لەبەرێوەبەرێتى هونەرى شا نۆى لقى سلێمانى گەورەترین دزى كراوە
Saturday, 05/09/2009, 12:00
بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ كەسەر بەوەزارەتى رۆشنبیریەو لە شارەكانى كوردستا ندا بەگشتى هەیە وسەربە بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى ئەو شارەیە. ئەم بەرێوەبەرێتى یە توانیویەتى زۆربەى هونەرمەندانى شانۆ كۆبكاتەوە وتارادەیەكى باش توانیویەتى كار بۆشانۆ كاران بكات.ئەوەش ئەمەنەبێت كەدەستى حزب نەگاتە ناویان ورەگى دزى وگەندەڵى تیا بڵاو نەكاتەوە .یەكێك لە بەرێوەبەرێتى یەكان (بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ) ى سلێمانیە كەپەتاى گەندەڵى گرتیەوە..پاش ئاشكرابوونى دزیەكى زۆر لەو بەرێوەبەریەتیە. (18) هونەرمەندى ئەوبەرێوەبەرێتیە یاداشتێكیان بۆ بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى بەرز كردەوە كەتیایدا گشت دزى وگەندەڵیەكانى بەرێوەبەرەكەیان بەناوى(ه.ر) یان بەدیكۆمێنت دایە كاك (عباس عبدالرزاق) وئەویش گەیشتە قەناعەتى تەواو سەبارەت بەدزیەكانى. فەرمان بەران چاوەروان بوون (ه.ر) دەربكرێت . بەڵام بەواستەى هەولێرو بەرزانى مەڵبەند بەنیازن جارێكى تر چاوپۆشى لێ بكەن..دزى وگەندەڵیەكانى (ه. ر) بەدیكۆمێنت كەلاى كاك عەباسە ئەمانەن..
1-زیاد كردنى پێنج ساڵى خزمەت بۆسەر میلاكى بۆ ئەوەى پلەى بەرزبێتەوە وبگاتە ئاستى بەرێوەبەرو لەو پێنج ساڵەدا موچەكەى زیادى كردووەوكۆمەڵێك ئبمتیازاتى وەرگرتووە وەك سەفەر كردن وئیفاد وەرگرتن بۆ شارەكانى كوردستان وسەفەرى دەرەوە.
2- دوو سەفەرى كردووە بۆ دەرەوەى وڵات بەهۆى ئەو دەسەڵاتە تەزویرەوە كە وەریگرتووە بوً (ئیسپا نیا و لەندەن) لەسەفەرى دووەمیدا بۆ لەندەن بەناوى بەرێوەبەرى بەرهەمەوە چووە كە هیچ پەیوەندیەكى بەوە وە نەبووە وئاگادارى بەرهەمەكەش نى یە وجێگەى هونەرمەندى ترى دزیووە.لەكاتێكدا ئەو بەرهەمە زۆر لاواز بووە وروویان نەهاتووە لە شارۆچكەیەكى كوردستانیشدا نمایشى بكەن.
3-چوار پێنج كەسى نزیك بە خۆى ماوەیەكى زۆرە كردوونى بە لیژنەى مشتریات بۆكرین ودزى كردن واتە لیژنەى (مسروقات) نەك مسروفات.
4- فرۆشتنەوەى كەل وپەلى كۆنەى ناوماڵى بەرێوەبەر بە دائرەى بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ ودروستكردنى وەسڵى تەزویر بۆى بە سعرێكى زۆر وبەناوى كەل وپەلى تازە وەك (تاقمە قەنە فە كۆن) ودواتر لە لێكۆڵینەوەدا لیژنەدا ئیعترافیان كرد كە بەڵى ئەو تاقمەمان لە ماڵى بە رێوەبەرەوە هێناوەتە دەرەوە بەڵام ترساوین..
5- سەرف كردنى 134 ملێون دینار بۆ 4 شانۆگەرى گەرۆك بۆ قەزاو ناحیەكان.. لە كاتێكدا ئەو برە پارە یە 2 شانۆى (عادل ئیمامیشى پێ نمایش دەكرا.. بۆ راستى ودروستى ئەم بەشەیان رۆژنامەى ئاسۆش لە سەرى نووسى..
ئەم دزى وگەندەڵیانەى كە لە سەرەوە باسكراوە بەلیژنە ساغ بۆ تەوە بە سەریدا. بەڵام بەهۆى واستەو دەست ماچ كردنەوە هیچى لێ نەكراوە وداواشى لێ كراوە برى (36) ملێۆن دینار بگەرێنێتەوە بۆ دائرەكەى ودواتر لاببرێت , لە كاتێكدا ئەم (ه. ر)دێرێك كارى بۆ هونەلاى كوردى نەكردووە . بۆیە داوا لە دكتۆر بەرهەم دەكەین كەدەبێتە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران ودەیەوێت گەندەڵى ودزى نەمێنى چەندەها بەرێوەبەرى وەها هەیە ئیجرائاتیان لە گەڵ بكات ودادگایان بكات مادام دزیەكانیان روونەوە بەلیژنەوە دیكۆمێنتەوە هەیە....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست