بۆچی دەمانزانی کە یەکێتیی دەیدۆڕێنێ!
Tuesday, 24/09/2013, 12:00
1354 بینراوە
هەر لە پێش پرۆسەی هەڵبژاردنەوە جۆرەها نووسین بڵاوکرایەوە لە ماڵپەڕەکان ومیدیاکاندا کە پەنجە خرایە سەر ئەو خاڵانە، کە دەبێتە هۆکاری دۆڕاندنی یەکێتیی ، وە کە زۆر بە ناشرینانەس دۆڕاندیان. وەکو لای هەموو کەس ئاشکرایە بڕبڕەی پشتی یەکێتیی دانیشتوانی شاری سلێمانی بوو، وە لەهەمان کاتدا مەنتالیەتی دانیشتوانی ئەم شارە جیاوازیەکی زۆریان هەیە لەگەل دانیشتوانی شارەکانی تردا،کە هەندێ لە کەسایەتیەکانی مەکتەبی سیاسی گوێیان نەدایە ئەم جیاوازیە،وە نەیان ویست تێبگەن لەم جیاوازیانە. لوت بەرزی ، غەدر کردن ، ناعەدالاتی ، مەحسوبیەت ، مەنسوبیەت، کوتلە و کوتلە کاری، ناوچەگەریەتی، گەندەڵی،تەحەداکردن، تەعەداکردنی کوڕە مەسئول، ئافرەت بازی و قومار کردن ، داگیرکردنی موڵکی حکومی و خەڵکی، ئەم هەموو کردەوە قێزەوەرانە ببونە پڕۆگرامی ڕۆژانەی ی،ن،ک و بازنەی یەکەمی ئەم حیزبە کەسوکارەکانیان، بە جۆرێک دانیشتوانی ئەم شارە متمانەیان نەما بە ی.ن.ک بەتایبەتی ئەوەی کە کاریگەرێکی زۆر بەهێزی هەبووبێت بۆتێکدانی حیزبەکەی مام جەلال، مەلا بەختیارو کۆسرەت ڕەسول بوو، چونکە مەلا بەختیار لە ملی کۆمەڵگای یەکێتیی دا لە دەرەوەی وڵات کە چینی ڕۆشنبیرانیان لە خۆیان کۆکردبووەوە، پاشان لە کوردستان بە هەمان شێوە، کۆسرەت ڕەسول کەوتە لێدانی هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی وە بریندارکردنی هەستی تاکی کورد لەم شارە، داگیرکردنی موڵکی پاریزگای سلێمانی، دامەزراندی کوڕەکەی بۆ ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامی پەرلەمان بە زەبری هێزە پارە، بەکار هێنانی پۆستەکەی بۆ خۆی و خێزانەکەی و خزم‌و کەسوکارانی خۆی،وە دوورخستنەوەی کەسایەتیەکانی دانیشتوانی شارەکە کە بنەمای شارەکیان دروست کردبوو ،کە هەر ئەم کەسایەتیانەی سلێمانیان کردبووە سەرچاوەی ڕۆشنبران و کوردەواری و تێکۆشان ، کۆسرەت کە لەساڵی ١٩٨٥ دا بوو بە یەکێتی ،چەندین هێمای پرسیاری لەسەرە وە هەڤاڵەکانی کە کونیه‌کانیان بۆگه‌ن و خاوه‌ن پۆخڵه‌واتێکی بێسنورن ،موحسو‌به‌یت و مه‌نسوبیه‌ت بۆته ئاوی زمزم له‌ناویاندا، هه‌ریه‌ک به ئاره‌زووی خۆی کوتله‌ی خۆی داده‌نێ و که‌سانی لێهاتو ده‌رده‌که‌ن ، زه‌وی و زار دابه‌ش ده‌که‌ن، ئافره‌ت بازی و موخابه‌رات خاوەن مەلەف هه‌ر باس ناکه‌ین، کوڕه‌کانیان ده‌که‌نه ئه‌ندام په‌ڕله‌مان ،عه‌شیقه‌کانیان ده‌که‌نه سکرتێره‌و، که‌سانی نزیک خۆیان ده‌که‌ن موسته‌شار له وه‌زاره‌ته‌کان و په‌رله‌مان وەکو ئەرسەلان بایز، ئیتر متمانه به کێ بکرێ به مه‌حمو سه‌نگاوی؟ حاکم قادر؟عومه‌ر فه‌تاح؟ مه‌لابه‌ختیار؟ ئه‌رسه‌لان بایز؟ سه‌عدی پیره؟کۆسره‌ت ره‌سول؟عیماد ئه‌حمه‌د؟هتد، هه‌ریه‌کێک له‌مانه خاوه‌ن مه‌له‌فێکی ئه‌خلاقی، یاخود سیاسی(کۆنه موخابه‌رات) یاخود گه‌نده‌ڵچی، ئیتر خه‌ڵک گوێیان له کێ بگرتایە ، چ متمانەیەکیان بدابایە بە مانه؟ وه چاوه‌ڕێی چ داهاتویه‌کیان بکردایە به‌مانه،که ئه‌ندامانی گه‌و‌ره‌ی خۆیان تاکو ئێستاش چ له کوردستان، چ له ئه‌وروپا ده‌ڵین بابه یه‌کێتیی چی، بۆچی یه‌کێتیی ماوه؟ هه‌ریه‌کێک له‌م قه‌ره‌قۆزانه‌ی سه‌ره‌وه خاوه‌ن ئیمراتۆرێک و گروپێک و کوتله‌یه‌کن له‌ناو ئیمراتۆریه‌ته‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستاندا،وه هه‌ریه‌کێک له‌مانە پاشقول ده‌کرن له یه‌کتر و قسه به‌یه‌کتر ده‌ڵێن،هێرش ده‌که‌نه سه‌ریه‌کتر، هه‌ر ئه‌م قاره‌مانانه‌ن بونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که له‌ناو یه‌کێتیدا کاره‌کان ڕانه‌پڕێنرێت و پۆسته هه‌ستیاره‌کان پڕنه‌کرێته‌وه، بفه‌رموون له ئه‌مه‌ریکا زیاتر له یه‌ک ساڵه پۆسته‌که‌ی قوبات تاڵه‌بانی که وه‌کو نوێنه‌ری حکو‌مه‌تی هه‌رێم کاری ده‌کرد به‌تاڵه،نه‌توانراوه پڕبکرێته‌وه له‌به‌ر کوتله و کوتله کاری، هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆکار نه‌یان هێشت به‌رهه‌م سالح ببێته جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی ی.ن.ک، فه‌رموون کۆسره‌ت ڕەسولیان دامەزراند، که توانای وشەیەکی پەسەندکراوی نیە . مەلا بەختیارو کۆسرەت زۆر بە هەڵەدا چوبوون، بە شێوەیەک یاریان دەکرد بە هەستی نەتەوایەتی کەسانی شاری سلێمانی،بەڵێنی زارەکی،درۆکردن،لە چوار چێوەی کوتلە کوتلە کارییەوە بەرژەوەندی خۆیان دەپاراست، هاوکێشەی ماتماتیکیە سیاسسیەکەی شاری سلێمانیان شێواند ،هەر ئەندامێک لە دەرەوەی وڵات یاخود لە کوردستان هەنگاوێکی جەربەزانەیان دابێ لە ناویان بردووە دوریان خستۆتەوە،نەیان هێشت ڕەئو بیرۆکەی سێهەم بێتە پیشەوە، وە کەوتنە فەرزکردنی کوتلەکانی خۆیان،ئەم ڕەوشتە ناشرینانە بوە هۆی شکست هێنانی یەکێتیی،هیچ کاتێک گوڵبژێرەیەک بەپێی خزم و ئەولا نابێت،ئەنجامەکەی وەکو هەڵبژاردنەکەی ئێستا دەبیت، مەلا بەختیار وکۆسرەت درزیان خستە گوتاری کوردستانیانی یەکێتیی ،بۆچی گۆڕان دروست بوو، وە بردیانەوە؟لە کەفوکۆلی دانیشتوانی سلێمانی نا ڕەزا دروست بوو، وە لە هەمان کاتدا مەلا بەختیار سیاسەتێکی نا یاسایانەی و زاڵدەستانەی بەکار هێنا بەرامبەر زۆر لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و لە کوردستان، کە پاڵی نا بە ئەندامانە دێرینە تێکۆشەرەکانیانەوە بۆ جیابونەوە ، بۆ دەست لە کارکێشانەوەیان لە یەکێتیی، دەبێت یەکێتیی بزانێت کە لێرەدا بە خۆدا چونەوە خۆ پاکردنەوە و ڕەخنە کردن چارەسەری کێشەکان ناکات، تەنها چارەسەر گۆڕینی هەندێ لە دەموچاوە کۆنکانی یەکیتیی ، پێشوازی کردن لە نوێکان، ئەو نوێیانە کە کلکی کۆنەکان نین ونەبنە یاریزانێک لە ژێر دەستی کۆنەکاندا،مەکتەبی سیاسی یەکێتیی زه‌ریان نوشاندە دانیشتوانی سلێمانی، تەعەدایان کردە سەر شەرەف و هەستی دانیشتوانی شارەکە، بەڵام لە ئەنجامدا کێ بردیەوە؟ هەر دانیشتوانی سلێمانی،وە هەمیشە هەر دانیشتوانی سلێمانی تەهلوک بووە بەڵام لە کۆتایدا هەر سەرکەوتوبون ،وەک ئێستا ،دەبێت یەکێتیی بیر بکاتەوە یەکێک بکاتەسکرتیر خۆیان کە خاوەن تەلیسمی ڕاکێشانی جەماوەر بن لە هەموو کات‌و ساتێکدا،ئەندامانی مەکتبی سیاسی کەسانێک بن کە تێنەگلاوبن لە گەندەڵی ،خاوەن مەلەف نەبێت، خاوەن ڕابردویەکی پاک و دیار بێت،ئەوەی کە گرنگە لە قوڵای دانیشتوانی سلێمانی بێت، پەیامی نوێ وە ئاسودەیەکی نوێ بداتە کوردستان و کۆمەڵگا نوێکەیان،ئەوەی کە زۆر گرنەگ، کەسایەتیە گەندڵچیەکان و خاوەن مەلەفچیەکان ئاشکرا بکرێن، کە ئەم هەنگاوە دەبیتە وەرچەرخانێکی نوێ لەناو یەکێتیدا، دەبێتە بەرزکردنەوە ڕێژەی جەماوەرەکەی،وە بۆگه‌شه‌کردنی حیزبێک هەمیشە ده‌بێت ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ،کێشەکە لەوەدایە کە هه‌ڵه‌کان به چاوی خۆیان هه‌ڵه نیە،چونکه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کردویانه، دەبێت زۆر باش بزانن سلێمانیه‌کان وا بیر ده‌که‌نه‌وه که یه‌کێتیی ته‌عبیر له دنیای دانیشتوانی سلێمانی ناکات ، بەر پرسەکانیان لە له‌ناو پۆست و ئیمتیازاتدا و پاره‌دا مه‌ست بوون و ئاگادار نین کە ئەندامانیان چ ئازاریان هەیە و دەبێت ئەوەش بزانن سلێمانیەکان هیچ کاتێک ملکه‌چی هیچ پاشایه‌ک وخودایه‌ک نەبوون،وە باش بزانن، چارەسەرە ئەڵتەرناتیڤەکان هەمیشە بۆتە چارەسەری دانیشتوانی شارەکەن.