دیسانه‌وه له سه‌ر ئاسۆی ده‌لاک!
Monday, 10/01/2011, 12:00
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سڵاوی خۆم به‌وانه رابگه‌یه‌نم، که له‌کوردستان به‌تامه‌زرۆوه له‌م مێدیا سه‌رکه‌ژه ئه‌ڕوانن، که بۆته جێگه‌ی ئومێد بۆیان.
له‌ڕێگه‌ی ئاشنایه‌کمه‌وه ئاگادارکرامه‌وه، که له ڕۆژنامه‌ی چاودێردا بابه‌تێکی به‌رچاوکه‌وتووه وه‌ک هه‌واڵێک، گوایه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت فلیمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر شه‌هید ئاسۆی ده‌لاک به‌ر هه‌م بهێنێت! لێره‌دا به پێویستم زانی هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌مه‌وه، که به‌ڕاستی (کوردستانپۆست، وه‌ک نه‌قیزه وایه بۆ ده‌سه‌ڵات)، کاتێک ئێمه له‌باتی ئه‌و هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ی به‌ده‌م زیندۆکانه‌وه کران ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نده‌خوێنی فه‌سادیان کردۆته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمۆبێلی جام ڕه‌ش شه‌قامه‌کان ته‌یده‌که‌ن، که سه‌فه‌ری ئه‌وروپاش ده‌که‌ن ده‌یان پۆدگاردی ڕه‌ش و به‌تاڵه به‌پاره‌ی کوردستان دوای خۆیان ده‌خه‌ن ، ئیستا ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ئاسۆکان ئاشت بکه‌نه‌وه.
کوردستانپۆست که یادی ئاسۆ و ئارام و خاڵه شه‌هاب ده‌کاته‌وه به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له شوێنێکی تره‌وه ئه‌م که‌سه جوانانه ناشرین بکاته‌وه،. کاتێک ئێمه ووتمان
(ملازم موحسینه‌کان له‌شاره‌که‌مدا زۆربوون) زوو ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ڵه‌داوان خوشکێکی شه‌هید ئاسۆیان هێنا بۆ ناو کۆنگره و له سوچێکی ڕۆژنامه ڕوو زه‌رده‌که‌ی کوردستانی نوێشدا چه‌ند دێڕێکیان له سه‌رنووسی.
کاتێک کوردستانپۆست چه‌ند جارێک ئه‌و بابه‌ته‌ی دانایه‌وه ، ده‌سه‌ڵات به‌خێرایی ئاسۆی شه‌هیدیان ئاشت کرده‌وه، ده‌یانه‌وێت فلیمێکی له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، ئێمه که باسی شه‌هید ئاسۆمان کرد، به‌و مانایه‌ی ئاسۆ بکه‌ینه سیمبوڵ بۆ دروستبوونی سه‌دان ئاسۆ و بۆ لێدانی ئێوه‌ی خائین و نیشتمانفرۆش، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به‌فلیمێکی ده‌ستکرد جوانیی ئاسۆ به‌رن بۆ خۆتان، خۆتان بکه‌نه هاوڕێ و هاوبیری شه‌هید ئاسۆ، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان شێوه خاڵه‌شه‌هابیان له‌ڕێگه‌ی سۆزانی کچێ ناشرین کرد، به‌هه‌مان شێوه شه‌هید ئارامیشیان له‌ڕێگه‌ی وه‌زیره‌ی خوشکییه‌وه ناشرین کرد، ئه‌و وه‌زیره‌یه‌ی هیچ ده‌نگی نه‌هێنا، چونکه له‌ڕیکلامه‌که‌دا ووتی: من خوشکی شه‌هید ئارامم، ئیستاش دارته‌له‌کانی سلێمانی وێنه‌ی وه‌زیره‌ی پێوه‌یه، که خه‌ڵک چاویان هه‌ڵکۆڵیوه.
له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌مڕۆ له‌کتێبخانه‌ی سلێمانی کتێبێکم دی له‌سه‌ر شه‌هید ئارام، که دوو به‌رگ بوو، له ڕاستییدا ویستم بیکڕم، به‌ڵام کاتێ سه‌یری ناوه‌ڕۆکه‌که‌یم کرد که‌سانی وا ناشرین باسی شه‌هید ئارام ده‌که‌ن هه‌ر پیاو به‌زه‌یی به‌و شه‌هیده‌شدا دێته‌وه. ئاخر مه‌لا به‌ختیار به‌چ مافێک باس له شه‌هید ئارام ده‌که‌یت؟ ئه‌گه‌ر مه‌لابه‌ختیار راست ده‌کات با نامه و نووسراوه‌کانی ئارام بڵاو بکاته‌وه؟ پێمان بڵێ چی له‌و نامانه کردووه؟ چونکه ئاوات قاره‌مانی ده‌ڵێ: من هه‌موو شته‌کانی ئارامم داوه به مه‌لا به‌ختیار!؟
ئه‌ی شۆڕش ئیسماعیل چییه، کاتێک دێت باس له ئارام ده‌کات؟ ئه‌و نیوه‌ی پێ ڕێکه‌ی داگیر کردووه قوله‌ی دروست کردووه له‌به‌ر ماڵه‌که‌یدا، به‌عسییه‌کان به‌و هه‌موو ناشرینییه‌ی خۆیانه‌وه که داگیرکه‌ر بوون، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده به قه‌ده‌ر ئه‌مانه ڕه‌زاگران نه‌بوون. من به شۆڕش ئیسماعیل ده‌ڵێم: به دیزداشه‌وه وه‌ره ده‌ره‌وه بزانه که‌س لاقه‌ت ده‌کات تۆ چیت؟ که‌سێکی ترسنۆکی وه‌کو تۆ چییه باس له شه‌هید ئارام ده‌که‌یت و ده‌یکه‌یت به هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆت؟ با سه‌رتیپێکه‌ت بیر نه‌خه‌ینه‌وه.
چاودێره‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار قه‌ت شه‌رم ناکات ڕێک ئه‌و وێنه‌یه‌یان له کوردستانپۆست وه‌رگرتوه، به ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فلیمه‌ش ده‌ڵێم . سپۆنسه‌ری ناوێت و پاره خواردنی ناوێت، تۆ ناتوانی به‌شاخی به‌رزی ئاسۆدا سه‌ر بکه‌ویت و وێنه‌ی ئاسۆ له‌ناو فلیمێکدا بنه‌خشێنیت، چونکه تۆ له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه وێنه‌ی ئاسۆ ده‌کێشیت. ئاسۆ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، که ئێوه بتوانن جارێکی دیکه بیهێننه‌وه نێوه سه‌نگه‌ری خۆتان و خه‌ڵکی کوردستانی پێ ده‌ستخه‌ڕۆ بکه‌ن.
ئاسۆ ئاسۆی کورده، نه‌ک هی ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خائین و ناپاک.
کاتێک من باسی ئاسۆم کرد، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو په‌یامێک بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی ده‌لاکه‌کان له دایک ببن و تۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته له‌م سه‌ره ناپاکانه بکاته‌وه، نه‌ک ئاسۆی ده‌لاک بکه‌نه فلیم و به دیوار و باڵای یه‌کێتییدا هه‌ڵیواسن.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا .
http://www.cawder.org دیسان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ش تۆسقاڵێک غیره‌تی هه‌یه، بڕوات فلیمێک له‌سه‌ر کوردستان بوونی که‌رکوک به‌رهه‌م بهێنێت، با غیره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕواته‌وه بۆ که‌رکوک، لای کورده ئاواره‌بووه‌کانی مه‌لعه‌به‌که‌ی که‌رکوک دابنیشێت و له گه‌ڵیاندا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت. ئازاره‌کانیان بیکات به فلیم، خزمه‌ت بکات. ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئابڕوی بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و له‌که‌یه‌ی هه‌یه‌تی، که لایه‌نگر و ئه‌ندامی بۆ به‌ره‌ی تورکمان دروست ده‌کرد و واژۆی بۆ کۆده‌کردنه‌وه، دڵنیابێت وای ناخوات، نمونه زۆرن له‌وانه‌ی که شاره‌که‌میان ناشرین کردووه.
ئه‌زمڕ
چوارباخ شلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست