کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەسەڵاتی كورد و دوبارەكردنەوەی هەڵەكان

Wednesday, 17/09/2014, 12:00

1707 بینراوە




ئەوە هەست بەكەمیە، یان نەزانینە، یان گەندەڵی و بونی خەڵكی نەشیاوە لە دەسەڵاتدا، كە هیچ شارەزایی و باكگراوندێكی قوڵی لە سیاسەت و دەسەڵاتدارێتیدا نیە و، مێژوی گەلەكەی نازاانێت یان لەبەرچاو ناگرێت، یان ساویلكەیی و خۆشباوەری و بە سۆزەوە سیاسەت دەكەین، یان پەرتەوازەیی و نایەكگرتوویی و پاشماوەی شەری ناوخۆ، كاریگەری سەلبی لەسەر بیركردنەوەی داناوین، یان هەمیشە لەربەرچاوگرتنی بەرژەوەندی حیزبی و شەخسیە بەرچاوی لێڵكردوین لەئاست بینینی رێگەی راست و پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكان، كە ئەم هەڵانە دوبارە دەكەینەوە .
پاش دوو دەیە لە خودحوكمرانی، بۆ ئەو هەموو پرسیارە لە مێشكماندا خولبخواتەوە ؟ تەنانەت بۆچی ئەگەر بڵێین ئەم حوكمەی كوردستان وەك ئاشێكە و خوا دەیگێرێت، لەوێدا هیچ زیادەڕەویەكمان نەكردوە ؟
دیارە من باس لە رووی بابەتیەوە ناكەم كە دەیان ساڵ داگیركراوی و ژێردەستەیی وای لە كورد كردوە كە لەنەستی خۆیدا هەمیشە بە پلە دوو لەرووی مرۆڤبون و هاوڵاتیبونیەوە جێگیر بووە و كاریگەریی زۆری لە ناخ و بیركردنەوەی وەك تاكی كوردی بەجێهێشتوە و، تا ئێستاش چارەسەری نەكردوە، ئەمەش بێگومان لە سەركردەكانیشدا بە رونی دیارە . بەڵام لە روی خودیە نائاساییە كە هەڵَەیەكی كاڵفامانەی وا بكرێت لە بەرێوەبردندا جێگەی وێناكردن نەبێت لە ئەقڵی هیچ كەسێكی ئاساییشدا . تۆ بڵێی كە تاكی كورد، وڵاتێكی وەك توركیا لە سەركردایەتیەكەی باشتر بناسێت یان ململانێی حزبی وای لە سەركردایەتیی كورد كردوە كە خۆی لەوبارەوە هەڵخەڵەتێنێت و خۆی بخاتە ژێر رەحمەتی دوژمنەكانیەوە . وائێستاكە بۆ خەڵك دانی پێدادەنێن، كە توركیا لە كاتی هاتنی داعش ئیحراجی كردون ، بەڵام پاش ئەو هەڵوێستەش ، لە ئاهەنگی بردنەوەی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەكەی توركیادا، سەرۆكی حكومەتی كوردستان پێش هەموان ئامادەیبوو، تو بڵێیت لەمەشدا بەرژەوەندی شەخسی و حزبیە كە لەبەرچاو گیرابێت، نەك كوردستان و ئەزمونەكەی . ئەوەی جیگەی داخە، هەڵەكان لە كاتێكی هەستیاردا دەكرێت و زەرەرەكەی تا ناخ دەبێت و تاكی كورد باجی دەدات .
ئەوەی لەهاتنی داعش بۆی دەرخستین كە سەركردایەتی كورد لەسەرجەم بوارەكانی ئابووری و سیاسی و دیبلۆماسی و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ دەروبەر و وڵاتانی جیهاندا، خەڵكی كوردستانی هەڵخەڵاتاندوە، ئەگەرنا مەعقوڵە تۆ باسی سەربەخۆیی كوردستان بكەیت و بودجەی یەدەكی مانگێكی مەعاشی خەڵكت نەبێت و،دوای دوو رۆژ لەسەرجەم هەڵوێستەكانت پەشیمان بیتەوە و بە لاوازیەوە روبكەیتە بەغا ، تۆ وڵاتێكی وەك توركیا بە براگەورە لەقەڵەم بدەیت و ،لەبەر خاتری ئەو ،هەموو دژایەتیەكی پەكەكە بكەیت و وا پیشانی بدەیت كە توركیا لە هەموو نەهامەتیەكدا پشت و پەنات دەبێت، كەچی بەپێچەوانەوەوە دەربچێت و، بەجوانی بۆت دەركەوێت كە لە قورسترین كاتەكانی هەرێمدا مێش میوانی نەبێت، بەڵكو گومانیش لەوە دەكرێت كە هەنگاوەكانی داعش بە هاەندانی ناراستەوخۆی ئەو بێت . لایەنی كوردی پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەروبەر بە پێوەری هەنگاوی ئەو وڵاتانە دەخوێنێتەوە كە لە مەڕ شەری نێوخۆی كوردستاندا ئەو هەڵوێستانەیان هەبووە و، پەندیان لەوە وەرنەگرتووە كە ئەو هەڵوێستانەیان لە دوو لایەنەوە لە قازانجی خۆیان بووە نەك لایەنی كورد .
ئەمرۆش، پاش پێكهێنانی حكومەتەكەی عەبادی دیسان وا پێگەیان سوك بووە، دەبێت بۆ سەرجەم پرسەكان ملكەچی بەغدا بن و چاوەرێی دەستی ئەو بكەن، نەك خۆیان فەرز بكەن . بۆیە هەڵەی گەورە و كوشندەی ئەم سەركردایەتیە رۆژ لە دوای بەرەو پاشاوەمان دەبات .
پێویستە خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی گەنجەكانمان لە نەوەی نوێ، كە زۆرێكمان هەیە بە عەقڵی پێشكەوتوانە سیاسەت دەكەن و مێژویەكی پاك و بێگەردیان هەیە و بەو تونێڵە تاریكەی حزبەكاندا نەرۆیشتون ، بیر لە یەكگرتوویی خۆیان بكەنەوە و رای گشتی بجۆڵێنن و نەخشە و ستراتیجێكی رون و دورمەودایان هەبێت و بتوانن بەهەر شێوەیەك بێت لە كاتێكی گەنجاو و دیاریكراودا جڵەوی حوكمی ئەم وڵاتە بگرنە دەست، لە توانایاندایە بە ویست و كار و چالاكی و عەقڵ ئەو ئامانجە جێبەجێ بكەن و ئەم هەموو حزبانەی ئەمرۆ پەراوێز بخەن و، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە راپەرین یان شۆرشێكی نوێ هەیە، لەكاتێكی گونجاودا .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)