کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیره‌ڤان بارزانی به‌نهینی 100 ملێۆن دۆلاری له‌كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه‌

Thursday, 26/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی دیوانی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتیه‌كان، نزیك له ‌سیروان ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ ئه‌و گریبه‌سته‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو له‌نێوان نیچیره‌ڤان بارزانی و كۆمپانیای شێڤرۆنی ئه‌مریكی له‌هه‌ولێر واژوو كرا، به‌پێی رێكه‌وتنامه‌كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ پشكی له‌سه‌دا 80 دوو كێڵگه‌ چاڵه‌نه‌وتیه‌كانی سنوری ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارتی پی فرۆشراوه‌، به‌ره‌سمی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، ‌كه‌ به‌سنووری 200 تا 300 ملێۆن دۆلار ئه‌و گرێبه‌سته‌ واژوو كراوه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ‌له‌ زاری سیروان ئه‌بو به‌كره‌وه ‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتیه‌كان، ئه‌وه‌ی به‌ كوردستانپۆست راگه‌یاندووه‌، به‌نهینی دوور له ‌گریبه‌سته‌كه‌ نیچیره‌ڤان بارزانی بری 100 ملێۆن دۆلاری وه‌ك شیرنی له‌و كۆمپانیایه‌ وه‌رگرتووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش هه‌ر ئه‌مرۆ له ‌په‌یوه‌نده‌یكدا له‌ زاری شێخ باز سه‌رپه‌رشتی پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی گه‌ورگۆسك كه‌ موڵكی نێچیره‌ڤان بارزانییه، وه‌رگرتنی ئه‌و 100 ملێۆن دۆلاره‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌، كه‌ بریاره‌ له‌ بانكی ئه‌دمێراڵدی كه ‌ئه‌هلییه‌ و موڵكی شه‌خسی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌، عه‌بدولموته‌لیب بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە