کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌کێتی جارێکیتر سازشی بۆ پارتی کرده‌وه‌

Monday, 06/01/2014, 12:00

1148 بینراوە






وه‌کوو دیاره‌ یه‌کێتی گلۆپی سه‌وزی بۆ پارتی داگیرساند ، وه‌کوو له‌م قسانه‌ که‌ بۆنی سازشی لێدێت وخۆچه‌ماندن وملکه‌چی لێده‌خوێنرێته‌وه‌ ، مه‌لا به‌ختیار له‌ هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوانکراو هه‌ر وه‌کوو ده‌یناسین ، که‌ هه‌میشه‌‌ شایانی یه‌کێتی نیشتمانیه‌ وزۆر جاریتریش نواندوویه‌تی ودووباره‌ وسێباره‌ی کردۆته‌وه‌ ‌ . مه‌لا ده‌ڵێت چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌کرد پارتی هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت . مه‌لا یان گێل وگه‌وجه‌ وهێشتا پارتی ناناسێت یان کلکه‌له‌قێ بۆ پارتی ده‌کات ومه‌به‌ستی ئاشتکردنه‌وهیه‌تی ‌‌. ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکێش ده‌یزانێت که‌ بۆ پارتی وبنه‌ماڵه‌ دژی پارێزگاری که‌رکووکن .

پارتی دژی د.نه‌جمه‌دینه‌ ته‌نها چونکه‌ یه‌کێتییه‌ ، پارتی به‌گوێره‌ی په‌یمانی سیتراتیجی ده‌جووڵێت وداوه‌ ده‌کات ، ئه‌مرده‌کات وخۆی نیشانده‌دات ، وه‌کو لایه‌نێکی زۆر به‌هێز به‌رانبه‌ر لایه‌نێکی لاواز خۆ پیشانده‌دات وده‌بێت پارێزگار بگۆڕێت ویه‌کێ پارتی جێگیر بێت. ئه‌و زه‌مانه‌ به‌سه‌رچوو سه‌رۆکی حکوومه‌ت دووساڵ دووساڵ بێت ، دوو ساڵ بۆ پارتی ودوو ساڵ بۆ یه‌کێتی . یه‌کێتی به‌ حه‌یاتی جارێکیتر نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی حکوومه‌ت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر د. نه‌جمه‌دین خۆی و‌مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی خۆ به‌نه‌زان له‌ قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن وبێئاگایی خۆ له‌ تووڕه‌بوونی پارتی ده‌نوێنن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌یه‌کێتی زۆر ده‌ترسێت وناتوانێت دان به‌ ڕاستییه‌کاندا بنێت، ئه‌مه‌ ڕۆشنبیرانی که‌لار وجه‌ماوه‌ری سه‌ید سادق ودانیشتوانی سلێمانی نین ، ئه‌مه‌ پارتییه‌ . لێره‌ وه‌کوو که‌متارێکی دڕنده‌ خۆی ده‌نوێنێت وله‌هه‌ولێریش که‌روێشکێکی لاواز . بۆیه‌ بۆ دڵدانه‌وه‌ی وڕازیکردنی یه‌کێتی ئاماده‌یه‌ د.نه‌جمه‌دین بکاته‌ قۆچی قوربانی وپێشکه‌شی پارتی هاوپه‌یمانی بکات وه‌کوو زۆر جاریتر وسه‌رکرده‌یتر.

یه‌کێتی ئه‌گه‌ر حیزب بوایه‌ ، ئه‌گه‌ر تۆزێ یان زۆر زۆر که‌مێ حیزبێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وسه‌ربه‌خۆ بوایه‌ وئه‌مری به‌ده‌ستی خۆوه‌ بوایه‌ ، له‌ دوای ئه‌و که‌تنه‌ی پارتی له‌ مووسڵ دژی نواندی وپه‌راوێزی کرد ، له‌ دوای ئه‌و حه‌شره‌ی له‌ که‌رکووکدا به‌ سه‌ری هاوپه‌یمانه‌که‌یدا هێنا وکه‌ ته‌نها له‌ دوژمنێکی سه‌رسه‌خت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ، ته‌نها سه‌عاتێکیش درێژه‌ی به‌و هاوپه‌یمانییه‌ نه‌ده‌دا وده‌یبڕییه‌وه‌ .

ئێستاش که‌ مه‌لا به‌ختیار داوای لیژنه‌ دروستکردن وته‌حقیق وته‌حقیق کاری ده‌کات ئه‌مه‌ به‌بێشک ئاماده‌بوون نواندنه‌ بۆ سازشی گه‌وره‌ نه‌ک ته‌نها نه‌جمه‌دین که‌ریم ، باوکیشی ده‌فڕێنن با ته‌نها پارتی دڵگیر نه‌بێت ، ئه‌م ملکه‌چککردن و‌سازشه‌ش نه‌رمی نواندنه‌ بۆ گفتوگۆی ئاینده‌ له‌ گه‌ڵ نێچیرڤان به‌رزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت وزه‌مینه‌ خۆشکردنه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)