بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئۆپۆزیسیۆن بارزرگانی بەخوێنی شەهیدەکانی 17ی شوباته‌وه‌ دەکات !

Tuesday, 24/05/2011, 12:00


سیناریۆ سەقەتەکانی پێش کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکە!
یەکێتی دەڵێت: کۆبوونەوە بۆئەوەی ئەم دۆخە تێبپەڕێت!
بەرژەوندچییەکان دەڵێن: با ئەم ئەزمونە تێک نەچێت!
کۆبوونەوە ی بێ مەرج، دەسەڵاتی شاگەشکە کرد!
پارتی هێڵێ سوری نییە، بەڵام ڕازی نییە حکومەت هەڵوەشێتەوە؟!
پارتی ؛ ئامادە نیە بکوژەکانی لقی چوار تەسلیم داگا بکا، تا ئەوانەی خەڵکیان هان داوە بۆ بەردەبارانکردنی لقه‌کانی پارتیی ڕادەستی دادگا نەکرێن!
قسەکەری گۆڕان دەڵێت : داواکارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن ووشەی ناو قوڕئان نییه‌ ، تا دەستکاری نەکرێن!
بەکورتی و بەکوردی خوێنی دە شەهیدەکانی ڕاپەڕین دەکرێتە قوربانی ئەم کۆبوونەوە پێنج قٶڵییەی کە هەر لە ئێستاوە ئەنجامەکەی دیارە و
پێش بەستنی ئەم کۆبوونەوەیەش، هەر یەکە لە پێنج قٶڵەکە کەوتوونەتە ، پڕوپاگەندەکردن و لێدوانی دژ بەیەک..
چەند سەر دێڕیکی کورت لە کۆبوونەوکانی دەسەڵاتوو سێ گروپەکە گۆڕان بە نموونە:
یەکەم: بەیاننمامە حەوت خاڵیەکە و هەڕەشەی جەلالیەکان لە گردەکەو لێدوانی قادری حاجی عەلی (هەرکەسێک بڵی حکومەتی هەرێم هیچ نەکردوە بێویژدانی دەکات ( و نەروم بوونەوەی ڕاگەیاندنەکەیان..
دووم؛ ڕوداوە خوێناویەکەی ١٧ی شوبات، لێدوانی خودی نەوشیرون مستەفا ناوزەند کردنی خەڵکی ڕاپەڕیو بە گێرە شێوێن
سێهەم: لەکاتێکدا توڕەیی شەقام ئاگری لێ دەباری هەزاران کەس لە مەیدانی ئازادی بوون، کۆبوونەوەکانی جەلایەکان گۆڕان لەماڵی نەو شیروان دەستی پێ کرد ، چونکە لەو کاتەدا ڕمانی کۆشکی زۆرداری تاڵەبانی لا ئان و ساتدا بوو، دواتر دوبارە بوونەوەی کۆبوونەوەی دووەم... جەلالیەکان لەم کاتەدا دەستیان بۆ چڵە دارێک دەبرد خۆیانی پێ بگرنەوە، بەڵام پیرە دارەکەی گردەکە باوەشی بۆ کردنەوە.
چوارەم؛ گۆڕان بۆ تاکە ساتێکیش نەچۆ ژێرباری ئەوەی ڕابەرایەتی کردنی ڕاپەرێن و رامێڵینی دەسەڵات،ئەمەش لە لێدوانێکی قادری حاجی عەلی دێت کە دەڵێت: گۆڕان نەخشە داڕیژی خۆپێشاندان نەبووە، بەڵکو ئەوان تەنیا پشتیوانیان لێ کردوە..
پێنجەم: دوای لەشکری سەربازی جەلالیەکان بۆ سەر مەیدانی ئازادی، هەرسێ گروپەکەی بەناو ئۆپسزیۆن بڕیایاندا کە کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵات نەکەن و مەرجی خۆیان و پڕۆژەی خۆیان پێیە...
کەچی رۆژ هاتوو چوو بێ مەرج ئامادەی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵین بەبێ هیج ڕوون کردنەوەیەک ، بەڵام ئەمجارە بە پێچەوانەوە ئەوا دەبینین پارتی مەرجی هەیەو دەڵێت هیچ کەس بۆی نیە باسی هەڵوشانەوەی حکومەت بکات، کەواتە دەسەڵات مەرجی هەیە نەک نەک سێ گروپە شەرمنەکەی بەناو ئۆپسزیۆن.
مەرج هەبێت یان نەبێت، پڕۆژە هەبێت یان نەبێت، کۆبوونەوە بکرێت یان نەکرێت، هەموومان ئەو ڕاستیە تاڵە دەزانینن، کە ئەم دەسەڵاتە هی چاکسازی و دانیشتن و کۆبوونەوە کۆبوونەوە کاری نیە، بەڵکوو تاکەچارەسەر ڕاماڵین و لەگۆڕنانی ئەم دەسەڵاتە نەگریسەیە، با ئەم سێ حیزبەش باش بزانن کە ئەوان نوێنەری شەقام نین، ئەوان نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی ناڕازی نین، ئەوان بەم دانیشتنە پێش هەرشتێ خیانەت لە خوێنی ئەو دە شەهیدەی ڕاپەڕین دەکەن !! ئەگەر ئەم سێ گروپە تۆزقاڵێک کەرامەتیان بوایە دەبوایە هیچ نەبا پێش ڕادەستکردنی بکوژانی ئەم دە شەهیدە بۆ دادگا، ئامادی هیچ دانیشتنێک نەبان، ئەگەر چەند ڕۆژێکە برادەرانی گٶران لە ناو پەرلەمانە کارتۆنیەکەی کەمال کەرکوکی خەریکی شەڕی بودجەن ، بەم سوکە شەڕانە لە بەر پرسیاریەتی گەورە ڕزگاریان نابێت ! شەڕی ئێمە شەڕی بودجە نیە، بەڵکو شەڕی نەمانی ئەم دەسەڵاتەیە کە ئێوە ناتوانن خۆتانی لەقەرە بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە