وەڵامێک بۆ دۆڵەڕووت و ڕۆژین کوردستانی و....
Monday, 06/12/2010, 12:00
تێبینی و سه‌رنجی کوردستانپۆست:له سه‌ر داوا و پێشنیاری چه‌ند به‌ڕێز و دۆستی کوردستانپۆست، که بڕیار بوو، نامه‌یه‌کی دیکه مسته‌فا چاوڕه‌ش بڵاوبکه‌ینه‌وه ، که کاتی خۆی بۆ محه‌مه‌د ره‌حیمی ناردبوو، بۆیه بڕیامان دا که لێره به‌دواوه ئه‌و نامه و به‌ڵگانه‌ی تر که له لامانه له‌سه‌ر مسته‌فا چاوڕه‌ش ، رایان بگرین، چونکه به‌شێکیان بابه‌تی رۆژ نیین و باس و هه‌واڵی گرنگتر.یش دوورمان ده‌خاته‌وه، ئه‌و نووسینه‌ی خواره‌وه‌ش که دوای بڕیاره‌که‌ی ئێمه هاتووه، ئه‌ویش ئاماژه به‌وه ده‌کات.ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌که‌ین که ناویان له‌و نووسینه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه، که چیدی ئێمه به‌دوای ئه‌مه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ڵامیان پێیه، به هیچ شێوه‌یه‌ک بڵاوی ناکه‌ینه‌وه ده‌مانه‌وێت لێره‌دا ئه‌و ده‌رگایه له‌سه‌ر ئه‌و باسه بۆ ماوه‌یه‌ک دابخه‌ین و بچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گرنگتر و جیددی تر. به‌داوای لێبوردنه‌وه.********************* نووسینه‌که *****************
بەداخەوە ماوەیەکە کوردستان پۆست سەرەنجی لە پەروەندی تیرۆکردنی سەردەشت بۆ شتێکی تر گوازتۆتەوە و لە هێرەشێکی نا بەرامبەر و ناجوانمێرانە هەڵی کوتاوەتە سەر مستەفا چاوڕەش و بەتەمایە لەو ڕێگەیەوە پەروەندی تیرۆکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ بخاتە گۆشەی فەرامۆشییەوە.
ئەوە لە کاتیداکە چاوەروانی دەکرا کوردستان پۆست تەنانەت بۆ ساتێکیش خۆی تووشی فەرامۆشی پەروەندی سەردشت نەکا، بڵام هەنوکە لە جیاتی بەدوادا چونی پەروەندی سەردەشتی جوانەمەرگ خۆی سەرقاڵی هێندیکە کێشە کردون و لەو پەێوەندییەدا بە بڵاوکردنەوەی چەند ووتارێک لەسەر مستەفا چاورەش پێوایە دەتوانی سەرەنجی پەروەندی سەردشت بخاتە فایلی فەرمۆشکراونەوە.
ئێمە وەک ئاگاری ژیانی سیاسی کاک مستەفا چاوڕەش بە پێویستمان زانی کۆرتە زانیاریکە لەسەر ووتارەکانی بڵاوکراوە لە کوردستان پۆست بەخێنە بەردەستی خوێنەرانی بەرێزو هیوادارین کە کوردستان پۆست ئەو نوسراوە بڵاو کاتەوە.
بەرلە هەڵسەنگاندی نوسراوەکانی چەن تیبینییەک:
یەکەم: دۆڵەت ڕووت ناوچەیەکە لە رۆژئاوای شاری سلێمانی پشت سەر چنار، نوسەری "ئه‌وشه‌وه‌ی مسته‌فاچاوڕه‌ش خه‌به‌ری لێدام" بکار دەهێنی و پێدەچێت شازەزایی لەسەر ئەو ناوجەیە نەبێ؟
٢- دووهەم هەموو ئەوە شتانەی لە کوردستان پۆست لە لایەن دۆڵەڕووت، عەلی سابەیر و یان هەر کەسێکی تر نوسراون ڕاستی تیدا نیە و.... فێرکراوەن.
٣- مستەفا چارەش پێشمەرگە بووە لە جەبهەکانی دژی رژێم و شاهدی بۆ ئەمەش بێجگە لە مەفرەزەکانی ناو شار سلێمانی ئەو سالانە(١٩٧٤/٠٤/٢١) لە جەبهەی گەرووی هۆمەرئاغا لە منتیقەی رەواندوز بە بۆمبی فسفۆر زاهری برای لە گەل بوو سوتا هەموو کوردستان ئەو ڕوداوە ئەزانن. ئەوان بوون دیفاعیان ئەکرد نە ئێوەی فێر کراوە.
٤- ئێمە لە ئیوەی فیرکراون ئەپرسین بێجگە لە ئێران ئەو سەردەمە رێگایەکی تر هەبوو پیاو لێ دەربازبێ..... لە دراوسێ کانی عێراق کام رێگا هەبوو خۆ ئەفسەر لە ئێرانەوە عەیب نیە ساڵێک لە هۆڵەندا بوە و گەراوتەوە بۆ خەبات و بەشداری لە شۆرشی نوێ. ئێمە لە ئێوە پرسیار دەکەێن ئەو کاتە ئێوە لە کێو بوون؟
٥- خەڵک خەوی ئەبینی بە ئەوروپاوە، مستەفا چاورەش لە دەست پێ کردنی شۆرش گەراوەتە بۆ کوردستان بۆ بەشداری دژی رژێمی سدام حسین ئێوە ئەوکاتە چەکداری رژێم بون ئەگەر لە دایک بۆبن و ئێستا لە کوێن؟
٦- کێ هانی داون ئەو درۆیانە هەڵبەستن و هەمووتان خزمەتی دوژمن ئەکەن بەم نوسینانە نەک دژی مستەفا چاورەش دژی هەموو تێکۆشەرکانی تریش.
٨- مستەفا چاورەش هەرشتێکی کردبێ دژی رژێمی بەعس لێ پەشیمان نیە و خەبات و تێکۆشانی مستەفا چاورەش خەڵکی کوردستان شاهدی بۆ ئەوەن نەک راکردوویەکی وەک ئێوە رەنگە کور یەک لەو خائنانە بن شۆرش و مستەفا چاورەش بەسزای مەرگی گەیاندوون....
٩- رۆژگاری مستەفا چاورەش لە چەندساڵی رابوردودا بەو تەمەنەوە لە خانەقین بوو دیفاعی لە خاکی کوردستان ئەکرد ئێوەی لە کوێ بون و ئیستا لە کوێن لە کۆتایی دا!.
نە دەزگای پاراستن عەیبە بۆ خزمەت میلەت و نە دەزگای زانیاری عەیبە بە هەمان شێوە دەزگایەکی حزبیە بۆ خزمەت گەلە. بۆ ئەم قسانەش تان خەڵکی کوردستان مستەفا چاورەش باش ئەناسن و رێزی دیارە.....
چەند پرسیارێک لە دۆڵە ڕووت:
کاتی داواکەی مستەفاچاورەش لە دۆڵەڕووت کەی بووە و ئایا نوسراوەیەک لەو بارەیەوە لە نێوان دۆڵەڕوت و کاک مستەفا چاورەش لە ئارادا بووە، بۆ باسی ئەوە ناکەی؟
شوێنی ئەو ڕووداوە کوی بووە مەبەست لە شار کام شارە، ئەگەر مەبەستی دۆڵەت ڕووت لە شار سلێمانییە شوێنی ئەنجامی ڕووداوەکە کام گەڕەک بووە، بۆ باسی ناکەی ؟
ئایا دوڵەڕووت بۆ بە جێهێنانی ئەو ئەرکە تەنیا بووە، ئەگەر تەنیا نەبوو کێ و چ کەسانێکی لەگەڵ بوو؟
دووهەم، دۆڵەت ڕووت بۆ ناوی تاوانبارکەی ئاشکرا نه‌کردوە تاکو خوێنەر بزانی ئەو نوسینە پەێوەندی بە کام روداوەو و چ خائنێکەوە هەیە؟ مەگەر دۆڵەڕووت ناڵی بە شانازیەوە کارەکەی ئەنجام داوە؟
سێهەم بۆ دۆڵەڕووت ناوی خۆی ئاشکرا ناکا؟ هۆکە چییە، ئەگەر ئیدەعاکەی دۆڵەڕووت لە سەر ئاساسی بەڵگە و مەدرەکە و درۆ نیە و کۆنە بەعسی نیە بۆ ناوی خۆی ئاشکرا تاکوو مێژو ناوی ئەو وەک قارەمانێک تۆمار بکا و خەڵکیش بزانێ تاوانبار چ کەسێک بووە و ڕوداوەکە لە کام شار و گەڕەک ڕویداوە؟
دۆڵەڕوت لە نوسراوەکەدابەناوی" ئەوشەوەی مستەفا چاورەش خەبەری لێدام" دەڵێ:
"پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه‌ناوشارو به‌ره‌وشوێن وماڵی دیاری كراوبه‌ڕێكه‌وتم، ماشاالله له‌سه‌لیقه‌و له زیره‌كی كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش، نه‌ك سه‌ربانی ماڵی دیاری كراوبه‌قوات خاسه‌گیرابو به‌ڵكو دوگه‌ڕه‌كی له‌و‌دویش سه‌رسوچ به‌رده‌رگاو سه‌ربان وهه‌مووشوێنه‌كان ته‌نرابون ،گه‌ر به‌ئاگاداری خۆمه‌وه نه‌بوایه ده‌كه‌وتمه ناویانه‌وه‌ده‌بومه‌ن ێچیره‌گه‌وره‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆكاك مسته‌فاخێری زیاتربو"
باشە کاک دۆڵەڕووت تۆ کە بەناوی خۆتەوە نوسراوەکەت بڵاو نەکردوتەوە چۆنەت زانی کە سەربای ماڵی تاوانبارەکە تەنراوە، ئەوە لەکاتیکدایە کە خۆت ئاماژەت بەوەکردو کە دوو گه‌ڕه‌كی له‌و‌دویش سه‌رسوچ به‌رده‌رگاو سه‌ربان وهه‌مووشوێنه‌كان ته‌نرابون.
ئەگەر واوتنەکەی تۆ ڕاست بێ کە قوات خاسە هەموو ئەو شوێنانی قۆرەخ کربوون من پێوایە نەک جەنابەت بەلكوو هیچ گیاندارێک شانسی نیزک بوونەوە ماڵی تاوانبارەکەی نەبووە کە تۆ دەرفەتی دیدنی سەربانی ماڵەکەیانەت بوبێ.
ئەگەر مستەفا چاورەش رۆژی یەکەم تۆ ناردوە بۆ کۆشتنی کەسێک و هەموو ئەو ناوە گیراوە و حکومەت پێ زانیوە.... چۆن تۆ توانیوتە رۆژی دوایی بچیت و ئە کارە بکەی؟ درۆی شاخ دارە......
تۆ کە بەناوخۆت نوسراوەکەت بلاو نەکردوتەوە تەناتە ناوی شوێنکەش نازای هەربۆیە لە نوسراوەکەت دا ئاماژەت پێی نەکردوە. بەرێز دۆڵەڕووت نوسینی ڕاستییەکان مێژوو شتێکی بەنرخ و زۆر باشە بە مەرجێ لە سەر ئەساسی بەڵگە بێ و لە گەل واقەعیات بیخوێنێتەوە.
دۆڵەڕوت لە ئیدامەی قسەکانی دەڵێ:
"چوم كاره‌كه‌م ئه‌نجام دا‌و سه‌ركه‌وتوبوم پاشان گه‌ڕامه‌وه‌بۆلای كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش، زۆرسه‌یربو بێ تاقه‌ت دیاربو له‌وه ده‌چو له‌ڕژێمه‌وه‌سوكایه‌تیان پێ كردبێت، پێیان وتبێت تۆدرۆت له‌گه‌ڵ كردیون ئێمه‌به‌م هه‌مووسه‌ربازو چه‌كدارانه‌وه چاوه‌ڕوانی موخه‌ریبمان كردبو به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ت ڕاست نه‌بو من وای بۆده‌چوم، كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش زۆری له هاوڕێ مه‌له‌فداره‌كانی بۆمه‌رامه‌گڵاوه‌كانی خۆیان په‌رده‌پۆشی شۆڕشگڕی و نه‌ته‌وایه‌تی ده‌یان ێشمه‌رگه‌ی‌كردۆته‌قوربانی وته‌سلیم‌ڕژێمی كردون"
بەرێز دۆڵەڕووت، ئایا خۆت ئەو پرسیارەت بۆ درووست نەبووە لەوانەیە نوسراوەکە زیاتر پەێوەندی بە میشک تەسکی و خەیاڵ پەڵاوی و داڵفەچییەوە هەبێ تاکوو گێرانەوەی ڕاستیەک و واقەعییەتێک؟
تۆ بە ئەقست ناوی شوێن و گەڕەکەکە و ناوی تاوانبارەکە ئاشکرا ناکەی چون دەزانی ئەگەر ئاشکرای کێ لە لایەن دانیشتوانی گەڕەکەکەوە بەدرۆ دەخرێتەوە تۆ کۆنە بەعەسی.
کاک دۆڵە ڕووت میشک تەسکی و بەرچاوتەنگی و کوێرباوەری هەنوکە کەندوکۆسپ لەسەر ڕێگەی خۆباوەری ئەو ئینسانانەیە کە بەداخەوە کەوتۆنەتە گێژاوی چاوچەنوکی و قەبووڵ نکردنی ڕاستییەکانی مێژوویی.
من پرسیار لەتۆ دەکەم ئەو کاتە کە مستەفا چاورەش و عەلی عسکری و عوسمانی قالەمنەوەرە و هاوڕیانی لە بەندەنەکانی باکۆری کوردستان بەرامبەر بە دۆژمنانی رەگەپەرەستی سوێندخۆری کورد کۆژ شەریان دەکرد تۆ و هاوڕییانەت کە ئێستاکە دەستایان داوەتە هێڕش بۆ سەر مستەفا چارەش لەکوی بوون؟.
گەلۆ ئەگەر ناوی خۆشەت ئاشکرا ناکای ناوی تاوانبارەکە ئاشکراکە تا خەڵک بزانی تۆ کام چاشە بەعسییەت لە بەین بردوە تا مێژو ناوەت تۆمار بکا، بڵام تۆ ئەو کارەی ناکەی چۆون تۆ خۆشەت پاش ماوەی بەعسیەکان و یەکێک لە موستەشارەکانی بکڕی گێراوی دوژمنانی کوردی کە دەستیان لە رژتنی خوێنی خەڵکی بیگۆناهی دا بووە.
گەلۆ باسی تەسلیم کردنەوەی دەیان پێشمەرگەت کردوە تۆزقاڵێک ویژدان و زەمیر، دەیان ژمارەیە، ئەی ناوەکانیان؟
گەلۆ درۆهەڵبەستن و تۆمەت لێدان کارێکی ئاسانە بەڵام....... ؟
وەڵامی عەلی سابیر
عەلی سابیر دەڵێ:
ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکی نامه‌که ورد بینه‌وه، ئه‌م سه‌رنجانه‌ی خواره‌وه‌مان لا دروست ده‌بێت:
1) مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی شیوعی.
2) مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش پێش ساڵی 1973 وازی له حیزبی شیوعی هێناوه.
3) ئه‌و زانیارییانه‌ی که هه‌یه‌تی له سه‌ر ئه‌وانه‌یه که بوونه‌ته به‌عسی، نه‌ک له‌سه‌ر حیزبی شیوعی. ئه‌و زانیارییانه ته‌نها له‌ناو داموده‌زگاکانی به‌عسدا هاتوونه‌ته ده‌رێ، نه‌ک له‌ناو ڕێکخراوه‌کانی حیزبی شیوعیی. من له کاتی خۆیدا ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستمایه هه‌مووی ده‌خه‌مه روو، به‌تایبه‌تیی چالاکییه‌کانی مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌ناو ده‌زگای پاراستن.
4) له نامه‌که‌دا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماده‌یی خۆی پێشان داوه، که کار له‌گه‌ڵ پاراستندا بکات و له خه‌تی شۆڕش و پارتیی لانه‌دات.
وەڵامی پرسیاری یەکەم: مستەفا چاوڕەش ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی قیادەی مەرکەزی حیزبی شیوعی بووە شتێکی زۆر ئاساییە. هەمو مرۆڤێکی ئازادی سەربەخۆی دەتوانەی لە هەر حزب و رێکخراوەیەک داکە لە گەڵ بیروباوەڕی دێخوێنێتەوە بەبێتە ئەندام و بە پێی پەیڕەو و پرۆگرامی ئەو حزبەش هەڵسورانی سیاسی بکا.
وەڵامی پرسیاری دووهەم، ئەگەر مستەچاورەش لە ساڵی ١٩٧٣ واز لە حیزبی شیوعی هێناوە ئیتر مستەفاچارەش ئازادە و دەتوانێ هەر جیگەیەک هەلبژێت و کاری تیدا بکا، مهم ئەویە دۆژمن نەبێ خۆ نە چووتە لای حکومەت، لای حزبی شیوعیش لە جاران حۆرمەتی زیاترە باش ئەی ناسن..... .
وەلامی پرسیاری سێهەم، شتی زۆر ئاساییە کەسێک کە ئەندامی قیادەی مەکەزی حزبێک بێ زانیاری لە سەر ئەندامانی ئەو حزبەش دەبێ، ئەگەر کاک مستەفا چاوڕەش زانیاری لەسەر ئەوانەبوبێ کە بوونەتە بەعسی شتێکی ئاساییە .
وەڵامی پرسیاری چوارەم. نوسەر پێداگرە کە مستەفا چاوڕەش ئامادەیی خۆی پێشان داوە، کە کار لە گەڵ پاراستندا بکا و لە خەتی شۆڕش و پارتیی لانەدات.
شەرەفێکی گەورەیە(٣٧) سی و حەت ساڵ پێش ئێستا مەسعود بازانی نەمەیەک بنوسێت بۆ کاک علی عبداللە ئەو کاتە پارێزگار بوە لە سلێمانی و ئەندامی دەفتەری سیاسی بوە لە پارتی دیموکراتی کوردستان... ئەوکاتە جەنابی نوسەر تۆ لە کوێ بویت و لە دایک نەبوی مستەفاچاورەش لە خەبات دا بوە دژی رژێمی بەعەس، دیارە پیاوێکی دیار و گەوروە بوە بۆیە مسعود بازانی نامەی بۆ نوسیوە... هەرواش دەرچوە کە بە ماندوبونی خۆی لە سێ کۆنگرەدا هەڵبژێراوە بۆ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
کاک عەلی سابیر هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر داموودەزای پاراستن نکردوە، پێدەچیت کە پاراستنی ئەو کاتە بەپێی نوسینی کاک عەلی سابیر بەشێک لە داموودزگای بەعس بووبێ!.
نوسراوەکە کاک عەلی سابیریش وەکوو بۆچونەکانی دۆڵە ڕووت پڕ لە کەموکۆری و پرسیارە و لە ڕەوانگایەکی مشک تەسکی و چاوچەنوکییەوە نوسراوە و هیچ پلەیەکی زانستی تیدا نیە. پێمانوایە بەرێزان بە جێ ئەو نووسینانە باشترە بەشوێنی پەروەندی فەرامۆشکراوی هەواڵنێریان سەردەشت کەون و بکۆژانی بەخەڵک بناسینن تا فەرامۆشکردنی پەروەند جوانەمەرگ سەردەشت.
پڕ ئاشکرایە ئەو کەسانەی هەنوکە هەول دەدەن بم جۆرە نوسینانە هێرش بکنە سەر کەسایەتی کاک مستەفاچاوڕەش موستەشارەکان و پاشە ماوەکانی بەعسی ونوکەراکانی سەدام و ملازم مۆحەسینی فەلەستینین، ئەوانە دابڕاو لە خەبات وخەڵکانی کوردن و قەتیش لەبەرژەوەندی کورد کاریان نکردوەو ناتوانن هەڵگری کێشەی نەتەوەیی کورد بن.
دۆستانی مستەفاچاوڕەش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست