کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێده‌چێت چۆپی‌ فه‌تاح و ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ بدرێنه‌ دادگا

Monday, 26/04/2010, 12:00


به‌هۆی‌ جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كردنی‌ مه‌رجه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌
هونه‌ره‌كانی‌ موزیك له‌وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ ولاوان، پێده‌چێت هه‌ردوو
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ و چۆپی‌ فه‌تاح بدرێنه‌ دادگا.

شێرزاد سه‌رسپی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ هونه‌ره‌كانی‌ موزیك، به‌ "كورد
هه‌واڵ"ی‌ راگه‌یاند: به‌دوو نوسراوی‌ فه‌رمی‌ جیاواز به‌مه‌به‌ستی‌
به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌لبومی‌ گۆرانیه‌كانیان له‌ ساڵی‌ 2008 دا هه‌ریه‌ك
له‌ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ بڕی‌19ملیۆن و500 هه‌زاردینار و چۆپی‌ فه‌تاح27ملیۆن
دیناریان بۆ خه‌جكراوه‌، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئه‌ژه‌ده‌ر وه‌هبی‌ 9 هه‌زار
سی‌ دی‌ وچۆپی‌ فه‌تاح %50 داهاتی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ته‌سلیم
به‌وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كامیان مه‌رجه‌كه‌یان جێ‌
به‌جێ‌ نه‌كردوه‌.

ناوبراو ئاشكراشی‌ كرد: بره‌پاره‌ ته‌رخانكراو بۆ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ 23
ملیۆن 500 هه‌زاردیناره‌ و بۆ چۆپی‌ فه‌تاحیش 35ملیۆن دیناره‌، به‌ڵام
ئه‌و بره‌پاریه‌ی‌ بۆیان خه‌رجكراوه‌ وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م پێیاندراوه‌،
به‌هۆی‌ جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كردنی‌ مه‌رجه‌كانیشه‌وه‌ ئه‌و بره‌پاره‌یه‌ی‌
كه‌ماوه‌ بۆیان خه‌رج نه‌كراوه‌.

شێرزاد سه‌رسپی‌، روونیشیكرده‌وه‌: پاش تێپه‌ربونی‌ دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و
سه‌رپێچیه‌دا و پاش چه‌نده‌جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌، بریاره‌ جارێكی‌
دیكه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێنه‌كه‌ن ئه‌وا
ده‌درێنه‌ دادگا و له‌رێگه‌ی‌ دادگاوه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە