وەڵامێك بۆ مەسعود بارزانی،ئهوه ئێوهن سومعهی کوردو کوردستانتان لهکهدار کردووه ..ه
Thursday, 03/03/2011, 12:00
بۆ ئەوەی جەماوەری كوردستان بروا بە راستگۆیی وتارەكەت بكات، بەتایبەتی كە دەڵێیت دژی توندو تیژیت وە خۆپیشاندان بەمافێكی سروشتی دەزانیت وە مەرجەعیەتتان تەنیاخەڵكی كوردستانە وە لەگەڵ هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختدایت:
1- فەرمو بەرپرسان و كادرانی ئامادە لە بارەگای لقی 4 لە رۆژی 17 شوبات رادەستی دادگا بكە چونكە تاوانبارن بەوەی بەبێ هیچ پاساوێك بە بی ئینزار، بگرە لەگەڵ (سبق الاسرار) وەڵامی بەردی گەنجانی وڵاتەكەتیان بەدەسترێژی بی كەی سی و نیشانە گرتنەوە لەسەرو سنگ دایەوە، بۆ ئەوەی بۆ هەمو لایەك ئاشكرا بێت كێ و بە ئەمری كێ توندو تیژی بێ پاساوی بەكارهێناو كێ بو ئاژاوەی خستە كوردستانەوە.
2- فەرمو هەمو كۆت و بەندی سەر رێی خۆپیشاندانی خەڵكی بەشەرەفی هەولێر و بادینان هەڵگرە كە تەنیا پاراستن و ئاسایش و هێزە چەكدارەكانی تری سەربە حیزبەكەی خۆتن، ئەو حیزبەی بە میراتی بۆت ماوەتەوە، بۆ ئەوەی جەماوەری ئەوێش دەرفەتیان هەبێت بە ئازادی قسەی خۆیان بكەن.
3- فەرمو میكانیزمی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەگەڵ هەمولایەنەكان تاوتوێ بكەن بەڵام ئەمە تەنیا كاتێك بە سود دەبێت كە حیزبەكان چەك كرابن و هەڵبژاردنەكە لەژێر سەرپەرشتی لایەنێكی بێلایەندابێت وەك نەتەوەیەكگرتوەكان یان ئەمریكا، دەنا هیچمان نەكرد بەهیچ، چونكە لەدوای هەڵبژاردنەكانی پارو پێرارەوە جەماوەری كوردستان گومانی لەوەیە حیزبەكەی تۆ ئەگەر لەگەڵ كۆماری چینی میللیشدا دابەزێت بۆ گەمەی هەڵبژاردن ئەوا حیزبەكەی تۆ دەیباتەوە.
بیرخستنەوەیەك سەبارەت بە پاراستنی سومعەی خۆمان و وڵاتەكەمان كە ئاماژەت پێ داوە: گەلانی دنیاو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێزی ئەومیللەتانە دەگرن كەخەبات دەكەن لەپێناوی ئازادی و مافەكانیاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست