لاقەکردن
Sunday, 12/01/2014, 12:00
2207 بینراوە
دیاردەی لاقە کردن لەکلتووری کوردیدا گەلێ نامۆ و قێزەوەنە. بەجۆرێك، قوربانی ئەم دیاردەیە لەزۆربەی کاتەکاندا گەنج و مێینەی لاواز و بێکەس بوون. ئەم دیاردەیە لەنێو دوو توێژی بەناو پارێزەر بۆ کۆمەڵگا دەرکەوتوە. چینی پیاوە ئایینیەکان و هەندێ لەمەلا و پێش نوێژەکان کە بەهۆی ئامرازی ئایینەوە توانیویانە خواستە سێکسیەکانیان بهێنە دی. کەممان هەیە چیرۆکی چەندین بەناو مەلا و فەقێمان نەبیستبێ کەوا چۆن مناڵیان لاقە کردوەو لەژێر چەتری ترس و خوا تاوانەکانیان شاردۆتەوە. حەتمەن هەمان شت ڕاستە لە چەندین مزگەوت وکەنیسەدا ئەم کارانە ڕوویان داوەو تاوانکارانیش لەزۆر کاتدا بۆیان چۆتە سەر.
توێژی دووەم لەو کەمینە بەناو شۆڕشگێڕانە دروست بوون کە لەژێر تایتڵی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاری گەلەکەمان و بەناوی پیرۆزی پێشمەرگەوە خۆیان لە کچانی ئاوایی و پێشمەرگەی گەنج و فیراری سەربازی و خانەوادەکانیان خاڵی کردۆتەوە. ئەم توێژە لەژێر بیروباوەڕی ئایدلۆژی و بەزەبری تفەگەنکەنیان توانیویانە بگەنە ئاکامە گڵاوەکانیان و لەزۆربەی کاتدا بۆ ئەمانیش چۆتە سەر. چیرۆکی زۆرمان لەبەردەستدایە ، نەك تەنها لەشاخ ، بەڵکە لەشاریش کەوا چۆن هەندێ بەرپرسی کوردستانی باشوور بەهۆی ئەو پلەو پۆستانەی هەیانە کاری سێکسی خۆیان مسۆگەر ئەکەن. فازیل میرانی، شێخ جەعفەر،ئەرسەلان بایز و مەحمود سەنگاوی و چەندینی تر کەوا کاری لەم جۆرانەیان کردوەو بۆیان چۆتە سەر.
بەداخەوە ،هەر لەدوای ڕاپەڕینەوە ئەم دوو حزبە هیچ نەماوە لەکاری بەد ڕەوشتی و ئاکاری خراپ هەناگاوی بۆ نەنێن و نەیکەن. هەندێ لەو بەرپرسانە سڵیان لەهیچ پێوەرێکی مرۆیی نەکردۆتەوە کاتێ وویستبێتیان بگەنە مەرامە چەوت و چێڵەکانیان. چیرۆکی ئافرەتە خانەقینیەکە لەژێر دەستی حاکم قادر کەکاتی خۆی کاك دکتۆر جەزا چنگیانی بڵاوی کردەوە . چیرۆکی ئەو کچە شەهیدەی کەباوکی پێشمەرگەیەکی یەکێتی بوو بەدەستی ئەرسەلان بایز و چەندینی تر. ئاخۆ کێ بەرپرسە لەم باروو دۆخە؟ کێ هەیە هانی خەڵکانی تر بدات بۆ کردنی هەمان هەڵەو هەمان تاوان؟
کاتێ کچێکی ١٦ ساڵانی کوردی ڕۆژئاوا لەلایەن ٦ کەسی دڕندەوە بەو شێوەیە لاقە ئەکرێ، خۆ ئەگەر سەر بەدەسەڵاتی پارتیش نەبن، ئەوا دەرهاویشتەی ئەو ئەزموونەیە کە بنەماڵەی بارزانی لەهەولیر و بادینان پێڕەوی ئەکا. بنەماڵەی بارزانی خۆیان هەر وەك چۆن چەندین مەلهاو تیاترۆك و ئافرەتی سۆزانیان لە جیهانەوە هاوردە کردوە و بازرگانیان پێوە ئەکەن.. ئەوان بەرپرسن لەم جۆرە دیاردەو تاوانانە. بۆیە پێش ئەوەی دەستی تۆمەت بۆ ئەو ٦ کەسە درێژ بکرێ، ئەوا پێوستە تاوانباری یەکەم ئاشکرا بکرێ کەوا خودی مەسعود بارزانیە. لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەودا ئەم جۆرە کارانە کراوە و پێوستە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ بکرێ. هەر مەسعود بارزانی بوو کەوا (سالە موزەلی) ژن کوژی لەزیندان دەرهێنا و یاسای لێبووردنی گشتی بۆ دەرکرد. لەژێر سایەی تاڵەبانی و چەتەکانی چەندین تاوانی لاقەکردن کراوەو بێدەنگیان لێکردوە. کەواتە ئەم دەسەڵاتە نەك هەر دز و پیسخۆر و بەد ڕەوشتە، بەڵکە لاقەکەر و بێمۆڕاڵیشە.
کوردانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باکوور ئەوڕۆ لەبەشێكی نیشتمانی گەورەی خۆیانن و پێوستە هەموو مافێکی هاوڵاتی باشووریان هەبێ بەبێ هیچ جیاوازیەك. ئەوان ئاوارەی دەستی رژێمێکی بەعسی سوری خوێن ڕێژن، لێ نابێ وەك ئاوارە لێیان بڕوانین، ئەوان لە نیشتمانی خۆیانن و پێویستە ئەو هەلەی بۆ کوردێکی باشوور هەیە بۆ ئەوانی تریش هەبێت و داکۆکی لەمافەکانیان بکرێ. هیوادارم ئەو ٦ کەسە لەزیندان ژیان تەواو بکەن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستانی باشوور تەنها کەمپین نەکەن و بەڵکە، ڕۆژانە و لەکەناڵەکانی میدیاوە ئەم ڕووداوە وەبیر خەڵکی بهێنرێتەوەو تاوانباران لێیان خۆش نەبن و چەندین سیمینار و وورکشۆب لەهەموو کوردستاندا لەسەر بودجەی وەزارەتی مافی مرۆڤ (ئەگەر هەبێ) بکرێ و نەهێلرێ جارێکی تر ئەو دیاردەش ببێتە کەلتوور.