کورد له نێوان ستراتیژی جاشیزم و ڕزگاری دا یان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و ستراتیژی شکست (به‌شی سێ هه‌م و کۆتایی)
Monday, 27/09/2010, 12:00
سه‌رده‌می کۆڵۆنیالیزمی نوێ و ستراتیژی جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ڕێنساسی ئه‌وروپادا فکره‌ی ده‌وڵه‌تی ناسوێنال بووه پرانسیپ وپڕۆسه‌ی کرده سیاسی یه‌کانی سه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌وروپا به‌هۆی سیاسه‌ت و سیسته‌می کۆلۆنیالیستی شۆڕشی وریابونه‌وه و خۆبنیادنانهوهی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش ده‌ستی پێ‌کرد له کۆتای چه‌رخی نۆزده‌و سه‌ره‌تای چه‌رخی بیسته‌م دا گه‌لانی ناوچه‌که موسوڵمان و نا موسوڵمانی ژێر ده‌ستی عوسمانی تورك له گه‌رمه‌ی جوڵانه‌وه‌دا بوون و که‌م و زۆر کاریان کرده سه‌ر یه‌کتری بۆ ڕزگار بوونی کورد له‌چه‌رخی نۆزده‌هه‌م و تا سیه‌کان و چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م لهگهڕانێکدا بۆ به‌دوای ده‌سه‌ڵاتی وون بووی خۆی دا . چه‌ندین جوڵانه‌وه‌ی جۆراو جۆر له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی کوردستانی به‌گه‌ڕخستن که تێکه‌ڵاو بوون له دروشمی(ئایین ، نه‌ته‌وه) په‌یامی کورد وه‌ك ستراتیژ گه‌یوو کامڵ نه‌بوو بۆ ڕزگاری گه‌رچی له تێکڕای ئه‌و جوڵانهدانهدا که جیاواز‌و پچڕ پچڕ‌و گوێ نه‌درابوون شکستی خوارد جا ئیتر ناکامڵی و نه‌شاره‌زایی و ساده‌ی سه‌رکرده‌و جوڵانه‌وه‌و ته‌کنیکی هه‌ڵه‌و کێشه (مه‌زهه‌بی،ئایینی،نه‌ته‌وه‌یی) تێزی جاشایه‌تی خێڵه کوردیاکان بوبن یاخود وریای و ته‌کنیکی و ستراتیژی ولێزانینی کۆلۆنیالیسته‌کان هاوکات ده‌کرێ هه‌ردوکیان بن له یه‌ك ساته وه‌خت دا .ئه‌و شۆڕشه‌کانی (بهدرخانێکانی)به‌سه‌رکرده‌یی میری گه‌وره‌ی به‌درخان ساڵی 1847 یان شۆڕشی (شێخ عه‌بدوڵای نه‌هری شه‌مزینی)ساڵی 1811 -1883 که ئامانجی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ت بوو تیایدا. دواتر شۆڕشه‌کانی (یه‌زدان شێر،شێخ سه‌عیدی پیران،سمکۆی شکاك،شێخ مه‌حمود) ده‌یان شێوه جوڵانه‌وه‌ی تر که تێکڕا ئامانجی شۆڕش و جه‌وهه‌ری جوڵانه‌وه‌کان ده‌وڵه‌ت پێك هێنان بووه جگه‌له (کۆماری مه‌هاباد)که بووه ده‌وڵه‌ت و ڕوخا. ئه‌وه ئه‌و ساته مێژوویانهن که سه‌ده‌و چاره‌کی کاتی خایاندووه دیاره کورد میتۆدێکی نه‌ته‌وه‌یی و جیهانی نه‌بووه که په‌یامی جوڵانه‌وه‌که بگه‌یه‌نێته مه‌به‌ست. بێ ئه‌وه‌ی (تێکستێکی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی،سیاسی ئایینی) کورد هه‌بێ بۆ ئه‌و خۆدزینه‌وه‌یه دیاره ئاکامیش وه‌ك به‌ڵگه نه‌ویست جگه‌له شکست و تێك شکان و به‌تاڵ کردنی شۆڕش مانایه‌کی تر ناچێته مه‌دلولی بهرئهنجامهوه بۆیه ئه‌مانه یا ده‌وری یه‌ك پێك دێت له سایکۆلۆژیه‌تی ئینسانی کوردا ئه‌ویش له ئه‌سڵه‌کانی داهاتوکاریگهری ده‌بێ که به سهراب بوبێ واتای شۆڕش و ده‌وڵه‌ته له‌زه‌ینی ئینسانی کوردی‌دا . (ئابوری ، کۆماڵایه‌تی کورد)و عه‌قڵی سیاسی ئه‌وکاته‌ی کورد ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج له جوڵانه‌وانه بدرێ ئه‌گه‌ر جاشانه‌ش نههاتبێتهکایهوه ئه‌وا ستراتیژی کۆلۆنیالیسته‌کان به‌گه‌لانی دراوسێشه‌وه له فۆڕمێکی جاشێتی نوێ تردا یان سڕکردن و که‌ڕکردن دا به‌کاری هێناون. به‌تاکتیکی جۆراو جۆر گه‌رچی گه‌لێ جوڵانه‌وه‌و شۆڕشی به‌هێزی کاریگه‌ر هه‌بوون و هه‌ندێکیان هاومێژوون به‌ڵام یه‌ك نه‌بوون هه‌ندێکیان هه‌ڵوێستی دبلۆماسی و په‌یوه‌ندیان
له‌ڕوی سیاسیه‌وه پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بوون به‌ڵام له هه‌موویان ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئازادی کوردیان خواستووه نازانرێ ئه‌مه چ جۆره کردار‌و کارکردنێکه ساکارترین نمونه بۆ ڕاستی ئه‌م لێك دانه‌وه‌یه که هه‌رسێ جوڵانه‌وه‌که‌ی (سمکۆی شکاك له ڕۆژهه‌ڵات1913 ،شێخ مه‌حمود 1919 ،شێخ سه‌عیدی پیران له باکور 1925) دروشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز کراوه‌ته‌وه که له‌یه‌ك کاتدا دژی ده‌وڵه‌تی (ئێرانی،تورانی،بریتانی) بوون له‌باتی سیاسه‌تێکی پلوڕاڵی بۆ شۆڕشی کوردستان و یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك بڕوایی و که‌چی (سمکۆ دۆستی بریتانیا،شێخ مه‌حمود دۆستی تورك ، شێخ سه‌عید دۆستی ئێران)بوون بهیهکتریشیان ده‌زانی که‌چی ئه‌وماوه‌یه له مێژووی کورد‌و کوردستان دا مێژویه‌که بێ گرێ و گۆڵ بۆ ده‌وڵه‌ت تێکۆشاون به‌کۆتای هاتنی جوڵانه‌وه‌کانیان ده‌وڵه‌ت گه‌رێتی له شۆڕشی کوردا کۆتایی هاتووه بۆته سهراب و له‌بیر چونه‌وه . به‌داخه‌وه ئه‌و شۆڕشه کوردیانه که واتای شۆڕش هه‌ڵده‌گرن له زۆر ڕووه‌وه کاڵ و کرچ بوون . به‌ڵام بهفهترهی زێڕینی ستراتیژی ڕزگاری کورد له قه‌ڵه‌م ده‌درێ به‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تیان ویستووه داگیرکه‌رانیان ده‌رکردووه نمونه‌ش پێك هاتنی حکومه‌تی(شێخ مه‌حمودی نه‌مر) بوو .
سیسته‌می به نێوده‌وڵه‌تی دابه‌ش کردنی کورد و کوردستان به‌سه‌رکرده‌ی کۆڵۆنیالیزمه به‌هێزه‌کان دوای تێك شکاندنی جوڵانه‌وه ڕزگاری خوازه‌کانی کورد یان سڕ بوون و بێ هێزیان سیسته‌مێکی وا فۆڕمۆڵه کرا بۆ کورد . که ته‌نانه‌ت جهوههرو چۆنیه‌تی شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ره‌تا ترین خاڵه‌وه له ئاینده‌دا بگۆڕێ. به‌جۆرێك ئه‌سڵه‌کانی ئایندهی کورد گه‌ر جوڵانه‌وه‌ش ئه‌نجام بده‌ن به غه‌یری تێك شکان ئاکامی تریان ده‌ست گیر نه‌بێ یان به‌شێکی زۆر له جوڵانه‌وه‌ی کورد خۆی به‌خۆ دژی شۆڕشی کورد کار بکات بۆ ئه‌مه‌ش کۆلۆنیالیزمی نوێ و سیسته‌می نێو کۆلۆنیالیستی وای کرد که سه‌روه‌رێتی مێژووی کورد له یاده‌وه‌ری یاندا نه‌مێنێ بازنه‌یه‌کی بۆش له ستراتیژی کوردی‌دا دابنێن و کورد له‌و بازنه بۆشه‌دا به‌هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌کی ئه‌و بازنهیهیا بچێته پێشه‌وه له ڕاستی دا له وه‌ستاوی زیاتر گۆڕانێکی تری نابێ به‌سه‌ردا بێ ئه‌م خولانه‌وه‌یه به‌ده‌وری خۆتدا ئه‌مه یاری ماروپهیژهیه به‌داخه‌وه بۆته ئاکامی تێکڕای بزافی ڕزگاری خوازی . کوردستان به نه‌خوێندنه‌وه‌ی کورد و سه‌رانی کورد له‌م سیسته‌مه تێگه‌یشتن له‌چه‌مکی ئه‌م ئاکامه‌و ئامانجی جوڵانه‌وه‌ی کوردی زۆر ئاسته‌مه . بۆیه کۆلۆنیالیسته‌کانی ئێستای کوردستان(تورك،فارس،عێراق،عه‌ره‌بی سوریاش) زیاتر کارده‌که‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناڕازی به‌وه‌ی کهتێزه کۆسمۆپۆلیستهکان و حیزبه شێوه کوردیه‌کان مه‌به‌ست له‌و حیزبه کوردیانه‌یه که خه‌باتی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی له بۆته‌ی(قاوغی) ده‌وڵه‌تی فره نه‌ته‌وه‌دا قه‌تیس ده‌کات له‌به‌ر پێگه‌ی چینایه‌تی و دۆستایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانیان تاڕاده‌یه‌ك حساب بۆ کردنیان له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه که‌له
یهکساتا خۆیان (به‌کوردی سوریای-هاونیشتیمانی عێراق -تورکی - ئێرانی) ده‌زانن حیزبه کۆسمۆپۆلیستهکانی چه‌پ و ڕاست کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و وون بوونه‌ی کورد و ئه‌و حیزبه شێوه کوردیانه هه‌یه بۆیه بههاوکێشهیهك هه‌رکاتێك حیزبه سه‌ران سهریهکان (ده‌وڵه‌تی یه‌کان) به‌هێزبن جوڵانه‌وه‌ی کورد بێ هێزه هه‌رکاتێك ئه‌وان بێ هێزبوون چ ده‌وڵه‌ت و چ ئه‌و حیزبه سه‌ران سه‌ریه و کورد له جوڵانه‌وه‌که‌یدا به‌هێزه . کۆلۆنی کردنی نێوده‌وڵه‌تیان نێوکۆڵۆنیالی پڕۆسه‌یه‌کی تایبه‌ت مه‌ند و به‌ده‌ره له مێژووی جیهانی و کۆلۆنیالیستی و ووڵاتی کۆلۆنی کراودا چونکه
1- پلان و ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیستی به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه بۆ شکستی جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ خواز‌و ده‌وڵه‌ت خوازی کورد (کۆلۆنی نێوده‌وڵه‌تی) وه‌ك نوێترین پڕۆسه‌ی کۆلۆنیالیستی له چه‌ندین (پلان،دابه‌شکردن، قۆناغی)له‌سه‌ر کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی هاتهکردن(تاکه ووڵات،تاکه نه‌ته‌وه،تاکه شۆڕش)کوردستان و کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی بوو که ئه‌م هێزه نوێ یه‌ی بۆ هاته کایه‌وه .
2- هاوپه‌یمانه‌کانی به‌شدار له کۆڵۆنی نێوده‌وڵه‌تی کوردستان دا .
3- بریتانیا ، فه‌ره‌نسا ،بریتانیا تورك ،فه‌ره‌نسا تورك ، فه‌ره‌نسا سوریا ، بریتانیا عێراق، عێراق ڕووس ، ئێران سۆڤیه‌ت ، تورك سۆڤیه‌ت. که ئه‌م هاوپه‌یمانێتی یه جگه‌له‌وه‌ی ناکۆکی و ناو کۆی یان هه‌بوو وه‌ك کوردستان به‌ڵام تێکڕا له‌سه‌ر ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی کوردستان و له‌ت و په‌ت کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌خشینی به‌و ووڵاتانه‌ی وه‌ك خه‌ڵات سوریا،عێراق،تورکیا،ئێران ووڵات بۆ دروست کردنیان به‌پشتی (سۆڤیه‌ت،بریتانیا،فه‌ره‌نسا)به دوو ئامانجی سه‌ره‌کی . ئامانجی کۆلۆنیالیسته‌کانی ڕۆژئاوا.
1- ووڵاتانی ته‌شکیل ده‌که‌ن (سوریا،عێراق،تورکیا،ئێران)سه‌رده‌سته‌و ڕه‌سمی سیاسی و جوگرافی ده‌کێشن که هه‌م ڕازی کردنی سه‌رانی سه‌رده‌سته‌و حکومه‌ته دابهستهکانیان بێ و هه‌م کێشه‌ی کورد هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌گه‌ری لادانیان بێ له دۆستایه‌تی و پاشکۆیا یه‌تی هه‌میشه‌یی به کۆلۆنیالیسته‌کانی جیهانیه‌وه به کورتی و به کوردی ووڵاتی که پاشکۆی ئابوری هه‌میشه ئاماده بۆ ده‌ست خستنه کاروباری و دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌ی ئه‌م ووڵاتانه بۆیهکترو بۆ کورد‌و کورد بۆ هه‌مووی واته ناوچه‌یه‌کی ستراتیژیه‌کی نا ئارام هه‌میشه خۆیان هه‌موو کاتێ ده‌توانن ئارام که‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌بن که به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی ئه‌وان ئارامی کاتی ده‌بێ.
2- ووڵاتانی کۆلۆنیالیستی ده‌ستکردی ناوچه‌که ووڵاته دروست کراوه‌کان حکومه‌ت و ووڵاته‌کانی(تورك،فارس، عه‌ره‌بی عێراقی، عه‌ره‌بی سوریا) به‌شێوه‌و جه‌وهه‌ری کۆلۆنیالیستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کورد و
کوردستانی دابه‌ش کراو کرد‌و به‌جۆرێ شه‌ڕی نه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی لهکایهدابێ مامه‌ڵه‌ی ووڵاتێکی کۆڵۆنی له‌گه‌ڵ کوردستان و کوردا بکه‌ن جگه‌له‌وه‌ی که کراونه‌ته به‌شێك له ووڵاته‌که‌ی خۆیان ئه‌گه‌رچی کورد له‌و ڕۆژه‌ی دابه‌ش و داگیر کراو بووه له مێژووه نزیکه‌که‌ی دا به‌ڵام خه‌ته‌ری دابه‌ش کردنه‌که‌ی نه‌خوێندۆته‌وه به‌دوای ئه‌و ده‌ق و دۆکۆمێنهتی یانه‌دا نه‌گه‌ڕاوه چ به‌نهێنی و ئاشکرا سیسته‌می(سه‌همی کۆلۆنیالستی) ئه‌و ووڵاتانه دیاری بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی جوڵانه‌وه‌که‌ی خۆی به‌ڕونی دیاری بکات ، به بڕوای من دکتۆر (ئیسماعیل بێشکچی) یه‌که‌م که‌سه که په‌ی به و ڕاستی یه بردووه و شاره‌زایانه‌و زانستیانه هاوکێشه‌و تێزی کۆڵۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌یان کرد‌و خستیه ڕوو به داخه‌وه نه مفکرو سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌یه‌کی کوردیش شتێکی له‌م باره‌یه‌وه نه‌زانیوه هه‌رچه‌نده دکتۆر بێشکچی له ڕووی سۆسیۆلۆژیاوه ئه‌و تۆڕه تهوینهی ئه‌و هه‌موو ووڵات و حکومه‌ت و پلانه ستراتیژیانه‌ی که هه‌موویانی یه‌ك خستووه له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌شکیله‌ی ئه‌و ووڵاتانه پێکهات و داڕشت. هه‌رچه‌نده بێشکچی ده‌ڵێ مافی کورد مافیکوردستان له مافی ووڵاتێکی کۆلۆنیش که‌متره .
پلان و ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی کۆڵۆنیالیستی دابه‌ش کردنی کوردستان به‌سێ به‌شه‌وه گرێدانی ههربهشێ به ووڵاتێکی نوێ ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی غه‌یره کورده‌وه که ده‌ست که‌وتی پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بوو له ڕووی ئابوریه‌وه له جه‌وهه‌ری دا کوردستان له ڕووی سامانی معدنی و سامانی ژێر زه‌وی وکشتوکاڵ و بازرگانی ئابوریه‌وه پێگه‌یه‌کی به‌هێزه وه‌ك پایه‌یه‌کی ئابوری و کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌هێز که ئه‌و ووڵاته ده‌ست کرده له‌ڕووی ئابوریه‌وه پێی بنیات ده‌نرێ ئه‌م ووڵاتانه‌ش گه‌لانی موسوڵمانی دراوسێن به جۆرێك هه‌ریه‌ك له‌و پارچانه خه‌ڵاتێ بێ بۆ جوگرافیای سیاسی و جوگرافیای ئابوری ئه‌و ووڵاتانه . دواتر دابه‌ش کردنی ئۆتۆماتیکی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ سێ ووڵاتی جیاواز سێ که‌لتورو سێ ده‌ستورو سێ حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی جیاواز ، به‌جۆرێك کێشه‌ی کورد هێنده بچوك بێته‌وه که‌م بایه‌خ بێ و له جوغزی ناوچه‌ی ئه‌و ووڵاته داتاشراوه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م تێ په‌ڕ نه‌کات . دواتر به‌مه‌ش هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی یه‌کێتی کار‌و خه‌باتی کاری کوردیزم هه‌ر(سپێرم)ی نه‌تروکاوه بووه خنکێنراوه‌و کورد بۆته تاکه کێشه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌و ووڵاته ده‌ست کردانه‌ی که سنوری هه‌ر چواریان هه‌ر کوردستانه به‌ڵام به‌ته‌ل جیایان کردونه‌ته‌وه گه‌ر بۆ هه‌موو شتێ دوژمنی یه‌کتربن بۆ له کوردان و ئینکار کردنیان و کورد قڕان ئه‌و ووڵاتانه که دوژمنی له مێژینه‌ی یه‌ك بوون بوون و ده بنه هاوکارو هاوشێوه . ئه‌م دابه‌ش کردنه‌ی کورد‌و کوردستان و دانه ده‌ستی کۆلۆنیالیستی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته که هاوسنورن چ له‌گه‌ڵ کورد‌و چ له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا . پێش جه‌نگ ووڵاتێ نه‌بووه ناوی(تورکیا،سوریا،عێراق)بێ هه‌رچه‌نده ئێرانی ئێستا وه‌ك ده‌وڵه‌ت له ڕوی سیاسی وجوگرافیهوه ڕه‌زا شا دوایی ناوی لێنا ئێران ، هه‌ردوای جه‌نگی یه‌که‌م بوو به‌ڵام ئه‌وبه‌شه‌ی کورد و کوردستانی به‌رئێران که‌وتووه مێژووه‌که‌ی دورتره له شه‌ڕو په‌یمانی (چاڵدێرانی) سه‌فه‌وی ئێرانی و عوسمانی تورکی 1514 (ڕێکه‌وتنی ئه‌رزڕۆم 1637) دابه‌ش کراوه له نێوان
سه‌فه‌وی و عوسمانی دا . کۆلۆنیالیسته‌کان ووڵاتێکی وایان دروست کرد که هاوسێیه‌کی دژبه‌یه‌کن و دۆستێکی کاتی یه‌کترن ته‌نها بۆ کورد قڕان . کورد هه‌میشه ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه لێکردنیانه بۆ هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌ته‌کانیان ئه‌گه‌ر مل که‌چ و دۆستی ستراتیژی و ئیقلیمی ڕۆژئاوا‌و کۆلۆنیالیستی تر نه‌بن که هه‌میشه دۆزه‌خ وبه‌هه‌شتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر ده‌ستی وه‌ك فارس وتورك وعه‌ره‌ب بێت و دۆزه‌خی کوردیش گه‌رچی کوردستان له مێژوودا دوای میدیا دابه‌ش و داگیر کراوه له لایه‌ن هه‌خامه‌نشی (ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی،فورف،بیزنتی ساسانی،ئیسلام) هه‌رسێ عه‌هدی (ڕاشیدین و ئه‌مه‌وی و عه‌باسی،هۆلاکۆ،جه‌نگیز،ته‌یموری له‌نگ،عوسمانی،سه‌فه‌وی) به‌ڵام هیچیان به‌قه‌ده‌ر ئه‌م دابه‌ش کردنه کاریگه‌ر نه‌بووه ووڵات و نه‌ته‌وه دراوسێکانی کوردستان خه‌تابی ئایینی وسیاسیشیان پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و شارستانێتیان تێکڕا بریتین له قڕانی کورد و سڕینه‌وه‌ی سیما و که‌لتورو جوگرافیای ناوچه‌یه‌ك یا ووڵاتێك که به کوردستان نێوداره ئه‌وانه ناکرێ وه‌ك کۆلۆنیالیسته‌کانی ڕۆژئاوا حسابیان بۆ بکرێ به‌ڵکو گه‌رچی هه‌رچه‌نده ئه‌مان زه‌لیل و ڕه‌زیل و گرگنن به‌ڵام نامه‌ردانه‌تر کۆلۆنیالیستن به‌هۆی ئه‌م جاوازیانهوه
1- تێکڕای شۆڕش و پارت و ڕێکخراوی ڕاست و چه‌پ پان ئێرانی و پان عێراقی و پان سوریای و پان تورانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو ده‌زگاکانیان دژی سه‌ربه‌خۆ بونن نکۆڵی له کورد بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌مانه (عه‌ره‌بن،تورکی چیایین، فارسی ڕه‌سه‌نن) هه‌موو شتێکن کورد نه‌بێت . که‌چی کۆلۆنیالیستی ڕۆژئاوایی که ووڵاتێکیان داگیر ده‌کرد ئینکاریان له بوونی ئه‌و گه‌له نه‌ده‌کرد نه‌یان ده‌کرده گه‌لی یان نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ته‌نها حکومه داگیرکه‌ری یه‌که بۆ نمونه‌ی ئه‌مانه له مێژوودا زۆره .
2- له‌هه‌موو کات و ساتێکدا وه‌ك به‌ش له خۆی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات و که‌تۆ شۆڕشی کوردیت هه‌میشه ئه‌و به‌خه‌ته‌ر له تۆ ده‌گات و که‌چی هه‌رگیز نات کاته شه‌ریکه به‌شی ده‌سه‌ڵات له ووڵاتی مه‌رکه‌زی دا به‌پێ ی ئه‌و ڕاستی یه‌ی که تۆ به‌شێکی له‌و .
3- سیاسه‌ت و ستراتیژی،تورکیزم،عه‌ره‌بیزم،فارسیزم به تورك کردن و فارس کردنی کورد و تهجیر و ترحیل له ناوچه‌ی کوردنشین و نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه جێ ی که‌چی ئه‌م سیسته‌مه جگه‌له جوله‌که له هیچ که‌له‌به‌رێکی ئه‌م دنیایه‌دا نی یه . جگه‌له خاڵی هاوبه‌شی کۆلۆنیالیستی که سیسته‌می عه‌سکه‌رتاریه‌ت له ووڵات و به تایبه‌ت له کوردستان دا به‌ر قه‌رار ده‌که‌ن . ئه‌م هاوڵاتێتیهی کورد که ده‌ره‌جه دوو سێ و چواره له‌ڕووی سایکۆلۆژیه‌وه هه‌موو که‌س له کورد بێ توانا‌و تێك شکاوو نامۆیه له‌و ووڵاته‌دا. گه‌ر کورد (عه‌ره‌ب یا تورك یا فارس) نه‌بێت هاوڵاتی نی یه
4- سیسته‌می (کورد قڕان،ئه‌نفال،جینۆساید،شه‌ڕی تایبه‌ت،شه‌ڕی هه‌میشه‌یی) په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. که‌چی کۆلۆنیالیسته‌کانی ئه‌وروپا(ڕژێمی وێایا،انتداب) په‌یڕه‌و ده‌که‌ن بۆ کۆڵۆنیهکانیان زۆر شتی تریش که ورده کردنه‌وه‌یان زۆری ده‌وێ ته‌نها ئه‌مه‌نده به‌سه بۆ دڕنده‌ی زوو هاتنه ده‌ستیان به‌هۆی نزیکی جوگرافی و سوپایانهوه بۆ کورد قڕان کوردستان له‌ڕووی جیۆپۆلۆتیکه‌وه پێگه‌یه‌کی ئاسان ساز‌و به‌ده‌ست هێنانه بۆ هێزی داگیرکه‌رو ده‌ست درێژیکه‌ر جوگرافیاکه‌ی له‌ڕووی وێنه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیه‌وه ده‌ڵێ ی سوچیڕێکهو کشاوه و له‌چوار لاوه پان کراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازی و ئاسانی زوو کۆنترۆڵ کردنه بۆ کۆڵۆنیالیسته‌کانی هاوسێی .
پڕۆژه‌ی ته‌شکیله‌ی ووڵاته ده‌ست کرده‌کان کۆڵۆنیالیسته‌کانی ئه‌وروپا له‌دوای بردنه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه بۆ ته‌شکیله‌ی جوگرافیای سیاسی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا خه‌ڵات و دابه‌ش کردووه به سه‌رکرده‌یی بریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
1- پلانی سنور
2- بۆ هه‌ر ووڵاتێکی تازه دروست کراو که پاش ماوه‌ی دابه‌ش کردنی سیسته‌می ولایه‌تی عوسمانی بوو له ڕێکه‌وتن نامه‌ی (سایکس بیکۆ- سان ڕیمۆ - لۆزان)دا به‌م ئامانجه بوو که جاسوسی سیاسه‌ت مه‌دارو به‌ڕێوبه‌رانی سیاسه‌تی بریتانیا - فه‌ره‌نسا له ناوچه‌که‌و کوردستان به‌ڕاپۆرت ده‌یان نارد‌و وه‌زاره‌تی خارجی و ڕاوێژکارانی سیاسی فه‌ره‌نسا - بریتانیا له دێره‌وه دایان ڕشت به مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی که (نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان)کرا به ئامێری ئه‌و مه‌رامانه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی سه‌رمایه داریه‌وه گه‌لانی ناوچه‌که‌و کوردستان پێش نه‌که‌وێ و هه‌میشه چاولهدهستیان بن و له‌باتی (برایه‌تی،هاوپه‌یمانی،ئاشتی) چه‌وساندنه‌وه - جه‌نگ پرۆسه‌ی ژیانی هه‌میشه و ئاینده‌یان بێت هه‌موو کاتێکیش ئه‌وان به ئاسانی ده‌ست و ده‌م ده‌خه‌نه کاره‌کانیانه‌وه هه‌میشه ده‌وڵه‌تی مه‌زن و به‌هێزبن له کاره‌کانی مێژوو ئاینده‌دا.
سیسته‌م و سکێچی ته‌شکیله‌ی ووڵاته ده‌ست کرده‌کان
شێوه‌ی دابه‌ش کردن وکۆڵۆنی کوردستان له هیچ یه‌کێ له نه‌ته‌وه‌کانی تر ناچێ نه له ووڵاتانی هیندی چینی به‌هۆی داگیرکه‌رانی چینی به‌هۆی داگیرکه‌رانی چینی یابانی یه‌وه نه‌له ڤێتنام نه‌له .....هتد
چوار گه‌لی دراوسێ ی هاو ئایین و هاو توانا وه‌ك کورد شۆڕشگێڕ له‌وسه‌رده‌مه‌دا که‌لتورو بازرگانی تێکه‌ڵاو سنور به‌یه‌که‌وه گرێ دراوی ووڵاتی کوردستان ووڵاتی ئه‌وان . باری جوگرافی و جیۆپۆلۆتیکی کوردستان هێنده‌ی تر حازر به‌ده‌ستی به ئاسانی هاتنی ئه‌م سیسته‌مه کۆڵۆنی نێوده‌وڵه‌تیه‌ی کوردی ئاسانتر کرد.
کـــــــــــــورد
1- له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه : که‌م
2- له‌ڕووی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌وه : بێ توانا‌و نهبووهیچ جێگه‌یه‌کی کوردستان نه‌کرایه سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات
3- له‌ڕووی شارستانی و پیشه‌سازی یه‌وه : دواکه‌وتوو بوو
4- له‌ڕووی ته‌کنیکه‌وه : وه‌هه‌ندێ تیره‌ی دژ به‌یه‌ك
5- له‌ڕووی مه‌زهه‌به‌وه :کورد سونی و شیعه‌و عه‌له‌وی ویه‌زیدی مه‌زهه‌بی جۆراو جۆر
6- له‌ڕووی ئابوری یه‌وه : کوردستان زه‌وی زۆر‌و دانیشتوانی که‌م
تورك
1- له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه : زۆر
2-له‌ڕووی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وڵه‌ت : به‌توانای ئه‌وان کرا به سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات .
3- له‌ڕووی شارستانی و پیشه‌سازی یه‌وه : پێشکه‌وتوو
4- له‌ڕووی ته‌کنیکه‌وه : تیره‌کانیان هاوپه‌یمان
5- تورك سونی مه‌زهه‌ب کوردی باکور زۆرینه شیعه مه‌زهه‌ب
6- تورك دانیشتوی زۆر‌و زه‌وی که‌م
فارس
1- له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه : زۆر
2-له‌ڕووی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وڵه‌ت به‌توانای ئه‌وان کرا به سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات .
3- له‌ڕووی شارستانی و پیشه‌سازی یه‌وه : پێشکه‌وتوو
4- له‌ڕووی ته‌کنیکه‌وه : تیره‌کانیان هاوپه‌یمان
5- کوردی ئێران به‌پێچه‌وانه‌وه سونی بوون . ئێران شیعه کورد سونی
6- فارس دانیشتوی زۆر‌و زه‌وی که‌م
عـــهرهب : هه‌ردوو ووڵات عێراق - سوریا
1- له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه : زۆر
2-له‌ڕووی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وڵه‌ت به‌توانای ئه‌وان کرا به سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات .
3- له‌ڕووی شارستانی و پیشه‌سازی یه‌وه : پێشکه‌وتوو
4- له‌ڕووی ته‌کنیکه‌وه : تیره‌کانیان هاوپه‌یمان
5- له‌ڕووی مه‌زهه‌به‌وه عێراق سونی و شیعه‌و کورده .
6- عه‌ره‌ب دانیشتووی زۆره‌و زه‌وی که‌مه .
به‌م پێ یه هه‌م کوردستان ده‌بێته کۆڵۆنی پاشکۆی ئابوری و سیاسی و ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سیاسی به‌هه‌ر ووڵاتێکی تازه دروست کراو که خاوه‌نی کوردستانێکی خۆیه‌تی. باکوری کوردستان ناو ده‌نێ جنوب شرق ترکیا. باشوری کوردستان ناوده‌نێ شمال العراق..... به‌م شێوه‌یه هه‌ر ووڵاتێکی نا ئارام و نا یه‌کسان له ده‌سه‌ڵات و کار‌و ژیان و ماف دا دروست کرا که هه‌میشه بۆشایی چه‌مکی ده‌ست تێخستن بۆ کۆڵۆنیالیسته‌کان مایه‌وه . به‌هاریکاری حکومه‌ته نۆکه‌ره‌کانیان که تورك، فارس، عه‌ره‌به له ڕووی سیاسی یه‌وه میکانیزمی سیاسی و ده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته داتاشراوانه
هه‌میشه (بقعه یان مستهنقهعێکی ئاناشستی) ده‌بێت . به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی ئازادانه‌و دیموکراتیانه کرابێ بۆ گه‌لانی ئه‌و ووڵاتانه به کوردیشه‌وه . بۆیه خیتابی سیاسی و میتۆدی ده‌سه‌ڵات له‌و چوار ووڵاته‌دا بریتی یه له پرۆژه‌ی ئه‌وه‌ی مافی ژیانی هه‌یه (تورك،فارس،عه‌ره‌ب)ه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی (کورد قڕان) واته ژیانی ئه‌وان (یه‌کسانه) به قڕانی کورد.له هه‌موو ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌و بیرکردنه‌وه‌یاندا ته‌نها ئه‌و هاوکێشه ، یان وه ستراتیژ بۆ خۆیان و کورد پیاده ده‌که‌ن مێژووش شایه‌ته دوای به ئیسلام بوونی کورد بۆ لێ نه‌گه‌ڕاون چ فارس چ تورك چ عه‌ره‌ب که کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسوڵمان ده‌وڵه‌ت وحوکمی موسوڵمانانه‌ی خۆی بکات له ژێر په‌رده‌ی ئیسلام دا ئه‌م ستراتیژه‌یان بووه چۆن له ئه‌حکامی ئیسلام دا فتوای جیهادو غه‌زاو ئه‌نفال بۆ ئه‌وانه‌یه که‌موسوڵمان نین ونابن و دژی ئیسلام
ده‌بن . ئاواش فاشتی عه‌ره‌ب گه‌ر عه‌ره‌بی عێراقی نه‌بێت ئه‌نفال ده‌کرێ ی گه‌ر تورکی تورکیای نه‌بێ جینۆساید ده‌کرێ ی بۆیه خیتابی سیاسی کورد یان ستراتیژی ڕزگاری کورد ته‌فسیرو ته‌وزیحی نی یه ئه‌سڵه‌ن قسه‌و تاکه وشه‌یه‌کی نی یه نه‌ك میتۆد بۆ ئه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌و قوربانیانه‌ی کورد که بێ حهدو حسێبه له چاڵدێران و لۆزانه‌وه تائێستا به‌بێ ده‌ی غه‌یری خۆی و خاك له‌ده‌ست دان مانایه‌کی تری بۆ مێژوو نه‌به‌خشیوه . کۆڵۆنیالیسته‌کانی ئه‌وروپا مه‌ترسی ئه‌و ستراتیژی ده‌وڵه‌ت دروست کردنه‌ی کوردیان له شۆڕشه‌کانی سمکۆ و شێخ مه‌حمود و پیران دا ده‌بینی . بۆیه به‌و دابه‌ش کردنه‌ی کورد و کوردستان ستراتیژی ڕزگاری کورد و کوردستانیش دابه‌ش و چه‌واشه بوو ئه‌سڵه‌ن دوای ئه‌و دابه‌ش کردنانه هه‌ر پارچه و هه‌ر پارت و رێکخراوێ له‌م پارچه و له‌و پارچه دروشمی وایان هه‌ڵ ده‌گرت بۆ ڕزگاری کورد که ده‌قاو ده‌ق خواستی کۆڵۆنیالیسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده . ئه‌مه وون بوونێکی نوێ ی کورده که له زه‌ینی دا وایزانێ هه‌ر به کۆیله‌و داگیر و دابه‌ش کراوی هاتۆته ئه‌م دنیایه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌و بازنه بۆشه داخراوه‌یه که جوڵانه‌وه‌ی کورد له‌و ئاکامه تێ ناپه‌ڕێنێ ئه‌گه‌ر ستراتیژی ڕزگاری خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و فکره‌ی ڕزگاری خۆی خۆیدای نه‌ڕێژێت که هه‌م به‌رنامه‌یه‌ك بێ بۆ کورد هه‌م بۆ ژیان هه‌رچی که‌لتوری نۆکه‌ری چهواشهیهك هه‌یه فڕێ ی نه‌داته سهرهلوێنکی (زبڵدان)ی مێژووه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست