کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕانخوازەكان هەرزەن یا تەرزەن ؟!

Friday, 17/07/2009, 12:00


لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە و كۆنگرە تایبەتەكەی وتەبێژی لیستی كوردستانیم بینی كە گەنجانی شاری سلێمانی بە گێرەشێوێن و ئاژاوە چی ناودەبرد و ئەوانەی بە پارێزەری یاسا وەسفكرد كە لە چەند شەوی رابردوشدا ئازاریان داون و تەقەیان بەسەردا كردون، نەمتوانی توڕە بم.. پێكەنیم، خەیاڵ بردمییەوە بۆ سەردەمی شومی شەڕی ناوخۆ بۆ رۆژانێك ئەو كەناڵە حزبیەی بە شانازییەوە حزبە ركابەرەكەی بەوە توڕە دەكرد گوایە مناڵانی شار هەر بە هوها و چەپڵە لە سلێمانی وەدەریان ناون، دوای هەواڵەكەش گۆرانیەكی هونەرمەند (عەلی یارە) لێدەدرا كە دەڵێ (... بە چەپڵە ڕێزان دەرمكەن لە شار) تا وای لێهات ئەم گۆرانیە لە دەڤەری ئەولا قەدەغە بوو. تەنانەت چەندین نوكتەو بەسەرهاتی لەسەر دروست بوو.
ئەوكات تێكەڵاوكردنی ناوی پاكی مناڵان و بەكارهێنانیان لەو چڵكاوەپیسەدا بەئاسایی لەقەڵەمدەدراو تەنانەت خەڵكە دابەشكراوەكەی نێوان دوو حزبی ركابەریش ئەو قسەیان لێً وەرگرتن و یەكیان پێ توڕە دەكرد.
بەڵام ئەمڕۆ كە بارودۆخ لە بەرژەوەندیان نییە، ئەمڕۆ كە پەتی تەحەمولی میللەت پچڕاوە ئەمڕۆ كە بۆگەنی گەندەڵی و غەدر و خیانەت ناشاردرێتەوە.... زۆر بە ئاسایی و بێ بیركردنەوە بەو گەنجانەی بانگەشە بۆ گۆڕانی بیر و ژیان و گوزەرانیان دەكەن، دەڵێن ئەو گەنجانە خروقات ئەكەن!!
گەنجانی گۆڕانخواز، هاوڕێ و هاوڕێباز و هاو مافەكانمان لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و گەرمیان و سەرجەم ناوچەكانی تری كوردستان و عیراق و جیهان.. ئێمە ئەمڕۆ بە دڵی دەسەڵات نین بۆیە دەیانەوێ لە راستی هەوڵوێستمان ئێوە چەواشە بكەن، ئێمە نەك هەر هەرزەو تێكدەر نین بەڵكو لە مناڵیشماندا هەندێ هەڵەمان پێ عەیبەبووە كە ئێستا هەندێ لە دەسەڵاتدارە گەورەكان دەیكەن،
جوان بمانبینن دۆستان.. ئێمە هەرزە نین بەڵكو تەرزەین و لە هەموو ناوچەیەكی ئەم وڵاتەوە ئەبارێین، لافاوی 25ی ئەم مانگەمان ببینن چۆن گەندەڵی رائەماڵێت!!
ببینن یاران.. ئێمە لە دووا ترۆپكی توڕەییدا بەوپەڕی وریاییەوە هیواكانمان لە خنكان رزگار ئەكەین، غیرەت و هێز و توانای گەنجانەمان لە فەوتان ئەپارێزین،
ئێمە بە (گەندەڵی) ئەڵێن ستۆپ!! بە (دز) ئەڵێین ئاشكرا بویت!! بە (درۆ) ئەڵێین ئۆه شاخداری!!
شكست پیشانی ئەوانە دەدەین كە خووا و خەڵك و بە تایبەت گەنج لەخۆیان ئەتۆرێنن. ئێمەی گەنجی گۆڕانخوازی چاوكراوە و زیت و وریا لەگەڵ هەڤاڵانمان لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستانەوە، بە بێ ترس و بە یەك دەنگ هاوار ئەكەین بۆ (گۆڕان)

نا بۆ ترس و بێدەنگكردن
ئێمە و ئێوە و هەڵبژاردن
ئەنجام و تەپڵی سەركەوتن

گۆڕان و تەپڵی سەركەوتن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە