ده‌روازه‌یه‌ک بۆ قسه‌کردن: ئێمه له‌به‌رده‌م چ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌داین!
Friday, 20/05/2011, 12:00
له کۆتایی مانگی هه‌شتی ساڵی 2008 دا چاوپێکه‌وتنێکم له یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ سازدرا، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئابوری کوردستان و هه‌ستی ده‌وڵه‌مه‌دبوون و زۆربوونی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی باڵه‌خانه وبازاڕی ئازاد و کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به ڕووی بازاره‌کانی جیهاندا، له وه‌ڵامی دوا پرسیاردا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هاتنه ناوه‌ی خۆراک و کاڵای به‌سه‌ر چوو من پێم وابوو ده‌بێت سنوورێک بۆ هاتنه ناوه‌ی کاڵاکان دابنرێت و ئێمه ئێستا له‌هه‌موو کاتێک زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ژه‌هرخواردکردنداین، چونکه بازرگانه‌کانی ئێمه ته‌نها بیر له قازانجی زیاتر ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش هاوپشکیانه، بۆیه ده‌شێت زبڵه ژه‌هراوییه‌کانی جیهان له کوردستاندا ساغ بکرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به کورتی ئاماژه‌م به کاڵای چینی کردبوو، که بێ زیاد و که‌م ئه‌مه ده‌قی نوسینه‌که‌مه: (له مانگی 9 ی 2007 به ته‌نها ئه‌ڵمانیا یه‌ک ملیۆن یاری مناڵانی ڕه‌وانه‌ی چین کرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی کیمیاوی قوڕقوشم (رصاس) و بۆتان دیۆلButandiol (BDO) ی تیا دۆزراوه‌ته‌وه، که ماده‌یه‌کی ژه‌هراوییه. ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌کی بێ ڕه‌نگه که ترشی هایدرۆکسی تێدایه و له ڕووی یاساییه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاریکردنی مناڵ به‌و یارییانه‌ی ئه‌و ماده‌یان تێدایه ده‌بێته هۆی مردنیان یان تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، که باشترین نمونه ئه‌و مناڵه‌یه له ئوسترالیا به هۆی یه‌کێک له یارییانه‌وه مرد!. له ئه‌مه‌ریکاش 250000 په‌رداخی ئاوخواردنه‌وه‌ی مناڵ ڕه‌وانه کرایه‌وه، جگه له ملێوه‌نه‌ها جۆری تری یاری مناڵان.)، که به‌داخه‌وه ئه‌م دێڕه له له لایه‌ن ڕۆژنامه‌که‌وه، نه‌ک ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌وه په‌ڕیندرابوو، بۆیه ده‌مه‌وێت لێره‌دا هه‌ندێک زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه بخه‌مه ڕوو، که ده‌شێت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ڕه‌شه له‌هه‌ر تاکێکی ئێمه بکات.
"له ئامارێكی سه‌ره‌تاییدا د.نه‌جمه‌دین ساڵح ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه ساڵانه له شاری سلێمانی دا له 100 هه‌زار كه‌سدا نزیكه 60 كه‌س توشی شێرپه‌نجه ده‌بن و ساڵانه‌ش به‌ڕێژه‌ی 2% له زیادبووندایه1*". به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی تر ئاماژه به‌وه ده‌کات "ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 2800 كه‌سی تو‌وشبوو به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كراون له سلێمانی كه ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له‌ده‌ست داوه"2*.
لێره‌دا من هیچ توانجێکم له‌و دوو هه‌واڵه نییه، خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت به‌دواداچوونی بۆ بکات و له ئاماره‌کان دڵنیا بێته‌وه، چونکه من ده‌مه‌وێت باس له‌مه‌ترسییه‌کان بکه‌م نه‌ک ئاماره‌کان، که خوێنه‌ری کورد تێبگات ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ئێمه به‌ڕاستی خه‌ریکی چین؟. گه‌لێک خه‌ریکه به‌ته‌واوی ژه‌هرخوارد بکرێت و که‌سێک نییه به دواداچوون بکات و به‌دوای هۆکاره‌کاندا بگه‌ڕێت؟ سه‌رکرده‌کانی ئێمه له ناو ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی به‌رده‌وام نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی کورد داده‌ڕێژن چه‌ندین کۆنتراکتی نهێنی ئیمزا ده‌که‌ن و ڕۆژنامه‌یه‌ک نییه ساده‌ترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌و کۆنتراکتانه له باڵه‌خانه‌کانی مه‌رگه‌وه ئیمزا ده‌کرێن بڵاو بکاته‌وه!، سه‌رۆک به سه‌ردانی فه‌رمی و نافه‌رمی دێته ده‌ره‌وه‌و به‌چه‌ندین ڕۆژ وون ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بزانێت له کوێیه؟ له‌گه‌ڵ کێدا کۆده‌بێته‌وه؟ خه‌ریکی چییه؟ ئه‌و که‌سانه کێن له‌گه‌ڵیدا کۆ ده‌بێته‌وه‌و چه‌ندین پرسیاری تر...؟ سه‌رۆکی هه‌موو ووڵاتانی دونیا ئه‌گه‌ر به پشووی خێزانیش سه‌ردانی ده‌ره‌وه بکه‌ن له میدیا‌و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانی ناشارنه‌وه به‌ڵام سه‌رانی ئێمه هه‌ر سه‌ردانێک بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن ته‌نها یه‌ک زانیاریمان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌ویش " سه‌رۆک پاش سه‌ردانێکی سه‌رکه‌وتوو گه‌ڕایه‌وه کوردستان".
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بکه‌م، له دوو ساڵی ڕابردوودا باسی لێوه‌کراوه، یه‌کێکیان وتارێکی مایکل ڕۆبن ه نووسه‌رو توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا و ئاشکراکردنی هه‌ندێک سه‌ره‌وت و سامانی بارزانی و تاڵه‌بانی له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی3*، ڕۆبن ده‌ڵێت" یه‌کێتی و پارتی وه‌ک کوردستان له ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه ده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دۆست بکڕن نه‌ک دۆست بۆ کور په‌یدا بکه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه هه‌ندێکیان که‌سانی گومانلێکراوو تێوه‌گلاون به گه‌نده‌ڵی" به پێی قسه‌کانی ڕۆبن له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم که قوبادی کوڕی تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات، که له دوا وتاریشیدا4* ئاماژه‌ی پێکردووه په‌یوه‌ندی بازرگانی نه‌وته به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ که‌سه گومانلێکراوه‌کان.
دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناو له ووتارێکیدا له ژێر ناوی (کام خەلاتی ئاشتی)5* باس له‌هه‌مان سیناریۆ ده‌کات به‌ڵام له ئیتالیا، کاتێک ئه‌م ووتاره‌ی خۆشناوم خوێنده‌وه توشی شۆک بووم، ئه‌م وتاره ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی کورد نه‌بوایه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌م شێوه نه‌بوایه‌ت، که توانای دادگایی‌کردنی بکوژێکی نییه ده‌بوایه‌ت مه‌سعود بارزانی بانگهێشتی په‌رله‌مان و دادگا بکرایه‌ت بۆ لێپێچینه‌وه، ئه‌م ووتاره له‌هه‌ر ووڵاتێکی تردا بڵاوبکرایه‌ته‌وه دڵنیام ئه‌و ووڵاته‌ی ده‌هه‌ژاند. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی بارزانی، که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه له ئیتالیا له ڕێگای که‌سێکی وه‌ک سێرجیۆ دێ گرێگۆریۆ (Sergio De Gregorio) له په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی، سیاسی، ئابوری و په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کانی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته‌وه بووه به په‌یوه‌ندی نێوان دوو گروپی مافیایی، وتاره‌که‌ی دکتۆر جاسم خۆشناو، که به شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌کادیمی نووسراوه به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێت، که خودی بارزانی به تۆڕی مافیاکانی ئیتالیاوه له ڕێگای ئه‌م که‌سه گلاوه. دکتۆر خۆشناو له باسی دێ گرێگۆریۆ دا ده‌نووسێت:
(بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ئەم سێناتۆرە لە 5 دادگای ئیتالیا بەم تاوانانەی خوارەوە گوناهبار کراوە :
1-تاوانی تێوەگلان لە مافیا.
2- تاوانی رێکخراوە.
3- گەندەلی و کڕین و فرۆشتنی دەنگ لە کاتی هەلبژاردنەکان.
4- تەزویر.
5- لە حوزەیرانی 2007 لە لایەن دادگای شاری ناپۆلی بە "شوشتنەوەی پارەی پیس و پەیوەندی هەبوون لەگەل مافیا و کەمۆڕە Camorra گوناهبارکراوە و لەژێر لێکۆلینەوەیە.
6- لە 25/2/2008 لە دادگای رۆما بە کاری "گەندەل"ی گوناهبار کراوە.
7- لە ئۆپێراسیۆنەکی پۆلیسی دژ بە تاوانی "رێکخراو"، لە مالی کابرایەکی جەردەی مافیا، بە دەیان "چەکی بانق" دەدۆزنەوە کە لە لایەن سێناتۆر دێ گرێگۆریۆ ئیمزا کرابوون.
لە 8/4/2008 دادگای شاری Reggio Calabria، دیسان، بە هەولی گەندەلی و مافیا گوناهبار دەکرێت6*).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه ئه‌م خاڵه‌یه، له‌سه‌ر دۆسته‌که‌ی بارزانی، که له حه‌وت تاواندا چواریان په‌یوه‌ندیان به مافیاوه هه‌یه، بۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم: مه‌ترسی ئه‌م مافیایانه چییه له‌سه‌ر کوردستان؟. هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی زۆربوونی ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه به‌م په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعیانه‌وه، که ده‌شێت له داهاتوودا مه‌ترسی گه‌وره‌تر له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد درووست بکات چییه؟.
تێوه‌گلانی دێ گرێگۆریۆ به ڕێکخراوی مافیاکانی ئیتالیاوه، به تایبه‌تی که‌مۆڕه، که هاوشێوه‌ی ڕێکخراوی ندراگێتا (Ndrngheta) یه ترسی ئه‌وه هه‌یه کاره‌ساتی سۆماڵی ساڵی 1994 له کوردستان دووباره بکاته‌وه، ڕه‌نگه که‌سێک ئه‌م پرسیاره‌ی لا درووست ببێت، که کاره‌ساتی سۆماڵی 1994 چییه!.
دیاره له دوای ڕوخانی ڕژێمی سیاد به‌ڕی 1991 سۆماڵ توشی شه‌ڕێکی ناخۆی وێرانکه‌ر بوویه‌وه، ڕاپه‌ڕین باشور‌و باکوری سۆماڵی گرته‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی حکومه‌تێکی ده‌ستوری شکستی هێنا، باکورییه‌کان زوو خۆیان جیاکرده‌وه‌و هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیان له ژێر ناوی " کۆماری سۆمالیلاند" ڕاگه‌یاند به‌ڵام هه‌رێمه‌کانی تر به ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆوه ده‌یناڵاند، ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا قازانجی ده‌کرد بازرگانه‌کانی جه‌نگ بوون به فرۆشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی ناشه‌رعی، یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ئیتالیا بوو. ئه‌م شه‌ڕه به شێوه‌یه‌کی ترسناک په‌ره‌ی سه‌ند برسێتیی باڵی به‌سه‌ر سۆماڵ‌دا کێشا له ساڵی یه‌که‌مدا 30000 که‌س له‌برسا مردن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به زۆرینه‌ی ده‌نگ له 3ی دیسێمبه‌ری 1992 بڕیاری ژماره 794 ی له ژێرناوی یونیتاف (UNITAF ) ده‌رکرد به ناردنی هێزی ئاشتی پارێز به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ پارێزگاریکردنی هاوکارییه مرۆییه‌کان. به‌ڵام له ساڵی یه‌که‌مدا ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌ک توشی شۆک بوو کاتێک 30 سه‌ربازی له‌ناو مه‌قه‌دیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ کوژران و 2 هه‌لیکۆپه‌ریش له جۆره‌کانی بلاک هۆک که‌وتنه خواره‌وه، بۆیه له 1994 بڕیاری دا، که هێزه‌کانی بکشێنێته‌وه، چونکه گومانی هه‌بوو، که ئیتالییه‌کان هاوکاری سه‌ربازی سۆمالییه‌کان ده‌که‌ن بۆ لێدانی ئه‌مه‌ریکییه‌کان6*. له کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌ی وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆی سۆمالیا، که زۆرێک له ووڵاته‌کان هاوکاری مرۆییان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته ده‌کرد، مافیاکانی ئیتالیا، که ناسروان به مافیای کالابریا (kalabrischen Mafia-Organisation 'Ndrangheta. ) له ڕێگای کۆنتراکتێکی ناشه‌رعییه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌هدی محه‌مه‌د له‌ژێرناوی بازرگانی ماسیدا سه‌دان به‌رمیل زبڵی ژه‌هراوی له ڕێگای پاپۆڕه‌وه ده‌گه‌یه‌ننه که‌نار ده‌ریا له سۆمالیا، سه‌ره‌تا که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م پاپۆڕانه خه‌ریکی چین و ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، که له‌ناوه‌راستی ده‌ریاکه‌دا بێ هیچ چالاکییه‌ک ده‌وه‌ستان. ئه‌و کاته‌ی کچه ڕۆژنامه‌نووسی ئیتالی ئیلاریا ئه‌لپی سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ی له ئیتالیاوه به قاچاخ چه‌کیان به هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سۆماڵ ده‌فرۆشت هه‌واڵێکی سه‌یر له گونده‌کانی که‌نار ده‌ریاکان بڵاکرایه‌وه، که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه توشی نه‌خۆشییه‌کی سه‌یر بوون و مناڵ به سه‌قه‌تی له‌دایک ده‌بێت، دیمه‌نی ئه‌م کاره‌ساته به نووسین و قسه وێنا ناکرێت، که مناڵ له‌دایک ده‌بوو، که‌س نه‌یده‌زانی نێره یان مێ ته‌نها کونێک له ژێر ناو‌کی هه‌بوو بۆ میزکردن و چه‌ندین دیمه‌نی تراژیدی تر. ڕۆژنامه‌نووس ئیلاریا ئه‌لپی که‌وته سۆراخی ئه‌م هه‌واڵه‌و له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نهێنییه‌وه چه‌ند زانیاری ده‌ستکه‌وت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له 20 مارس 1994 ئه‌لپی له‌گه‌ڵ کامیرامانی هاوڕێی میران هرۆڤاتین له مه‌قه‌دیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ تیرۆر ده‌کرێن 7*. تیرۆرکردنی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له میدیاکانی جیهان درووست ده‌کات و گه‌ڕان به‌دوای هۆکاری تیرۆرکردنه‌کانیاندا ئه‌و نهێنییانه ده‌دۆزنه‌وه، که ئه‌و پاپۆڕانه‌ی له ژێرناوی بازرگانی ماسی و ڕاوه‌ماسیدا له‌که‌ناره‌کانی ده‌ریا جێگیرکراون سه‌دان به‌رمیل زبڵی ژه‌هراوییان (زبڵی ئه‌تۆم Atommll) فڕێداوه، و تیشکه‌کانی بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی له‌و ناوچانه، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وت چه‌ندین پاپۆڕ به کۆنتێنی زبڵی ژه‌هراوییه‌وه نوقم کراوه کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد. ئه‌مه کورته‌ی یه‌کێک له‌و کاره‌ساتانه‌یه، که مافیاکانی کالابریا ئه‌نجامیان داوه، لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشێ ئه‌ویش چ گره‌نتییه‌ک هه‌یه په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌ک دێ گرێگۆریۆ، که تۆمه‌تباره به تێوه‌گلان به ڕێکخراوه‌کانی مافیا له ئیتالیا کاره‌ساتێکی وه‌ک سۆماڵ و چه‌ند ووڵاتێکی تری ئه‌فه‌ریقی له کوردستان دووباره نابێته‌وه، له ڕێگای ئه‌و کۆمپانیا ئیتالیانه‌وه به کۆنتراکتی ئاشکراو نهێنی و له ژێر ناوی جیاوازدا ده‌چنه کوردستانه‌وه، ئایا فڕێدانی چه‌ند به‌رمیلێک له‌و زبڵانه له دۆڵه‌کانی کوردستاندا، که کراون به زبڵخانه چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا ده‌هێنێت؟ ئایا تا ئێستا که‌سێک سۆراخی ئه‌و زبڵانه‌ی کردووه کۆمپانیا بیانییه‌کان له کوردستان فڕێی ده‌ده‌ن؟ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مردنی هه‌زاران ماسی به شێوه‌یه‌کی کتوپڕو پیسبوونی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، کێ له‌م کاره‌ساته‌ی کۆڵییه‌وه، که هاوشێوه‌ی کاره‌ساتی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2009 ی که‌ناره‌کانی کالابریایه، که شاره‌وانی ئامانتیا (Amantea) به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند، کاتێک ده‌رکه‌وت مافیای ندرانگێتا پاپۆڕێکیان له قوڵایی ده‌ریادا به باری زبڵی ژه‌هراوییه‌وه نوقمکردووه، ئایا ژه‌هراویبوونی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ماسییه‌کان نه‌یتوانی پرسیارێک لای ئێمه درووست بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له بکۆڵێنه‌وه؟. ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌موو په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه، به‌تایبه‌تی تورکی و ئێرانی، چونکه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خواردنه‌کان له‌و دوو ووڵاته‌وه دێن؟. کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له ژه‌هراویبوونی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بکۆلێنه‌وه، که خواردنی یه‌ک ماسی ژه‌هراوی به‌و زبڵانه ده‌یان ساڵ له له‌شی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه؟. کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بارزانی بانگ بکرێت بۆ به‌رده‌م دادگا و په‌رله‌مان، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێ گرێگۆریۆ بکرێت، که چه‌ندین جار به داوه‌تی ئه‌و سه‌ردانی کوردستانی کردووه؟. پرسیاره‌کانی تر بۆ خوێنه‌ر به جێده‌هێڵم....
په‌ڕاوێزه‌کان:
1* پزیشكێكی پسپۆڕ: ساڵانه له 100 هه‌زار نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌سلێمانی توشی شێرپه‌نجه ده‌بن، سایتی کورد لاو 8ی شوباتی 8ی شوباتی 2011.
2* "وه‌زیری ته‌ندروستی: نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كات " ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی. 5ی سێپتێمبه‌ری 2010
3* بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م دوو لینکه بکه‌ن
1- مایكڵ رۆبن وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه
2- مایكڵ رۆبن: بۆ كورد باشتره واز له گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
4* كۆتایی بێنن به خوێنڕێژی له كوردستانی عێراق
5* كام خه‌لاتی ئاشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی؟ د. جاسم تۆفیق خۆشناو
6* هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
7* Der Spiegel. 22.6.2009 . SOMALIA: Schlacht um Mogadischu.
8* Die Schiffe der Gift
9* Giftschiffe-Versenken mit der Mafia
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست