بۆچى پارتى گیراوەكانى یەكگرتووى تا ئیستا بەرنەداوە
Saturday, 17/12/2011, 12:00
سەنتەرى كوردى ئەوەى لە سەرچاوەكانى نزیك دەسەلاتەوە و لەناو پارتیەوە وەرگرتوە كە دەزگا ئەمنیەكان دەیانەویت كەسیك یان چەندكەسیك بهیننە سەر تەلفزیۆن ودان بنینت بەتاوانەكەیدا وگوایە ئەمەبەپلان ونەخشەى یەكگرتوو كراوە ووولاتى دەرەوەشى لە پشتەوەیە بەبى ئەوەى ناوى وولاتەكە ببریت، سەنتەرى كوردى ئەو زانیاریەشى وەرگرتووە كە لە رۆژى روداوەكانەوە تا ئیستا بەهەمووشیوەیەك دەزگا ئەمنیەكان لەهەولى ئەم كارەدان ئەنجامى بدەن وە بۆیە گیراوەكان بەرنادەن بەلكو ئیعترافیان پى بكەن دژ بە یەكگرتوو ئەویش لەریگەى ئەوەى كە هەول بدریت یەكیك یان چەندكەسیك لەوگیراوانە لەژیر ئەشكەنجە وئازار وفشارى دەرونى دان بەوەدا بنین كە ئەوان بەشداربوون لە پرۆسەى سوتاندنى دوكانى مەیفرۆش ومەساج وە ئەمە بەرنامە بووە و بە نەخشە وپلانى سەركردایەتى یەكگرتوو ووەوەلاتیكى دەرەوەى هەریمیشى لەپشتەوە بووە وە هرەوەها پلان هەبووەبۆسوتاندنى كەنیسە و مالى مەسیحى وەیزیدیەكان ئەمەش گەر لە ژیر فشارو هەرەشەدا ئەنجام نەدرا هەول دەدەن لەژیر هاندان بۆكاركردن وهاوكارى كردن لەگەل دەزگاكانى پاراستن و دەزگا ئەمنیەكانى تردا لەبەرانبەردا بەخشینى زەوى وزار و وپارە وبردینان بۆ دەرەوەى هەریم بەشیویەكى فەرمى ئەمەش لەپیناو تەواو كردنى وێنەى رووداوەكان كە دەستیان پیكردبوو وە سەلماندنى ئەوەى كە پلانیكى گەورە هەبووە بۆراوەدونانى مەسیحى وبەیزیدیەكان ومەترسى هەبووە لەسەر كەمینە ئاینیەكان،كە ئەمەش یەكەمجار نیە دەسەلاتەكان ئەم جۆرە پلان ونەخشەانەیان هەبیت بەلكو لەرابردوودا لە كوردستان ودرەوەى كوردستان چەندین خەلكى لەژیر فشار وهەرەشەدا یان لە ریگەى ئیغرائاتى مادى ومەعنەویدا هێنراونتە سەرتەلەفزیۆن و دانیانناوە بەتاوانیكدا كە ئاگایان لى نەبووە و تاوانیكیان لەسەر ئەستۆى خۆیان هەڵبەستووە جا ئەمەش دەكەویتە سەرتواناو ووزەى ئەو ئەندامانەى كە زیندان كراون
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست