له‌شه‌ش مانگی رابردوود 10 كوڕی گه‌نج له‌كه‌لار خۆیان كوشتووه .
Monday, 19/07/2010, 12:00
به‌پێی ئامارێكی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 10 گه‌نج به‌حاڵه‌تی جۆراوجۆر خۆیان كوشتووه، له‌م راپۆرته‌دا زۆرێك له‌گه‌نجانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن "بێكاری‌و بێزاری له‌ژیان"، هۆكاری بیركردنه‌وه‌یانه له‌خۆكوشتن.
"ویستم به‌خواردنی ده‌رمانی ئاژه‌ڵ كۆتایی به‌ژیانم بێنم، به‌ڵام دوای خواردنی ده‌رمانه‌كه‌و گه‌یاندنم بۆ نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه رزگارم بوو" هاوڕێ بورهانی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ وایوت.
هاوڕێ، گه‌نجێكی باڵا كورته باسی له‌وه‌كرد كه داخراویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی وایكردووه مرۆڤه‌كان به‌گشتی‌و گه‌نجه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هیلاك بن، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌ت گرت‌و وتی "حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێویستی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌مان هه‌بێت، حكومه‌ت هه‌نگاوی ستراتیژی نه‌بووه تا مرۆڤی ئێمه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌هێز بن‌و بێكارو هه‌ژار نه‌بن، تا هه‌زاران گه‌نجی وه‌ك من بیر له‌خۆكوشتن نه‌كاته‌وه".
ئه‌و چیرۆكه‌ی ژیانی هاوڕێ به‌شێكه له‌چیرۆكی ژیانی چه‌ند گه‌نجێكی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نی خۆی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا ویستویانه خۆیان بكوژن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئامارێكی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كه ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 10 گه‌نج به‌حاڵه‌تی جۆراوجۆر خۆیان كوشتووه، توێژه‌رێكیش پێیوایه "بێزاری‌و نه‌بوونی ئه‌زموون له‌ژیاندا" هۆكاری خۆكوشتنی گه‌نجن.
كارزان سڵێمان گه‌نجێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌و باڵایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه‌و به‌قسه‌ی خۆی تائێستا چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه "زۆرجار بیرم له‌وه‌كردووه‌ته‌وه خۆم بكوژم، له‌و بواره‌یشدا هه‌نگاوی گه‌وره‌م ناوه، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه"، ئه‌و گه‌نجه باسی له‌وه‌كرد كه هۆكاری "سیاسی" پاڵی پێوه ناوه بۆ ئه‌و كاره‌و وتی "ئه‌گه‌ر مرۆڤێك تروسكاییه‌ك ئومێدی به‌ژیان هه‌بێت خۆی ناكوژێت، له‌ناو چینی گه‌نجان له‌كوردستان نائومێدییه‌كی سیاسی هه‌یه، واته نائومێدییه‌كه ده‌ره‌نجامی ئه‌و دونیا سیاسیه‌یه كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه دروستبووه".
ئه‌و گه‌نجه باسی له‌وه‌كرد كه له‌كوردستان به‌شێكی زۆر گه‌نجان بێ ئیشن‌و هیچ ده‌رفه‌تێكی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌به‌رده‌مدا نییه‌و هیچ خه‌ونێكیان نایه‌ته‌دی بۆیه په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن "گه‌نج له‌كوردستان ده‌رفه‌تی نییه موماره‌سه‌ی ئاره‌زووه‌كانی خۆی بكات، بۆیه زۆرجار بیر له‌خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه، پێموایه خۆكوشتنی گه‌نجان له‌كوردستان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ترسناك ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زه‌نگێكی ترسناكه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه".
گه‌نجێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵی وه‌ك (كاردۆ محه‌مه‌د) كه خوێندكاری زانكۆیه‌و گه‌نجێكی ئه‌سمه‌ره، تائێستا چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه نه‌یانهێشتووه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات. ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی كاریگه‌ری عه‌شق‌و ئه‌و بۆشاییه ئابوورییه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه، وای لێكردووه بیر له‌كارێكی له‌و شێوه‌یه بكاته‌وه "ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌رفه‌تێكی تێدانییه بۆ موماره‌سه‌كردنی ئاره‌زووه‌كانی گه‌نج، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات من‌و چه‌ندان گه‌نجی دیكه‌ش هه‌وڵی خوكوشتن بده‌ین، ئه‌مه جگه له‌لایه‌نی سیاسییش كه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی تاكی كورد".
له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، عه‌باس مه‌حمود له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه خۆكوشتنی گه‌نجان له‌كوردستان هه‌ڵهاتنه له‌ده‌ست گرفته‌كان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی ژیان‌و باوه‌شكردنه به‌مه‌رگدا، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاره‌كانی خۆكوشتن زۆرن له‌وانه (بێكاری‌و بێزاری‌و نه‌بوونی ئه‌زموون له‌ژیاندا به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجی‌و روودانی گۆڕانكاری زۆر له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رونی)، جگه له‌وه‌ش كه‌ڵه‌كه‌بوونی گرفته‌كان‌و گۆشه‌گیری‌و خه‌مۆكی ته‌نیایی‌و ره‌شبینی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست