌گه‌ر تورکیا به 500,000 سه‌ربازه‌وه بهاتایه کوردستانی باشور، نه‌یئه‌توانی ئاوا به‌م جۆره‌ی ئێستا به ئاسانیی ببێته خاوه‌نی هه‌موو نه‌وت، بازاڕ، دارایی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیلتیزامێکی به‌رامبه‌ری هه‌بێت، جگه له که‌ڵک وه‌رگرتن و به‌کارهێنانی هه‌رێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی تا ئه‌وپه‌ڕی.
ئا لێره‌دا ئه‌بێت هه‌ق بدرێت به تورکیا که وه‌ک ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئیلتیزامی له‌گه‌ڵ دهستەڵاتێک هه‌بێت که هیچ ده‌ستورێکی نه‌بێت هه‌روه‌ک خۆیان له سه‌ره‌تادا پێیان ئه‌وت ده‌سته‌ڵاتی خێڵهکان۰ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پاڵپشتیی و خێره‌ی که تورکیا له کورد و کوردستانی ئه‌بێنێت، له کاتی ئێستادا تورکیا خۆی له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ئه‌بینێت به‌رامبه‌ر هه‌موو کوردێک له دنیادا. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیی هه‌موو مافێکی کورد ئه‌کات له هه‌موو شوینێک، وه‌کو له کوردستانی ڕۆژئاوا به ئاشکرا ئه‌یبینین. له هه‌مان کاتدا ئه‌یه‌وێت هه‌موو کوردستان و سامانی کوردستان به‌کاربهێنێت بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی.
بەهۆی بۆشایی ده‌سته‌ڵاتێکی نیشتمانیی، ده‌ستوریی و نه‌بوونی حکومه‌تێکی دڵسۆز‌و بەرپرسیارەوە، دە ساڵه باشوری کوردستان بۆته به‌هه‌شتی خه‌ونه‌کانی تورکیا. تورکیا سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه‌ی به ده‌ست هێنا له ڕێگه‌ی حکومه‌تێکی رۆڵپێدراو وەکو موڕتهزقهو هەروەها لە رێگەی خه ڵک و گروپی به ڕه‌وشت، سروشت و بە پهرهوەرده بەکرێگیراو. به جۆرێک که تورکیا به جددیی مه‌یل و به‌رنامەی ئه‌مه‌ی بۆ دروست بوو که ئه‌م مۆدێلی مامەڵهیەی که له‌گه‌ڵ کوردستان هه‌یه‌تی بگوێزێتەوە بۆ هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی سوننه. به‌ڵام وه‌کو باسمان کرد، که‌م یان زۆر له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامییدا تورکیا له قاوناندایه (ڕاوناندایه) له میسر بۆ نموونه ۰ئێستا پرسیارەکە ئه‌مه‌یه: تاکه‌ی تورکیا پێی وایه که ئه‌توانێت باشوری کوردستان به حاڵی به‌کرێگیراویی خۆی بهێڵیته‌وه‌و بیکاته شوێنی ئاره‌زووه ئابوریی و سیاسییه‌کانی خۆی و هیچ خێرێکیشی نه‌بێت، وه‌کو بینیمان له په‌لاماری داعشدا بۆ هه‌ولێر که تورکیا ته‌ماشاکه‌ر بوو؟ که‌ی ئه‌گاته ئه‌م ڕاستییه که بەدیلی ژیانی ئاشتییانه‌ی هاوبه‌ش، ئازار‌و تراجیدیای ئینسانییه بۆ هه‌مووان؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانە دیاریکه‌ری ئەوەیە که خه‌ونه‌کانی تورکیا تا چه‌ند دێنه دی، و کاتی ئه‌م وه‌ڵامانه‌ش نزیک بۆته‌وه. به‌نده‌ش وه‌کو کەسێک، مرۆڤێک هیوای ئاشتیی و خێره بۆ برای تورک، هاوڵاتیانی کوردم، هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌و جیهان.
د. محەمەد گەناوی
تێبینیی:
مه‌به‌ست له‌م وتاره ته‌نها وروژاندنی راستییه‌کانه نه‌ک خوانه‌کرده قسەی رق به‌رامبه‌ر هیچ کەس، گروپ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
به‌شێکی ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی berlingske tidende دانمارکی له 16.2.1996 له لایه‌ن نوسه‌ره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئەم نووسینە لە کۆنتراکتەوە وەرگیراوە
https://www.facebook.com/3kontrakt?fref=tsسەنتەری لێکٶڵینەوەی کۆنتراکت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست