ناسر مه‌نسور مه‌سعود بارزانیش هاته ڕیزه‌وه و دارهڤانی براشی له سه‌ره‌دایه!
Thursday, 02/08/2012, 12:00
میلله‌تی دواکه‌وتوو خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری دیکتاتۆره‌کانه، گه‌ر دواکه‌وتوو نه‌بووینایه چۆن ئه‌و هه‌موو ئه‌ندام دیوه‌خانه‌ی کوردستان ده‌نگیان ده‌دا به وه‌ها یاسایه‌ک که دیکتاتۆرێکی ڕه‌های وه‌ک ئه‌م به‌ڵایه‌ی که ئێستا تووشی هاتوین له‌سه‌ر عه‌رشی پاشایه‌تی جێگیر بکات؟!
ڕووداوه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی ئه‌م دواییه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که ئه‌م پاشایه هه‌ر کاتێک ویستی و ئاره‌زویکرد ده‌توانێت له چرکه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی به ده‌ستهاتوه قڵپ بکاته‌وه و بیکاته بڵقی سه‌رئاو، ئه‌و ته‌نگژه یه‌ک له‌دوا یه‌کانه‌ی ئه‌م پاشایه دروستیان ده‌کات فڕی به‌سه‌ر ئهلف و بێی زانستی سیاسه‌ته‌وه نییه، گه‌ر وا نییه چ لۆجیکیک ئه‌وه قبوڵ ده‌کات که تۆ خۆت ده‌وره دراویت به دنیایه‌ک له خواری و سه‌رپێچی، له دیوهخانهکهتدا به‌رده‌وام پلان داده‌ڕێژن بۆ هه‌ڵلوشینی سامانی سه‌رزه‌وی و بن زه‌وی ئه‌م نیشتیمان و میلله‌ته به‌دبه‌خته؟ تۆ بۆ خۆت ته‌ژیت له گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچی، هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ت له زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵییدا مه‌له ده‌که‌ن، هه‌رچی که‌سانی داوێنپیس و ده‌ستپیس و ده‌مپیسه بوونه‌ته جێی بڕوا متمانه‌ی ئێوه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن نیشتمانپه‌روه‌ری به زه‌ڕه‌بینیش له ئێوه‌دا نابینرێت ئیتر بانگه‌شه‌ی کام ده‌وڵه‌تی کوردی و کام ڕاپرسیی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی کورد ده‌که‌یت؟! له‌وانه‌یه ڕاست ببێژی له دڵی خۆتدا وات دانابێت له دوای خۆشت و دوای ماڵئاوایی مه‌سرور و مه‌نسور و بابۆ (مسته‌فا) ئه‌وا ده‌رزه‌نێک ناسڕ و دارهڤانت ئاماده‌کردووه ببنه پاشای عه‌رشی ئه‌و گه‌نده‌ڵستانه‌ی که دروستتکردوه؟!
ئه‌زبه‌نی! له خه‌وێکی خۆشدا کات به‌سه‌ر ده‌به‌ی!
ئه‌زبه‌نی، وا ئه‌مڕۆ له دونیای سه‌رده‌مدا سیسته‌می سیاسی بنه‌ماڵه‌ی ویراسی هه‌ره‌سی هێنا.
تازه ئه‌وه گوزه‌شت خه‌ڵک بڕوا به گفت و به‌ڵێنه‌کانت بکات بۆ چاکسازیی و سزادانی گه‌نده‌ڵ و ڕوخاندنی ڤییهللای به‌رپرسان، ئه‌وه‌نده سوێندت به گۆڕی باوکت خوارد که ده‌ستی دز و جه‌رده ده‌بڕیت تا وای لێهاتوه گه‌نجه‌کان بۆ نوکته گه‌ر کارێک نه‌یانه‌وێت بیکه‌ن وه‌ک به‌ڕێزت سوێند به گۆڕی ئه‌و ڕاکشاوه ده‌خۆن!
ئه‌وه‌نده باست له‌وه کرد که ده‌بیته خزمه‌تکاری زانکۆ و حه‌ره‌س تا به‌م ڕۆژه گه‌یشتین هه‌زارانی وه‌ک نه‌جاتی عه‌لی فاتم ماسته‌ر له یاسادا ته‌واو بکات له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین!
عه‌زیزم، ئه‌وه‌نده باسی شه‌ره‌فت کرد تا کار به‌وه گه‌یشت له ژێر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی مه‌سروردا له ته‌والێتی فه‌رمانگه‌کاندا گرته‌ی ڤێدیۆی کچ و ژنی کورد به‌رهه‌م بهێنرێت!
کێ هه‌یه و چ خاوه‌ن شه‌ره‌فێک کاری وای پێ قبوڵه؟
ئه‌زبه‌نی خودا تشتی وا قه‌بوڵ ناکات. ئێستاش وا خه‌ریکن ماکی ده‌ردی کوردکوشتن ده‌به‌یته ڕۆژئاوای کوردستان، چ ژیرێک هه‌ڵکه‌وتوه له دونیای سیاسه‌تی ئه‌مڕۆدا ئاوا بێباکانه بڵێت له کوردستانه‌وه مه‌شق به‌و سه‌ربازه کوردانه ده‌که‌ین و ده‌یانێرینه‌وه بۆ سوریا، ئه‌مه چ سیاسه‌تێکی گه‌وجانه‌یه، یان ڕاسپارده‌ی تورکیای که‌مالیه بۆ نانه‌وه‌ی ئاشوب تا ئه‌وه‌ی پێی ناکرێت له ملی کورد خۆیه‌وه بئاڵێنێ، کێ هه‌یه له‌م کوردستانه‌دا ئه‌وه نه‌زانێت که ده‌زگای پاراستن چ مێژویه‌کی ڕه‌ش و پڕ له تاوانی هه‌یه تا له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشکه‌که‌ی تری، که ده‌زگای زانیاری پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی ئه‌ڵمانیایه کۆیان بکه‌یته‌وه و بێزراوترین و بوغزاویترین دڕنده‌ی بۆ بدۆزیته‌وه و بیکه‌یته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بنه‌ماڵه!
هه‌ڵه و خواریهکانت که‌ڵه‌که بوون و پاساویان بۆ نه‌ماوه، هه‌ڕه‌شه‌ی چی له مالیکی ده‌که‌یت و به چی تاوانباری ده‌که‌یت که خۆت سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و تێوه‌گلاوی سه‌رۆکی کوردستان؟
ئای که پێتخۆشه به سه‌رۆکی کوردستان ناوزه‌ده بکرێیت ئه‌زبه‌نی! تۆ ده‌ته‌وێت هه‌موو بڕیار و چاره‌نوسی میلله‌تێک له‌ده‌ست سێ که‌سدا بێت و به‌س، که‌س بۆی نه‌بێت هیچ بڵێ، تۆ ده‌ته‌وێت دامه‌زراندن له بهردهستێکه و تا به‌رزترین پله له ژێر ده‌ستی خۆتاندا بێت تا بتوانن زۆرترین ژماره خه‌ڵک بکڕن! کێ و له کام وڵات‌دا دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه، ته‌نانه‌ت سه‌دامیش کاری وای نه‌کردوه، ته‌نها لای حکومه‌ته عاجباتیهکهی گه‌وره تاڵانچی نێچیردا نه‌بێت!؟ وا دیاره ئاگات له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ نییه چ ده‌گوزه‌رێت، نه‌وه‌یه‌ک هاتۆته مه‌یدان گاڵته‌ی به‌و مێژوه سه‌یره‌ی ئێوه دێت، که ناوی گوڵان و ئه‌یلوله و که باسی دڕاندنی پاته‌ی لاستیک ده‌کات! ئه‌وه‌ی ئێوه شانازیی پێوه ده‌که‌ن بۆته مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆ کورد به ئاب و پێش ئابیشه‌وه!
حه‌ز ده‌که‌م چاوێک به کتێبه‌که‌ی ئامۆزاکه‌ی خۆت (کاک ئه‌یوب بارزانی)دا بخشێنێت تا ئه‌و ڕۆژه‌ت بێته‌وه یاد، که له باره‌گایه‌کی ساواکدا چی به ئامۆزاکه‌ت ده‌ڵێی:
ئه‌یوب من هه‌می شت بێژا ده توش بێژه!
هه‌رچه‌نده ده‌زانم که باری ده‌روونی ئه‌م ڕۆژانه‌ت ته‌واو نییه دوای هۆشداریه‌که‌ی ئه‌مریکا که پێیان وتویت له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران‌دا کۆتایی به ژیانت بهێنرێت، بۆیه زێڕهڤانییه سه‌رسووره‌کان، که خه‌ڵکی کوردستان پێیان ده‌ڵێن حه‌ره‌س جمهوری و خزاندونهته ناو هه‌موو فه‌رمانگه و خوێندنگه‌یه‌که‌وه ئێستا له ئینزاردان نه‌ک بۆ پاراستنی سنوری کوردستان به‌ڵکو بۆ پاراستنی ته‌نها ژیانی خۆت، به‌ڵام بێ سوودیش نییه گه‌ر به که‌سێک بڵێی له‌م شه‌وانی ڕه‌مه‌زانه‌دا له جیاتی حیکایه‌تخوانی دیوه‌خان با چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌و 900 لاپه‌ڕه‌یه‌ی دوا ڕۆمانه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لیت بۆ بخوێنێته‌وه تا بزانیت ئه‌و مێژوه‌ی ئێوه شانازی پێوه ده‌که‌ن له داهاتودا چۆن ده‌نووسرێته‌وه و چ کاره‌ساتێکه ئه‌وه‌ی ئێوه ناوتان نابوو شۆڕش، چه‌نده شه‌رمه‌زاریه ئه‌مه مێژووت بێت و بته‌وێت ئێستا و ئاینده‌ش بۆ خۆت قۆرخ بکه‌یت دوای خۆشت بۆ کوڕه‌کانی مه‌نسور (
ئه‌و قومارچییه‌ی له شه‌وێکدا له دوبه‌ی نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری له بودجه‌ی دزراوی ئه‌م کورده ماڵوێرانه دۆڕاند) هه‌ریه‌ک له ناسر بالله که له ژنه فارسهکهیهتی و ئێستا له ئه‌مریکا ده‌ژی و دارهڤانی باوه‌شت که ڕوون نییه منداڵی ژنه ئیمارتیهکهیهتی یان فارسه‌که که له ئێستاوه جامانه سوره‌که‌ت له‌سه‌ر سه‌ری داناوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست