کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەی بارزانی ئاین لە بەرژەوەندی خۆی دەخاتەکار

Tuesday, 14/05/2013, 12:00





ماوەیەکە لە کاتی نەورۆزدا هەندێ کەس بەناوی سەلەفیەکانەوە هێڕشیان دەکردە سەر جەژنی نەورۆزی پیرۆز وبەحەرام لەقەڵەمیاندەدا ومیللەتی کوردیان پەستدەکرد.
هەر ئەو مەلایانە ئێستا لە خزمەتی مەسعود بەرزانی فەتوا دەدەن وقسەی قۆڕدەکەن وفڕاندنی مەسعود بەحەرام وەسفدەکەن.
ئەم دووهەڵوێستەی سەلەفیەکان ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەمانە لەلایەن پاراستنەوە سلفیان لێدراوە وبۆ خزمەتی بنەمـاڵە ،بۆ مەبەستی تایبەت ئەم کرێکیراوانە بەکاردە‌ێنن.
وا دیارە بەکارهێنانیان لە نەورۆزدا تەنها بۆ لابەلابردنی خەڵکە مەشغووڵکردنیانە بۆ دوور خستنەوەیان لە داوای، بەرزانی کوا سەربەخۆیی، کوا دەوڵەتی کوردی، کواعەهد وپەیمانەکانت؟
لەسەرەتای حوکمی ئیسلامدا موسوڵمانان نموونەیەکی جوانمان پێپیشاندەدەن، شۆرشێک دژی ناعەدالەتی وگەندەڵی وخراپ حوکم ودەسەڵات بەکارهێنان. لە سەردەمی خەلیفەی سێیەمی پێغەمبەر(دروودی خوای ڵێبێت) عوسمان کوڕی عەففان موسڵمانان نەک تەنها عوسمانیان لە حوکم ودەسەڵات لابرد بەڵکوو هێڕشیان کردە سەری ولەناو ماڵەکەی خۆی کوشتیان. ئەوەی شایانی باسە لێرەدا ئەوەیە عوسمان بە دەستی نەیارانی ئیسلام وکافراندا نەکوژراوە بەڵکوو بەدەستی موسڵمانە باشەکان وئیمانداران وهاوڕێیانی پێغەمبەر خۆی.
داواکردنی خەڵکی عیراق لەئیمام حوسێنی کوڕی عەلی بۆسەرکردایەتییان وچوونی حوسێن بۆ عیراق شۆرشێکێ گەورەیە لە مێژووی ئیسلامدا دژی زوڵم وناعەدالەتی موعاویە ویەزیدی کوڕی.
ئەم دوو بەڵگەیەش مەلا خۆفرۆشەکان بە درۆ دەخاتەوە وئەم وەرەقەیەی بنەماڵەش دەسووتێنێت.
بنەماڵە بە گوێرەی دڵی خۆیان دەستوورێکیان نووسیوە، لەم دەستوورە بەرزانی عەهد وپەیمانی داوە کە هەشت ساڵ حوکم بکات. عەهد وپەیمانیش لە ئاینی ئیسلامدا زۆر گرنگە.لە قوئانی پیرۆزدا هاتووە(واوفوا بالعهد، ان العهد کان مسوولا) کە واتە پەیمان وعەهد بەپرسیاریەتییە ودەبێ جێبەجێی بکەن. وا دیارە مەلاکەی بنەماڵە ئەم ئایەتە پیرۆزەی نەبینیوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە