لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی هەولێر، گەورەتریین تاوان و گەندەڵیی بەڕێوە دەبرێت
Thursday, 27/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
عه‌قيد يادگار ئه‌نوه‌ری بەڕێوەبەری نیشینگەی هەولێر، گەندەڵێک و تاوانبارێکی گەورە و ناپاکبەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی هەولێر، به يه‌كيك له ده‌زگا هه‌ستياره‌كان داده‌نرێت به‌وه‌ی په‌يوه‌ندی راسته‌وخۆی به مانه‌وه‌وی بيانی و عه‌ره‌به‌وه به هه‌ولێره‌وه هه‌يه.
به‌لام به‌هۆی خزمايه‌تی له ژنه‌كه‌ی مه‌سروربارزانی يه‌وه يادگاری ئه‌نوه‌ر كه شيخانی نزاره كراوه‌ته به‌ريوه‌به‌ر، كه بۆيه‌ك سانيه نه پۆليسی نه كۆليژی پۆليس نه ده‌وره‌يه‌كی نه‌بينيوه، به‌ڵام به ديارده‌ی خزمايه‌تی تاجيك و دوو نه‌جمه‌ی بۆ به‌ستراوه.
ئه‌وه‌ی گرنگه رۆژانه سه‌دان كه‌س به ڕيگه‌ی فرگه‌ی هه‌ولێرو له ناوچه‌كانی موسل و به‌غداد و شوينه‌كانی سنوری ماده‌ی 140 له عه‌ره‌ب دێنه هه‌ولير،به‌لام ئه‌وه‌ی به‌رپرسێك بناسيت ئه‌وا ئيقامه‌ی ساڵانه‌ی بۆ ده‌كه‌ن..كه له رووی ياسايه‌وه ناگونجێت، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ وه‌به‌رهينان دێنه كوردستان دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانيايه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پيشه‌سازیی.
به‌ڵام به 200 دۆلار تا 1000 دۆلار هه‌زاران كه‌س كارتی مانه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ليات يا(دوسيه‌ی) بۆ دروست بكرێت و لێكۆینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئەمەش به هۆی چه‌ند ده‌لاڵێكه‌وه گه‌وره‌ترين تاوانی مانه‌وه‌ی بيانی و عه‌ره‌بی دراوه له هه‌ولێر ته‌نها به به‌كارهێنانی (به‌رتيل) و به هۆی ئه‌وه‌ی كه يادگار ئه‌نوه‌ر خۆی به خزمانی (ميرزا)كان ده‌زانێت له ژن و ژنخوازییەوە ئه‌وانيش خالوانی سيروان بارزانين، كه دايكيان كچی ميرزا سابيره و سه‌يرانی خوشكيان داوه‌ته مه‌سرور بارزانی، ئيتر هيچ سزا و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك نايانگرێته‌وه.
بڕوانن به‌م شێوه‌يه زياتر له 5 ساڵه عه‌قيد يادگار شێخ ئه‌نوه‌ری پياوه‌كه‌ی حاجی عه‌بدی ئه‌منی عامه چۆن له زۆرترين گه‌نده‌ليه‌وه گلاوه و تاوانی گەورە بەرامبەر بە کورد ئەنجام دەدات.
به‌هۆی عه‌بدوڵڵا پێنجوينی، كه ده‌لاڵێتی رۆژانه وه‌ره‌قه‌ی ئيقامه بۆ سه‌دان ئێرانی كردووه، كه هيشتا نه‌گه‌يشتونه‌نه‌ته سه‌ر سنوری حاجی ئۆمه‌ران، كه زۆربه‌يان خه‌ڵكی مه‌ريوان و بانه و سنه و سه‌قز و كاميرانن، زۆربەیان سەر بە ئیتیلاعاتن و هه‌ر وه‌ره‌قه‌يه‌كی مانه‌وه 400 دۆلاری وه‌رگرتووه له‌ماوه‌ی 6 مانگدا 40000 هه‌زار وه‌ره‌قه‌ی به به‌رتيل دروست كردووه.
به‌هۆی محمه‌د باله‌كی له سنوی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، كه ده‌لالێتی وه‌ره‌قه‌ی مانه‌وه‌ی بۆ زياتر له 20000 هه‌زار ئيرانی كردووه هه‌ريه‌كه‌يان به 300 دۆلار.
شه‌وانه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌هۆی دوو ملازمی و مفه‌وه‌زيكی مه‌تاره‌وه، كه ئەم دوانەش بارزانين بوونه‌ته ده‌ڵاڵی عه‌قيد يادگار شێخ ئه‌نوه‌ر، هەروەها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌له‌يانه به پاساوی ئه‌وه ناتوانن دوای وه‌ره‌قه‌ی ئيقامه بكه‌ن 500 دۆلاريان لێوه‌رده‌گرن بۆ مانه‌وه‌ی ساڵێك، زياتر له 5000 كه‌س ئه‌و به‌رتيله‌يان داوه.
شایانی باسە بۆ هه‌ر سۆزانيه‌ك كه شه‌وانه به سه‌ياره‌ی جام ره‌ش له ريگه‌ی موسل و كه‌ركوك و مه‌خموره‌وه داخل به هه‌ولێر ده‌بن به‌ناوی ئيقامه‌وه، هه‌ر سۆزانيه‌ك 300 تا 500 دۆلاريان ليوه‌ر گيراوه، ئه‌مه يان له سۆزانيه‌كه وه‌رگيراوه يان له ده‌ڵاڵه‌كه، يان له‌و به‌رپرسه‌ی كه ئافرەتە سۆزانییەکانی بۆ هاتووه!
بە پێچەوانەشەوە هه‌ر هاولاتيه‌كی كورد، یان غەیرە کورد لە دەرەوە بگەڕێتەوە، بۆ وه‌رگرتنی وه‌ره‌قه‌ی ئيقامه سه‌ردانی به‌ريوه‌برايه‌تی ئيقامه‌ی هه‌ولێر بكات ئه‌وه‌نده ماندووی ده‌كه‌ن به‌ناوی لێكۆڵينه‌وه تا ناچاری بكه‌ن پاره بدات و بۆ ئه‌مه‌ش سايه‌قی عەقید یادگار و پاسه‌وان و سكرتيره‌كه و 2 مفه‌وه‌ز و 2 ملازم ئه‌م کارە بۆ عه‌قيد يادگار شێخ ئه‌نوه‌رجێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سالانه گه‌راجه‌كه‌ی به‌رده‌م بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی هەولێری بە کرێی داوه به ئاره‌زووی خۆی به بێ ته‌نده‌ر و ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندییدار، رۆژانه 500 هه‌زار ديناری لێوەردەگرێت.
هه‌ر بۆ زانياریی ئه‌م به‌رپرسانه ده‌يانجار راپۆرتيان بۆ مه‌سرور بارزانی به‌رزكردۆته‌وه، بەڵام به‌هۆی ژنه‌كه‌یيه‌وه هيچ سزايه‌كی عه‌قيد يادگاری نه‌داوه
كه‌ريم شنگاری، عيسمه‌ت ئه‌رگووشی، سه‌ربه‌ستی رئيس عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولير، ئەمانەیش زياتر له دەیان راپۆرتیان له‌ناو ئيقامه بۆ كه‌ريم شنگاری به‌رزكراوه‌ته‌وه ئه‌ويش هيچی پێ نه‌كراوه. هەرچەندە بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر (یادگار ئەنوەر) پێشتر لە سەردەمی بەعسدا سەر بە ئەمن بووە و پیاوی حاجی عەبدی ئەمنی عامە بووە، فایلدارە، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆرە خزمایەتیی لەگەڵ ژنەکەی مەسرور بارزانییدا هەیە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا ناکرێت و لەسەر ئەو کارانەی بەردەوامە، بە عەرەبکردنی هەولێر و ئەو فەوزایەی کە ئیستا لەو شارەدا هەیە و پڕکراوە لە خەڵکی دەرەوەی هەولیر، بەشێکی ئەو تاوانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم کابرایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست