هه‌ڵوێستی کوردستانپۆست به‌رامبه‌ر به ده‌نگدان
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کوردستانپۆست له سه‌ر ئه‌و راوبۆچوونه دامه‌زرا، که کار بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی کوردیی بکات. ئه‌م گۆڕینه‌ش هه‌رگیز لای ئێمه جێگای بڕوا نه‌بووه، که له رێگای پارتی و یه‌کێتییه‌وه بکرێت. ئێمه پێمان وانه‌بووه، ده‌سته‌ڵاتی حیزبه‌کان له نهفامییدا:
- سوپای ئه‌نفال ده‌هێننه‌وه بۆ کوردستان.
- پاره‌ی میلله‌ت به تاڵان ده‌به‌ن.
- ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه سه‌ر ناموسی خه‌ڵکیی.
- زه‌ویی و زاری هاوڵاتیان، کارگه و خانوی حکومه‌ت له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ ده‌که‌ن.
- که‌سوکاریان ده‌که‌ن به کاربه‌ده‌ست.
- رێکه‌وتنی نه‌وت لابه‌لا بۆ خۆیان مۆر ده‌که‌ن.
- کاسبیی ناهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناچاربێت هانایان بۆ به‌رێت و ده‌ستیان لێپان بکاته‌وه.
- حیمایه ئه‌که‌ن به خزمه‌تکار و نۆکه‌ر.
- مه‌له‌فدار ئه‌که‌ن به پایه‌دار.
- هه‌زاران لاو به‌ره‌و رووی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ریای ئیجه ده‌که‌نه‌وه.
- کوردستان ده‌که‌ن به مۆڵگه‌ی ده‌زگای جاسوسیی وڵاتان.
- تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌ده‌ن.
ئێمه هه‌رگیز وا تێنه‌گه‌یشتووین، له به‌ر گهوجییانه، که:- پیاوی دڵسۆز و ڕاست و ڕه‌وانیان ناوێت.
- کشتوکاڵی کوردستان نابوژێننهوه.
- سیاسه‌تێکی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاست و درووست بۆ کوردستان داناڕێژن.
- ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئاو و کاره‌با جێبه‌جێ ناکه‌ن.
- به‌ڕێوه‌بردنیی دائیره و ده‌زگاکان چاک ناکه‌ن.
- خانوو بۆ هه‌ژار و فه‌رمانبه‌ر و گه‌نجان ئاسان ناکه‌ن.
- ئاستی خوێندن ده‌هێننه خوارێ و بڕوانامه‌ی ئاستنزم ده‌به‌خشنه‌وه به که‌سانی نه‌شاره‌زا.
- له به‌رده‌می بێگانه‌دا واز له هه‌موو مافێکی کورد ده‌هێنن و داخوازیان نابێت.
- یان تێناگه‌ن، که خه‌ڵکی ئه‌وانی ناوێت.
هه‌روه‌ها ئێمه هه‌رگیز وا تێنه‌گه‌یشتووین، ئه‌وه له‌به‌ر گهوجییانه، که یاری به خۆمان و به چاره‌نووس و به داهاتوومانه‌وه ده‌که‌ن.
- کوردستانپۆست به پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و رۆشنبیر، هه‌رگیز به‌رنامه‌ی بۆ حیزبه‌کان نه‌نوسیووه، تا چی بکه‌ن و چی نه‌که‌ن.
- سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی به کوێر و نابینا نه‌زانیوه، تا ده‌ستیان بگرێت و ڕێگایان پێ‌نیشان بدات.
- بۆ پاره و سامان گاڵته‌ی به ئه‌قڵی هیچ سه‌رۆکی حیزبێک نه‌کردووه، تا داوای خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ بکات.
کوردستانپۆست له‌وه تێگه‌یشتووه، که:- حیزبه‌کان هه‌رچییه‌کیان کردووه به هه‌ڵه نه‌یان کردووه، به‌ڵکو به پلان کردوویانه.
ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌میشه کوردیان به کارهێناوه.
ئێمه‌ی کوردستانپۆست کارمان کردووه له پێناوی ئه‌وه‌دا، که:- جه‌ماوه‌ری کورد دوای ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی کورد نه‌که‌وێت.
- ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان بخه‌نه‌وه سه‌ر عێراق.
- بڕوایان پێنه‌که‌ن، کاتێک، که دێن ئاڵای کوردستان هه‌ڵ ده‌که‌ن.
- بڕوایان پێنه‌که‌ن، کاتێک باس له که‌رکوک و ماده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌که‌ن.
کوردستانپۆست هه‌میشه ئاماده‌بووه، ببێت به جێگای:- کۆبوونه‌وه‌ی که‌سانی تووڕه و راپه‌ڕیوو.
- دروستبوونی بیری نوێ.
- دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی و سیاسیی.
به‌ڵام مه‌خابن جه‌ماوه‌ری کورد، تا ئێستاش نه‌یتوانیوه خۆی له کۆت و به‌ندی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه رزگار بکات.
کوردستانپۆست بڕوای به‌وه نییه، که:- دروستکردنه‌وه‌ی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق بێت، یان ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی، بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵانه دروست کراون، بڕوای به‌وه نییه، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان بێت، به‌ڵام کوردستانپۆست نایه‌وێت بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی که:
- پاش هه‌ژده ساڵ هه‌ڵوێست له ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستان ده‌گرێت.
- ده‌یه‌وێت جێگا به‌و ده‌سته‌ڵاته له‌ق بکات، که کوردستانپۆست نۆ ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تاوانبار ده‌کات.
- په‌یمانی ریفۆرم و دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌کی باشی پێدراوه.
- کوردستانپۆست نایه‌وێت دووره‌په‌رێز بووه‌ستێت له کاتێکدا، که هه‌لێک بۆ لابردنی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ هاتۆته پێش.
کوردستانپۆست هێزێکی سیاسیی نییه، قورسایی و کێشی ته‌نها له‌ناو راگه‌یاندندا هه‌یه، بۆیه لێره‌دا ئێمه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێستای په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ هاوڵاتیانی راده‌گه‌یه‌نین:
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نانی ئێوه‌ی بڕیوه، لێ ئێوه نانی خۆتان مه‌بڕن! له‌به‌رده‌می سندوقی هه‌ڵبژاردندا ویژدانی خۆتان مه‌دۆڕێنن! ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن ره‌نجی شانی خۆتانه، ئه‌گه‌ر چوون و ده‌نگتان دا، ده‌نگ بده‌ن به ویژدان!
ئێمه به هیچ که‌س ناڵێین، تا بچێت ده‌نگ بدات، یان به کێی بدات. ئه‌وه هه‌ر که‌س ئازادیی خۆیه‌تی. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین:
ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگدانه به خراپه و تیاچوون.
ده‌نگدان به لیستی گۆڕان ده‌نگدانه به په‌یمانێکی تازه که پێویسته تاقی بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست