بۆ / بەرێز جەنابى وەزیرى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان
Thursday, 17/05/2012, 12:00
بۆ مەبەستى جێ بە جێ كردنى پلانى كارەكانى بەرێزتان ودەست خۆشیتان لێ بكەین پێویستە بەر لە هەموو شتێك زانیارى تەواوتان هەبێت لە سەر كارمەندانى وەزارەت بەتایبەتى بەرێوەبەرى بەشەكانى دیوانى وەزارەت كە زۆربەى گەندەلیەكانى وەزارەت بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكار دەهێنن , لێرەدا بە پێویست دەزانم پێداچونەوەێیەك بكرێت لە سەر بنەماییەكانى پێدانى پلەى خبیر یان راوێژكا بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت .. هەروەها پێدانى دوو پلە وەكو پلەى بەرێوەبەرى بەش لە دیوانى وەزارەت وپلەى سەرپەرشتیارى پەروەردەیى یان پسپۆرى ئامادەیى وە بە پێ یاسا دەبى یەك لەم دوو پلانەى هەبێت لەبەر هەر هۆیەك بێت 0 لەسەراى ئەمانە پێداچوونەوە بكرێت بە پێ ئامارێك بۆ جەنابتان ئامادەبكرێت بۆ ئەم بەرێوەبەرانە كە لە ساڵى رابردوو / 2011 چەند جار ایفاد كراینە بۆ ناو و دەرەوەى هەرێم (ناوى ووڵاتەكان).
لە كۆتایى دا هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم وپێشنیاردەكەم شوێنى ئەم بەرێوەبەرانە كۆرانكارى بەسەر بكرێت بۆ نەهێشتنى گەندەلى وزانیارى تەواویان هەبێت لە ئیش وكارەكانى گشت بە بەشەكان 0 لە گەل سووپاسم
فەرمانبەرى وەزارەت
17/5/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست