منداڵی کورد لە شیری ژەهراوی بپارێزن!
Sunday, 25/01/2009, 12:00
2210 بینراوە
بازرگانی کردنی نامەشروع ئەمڕۆ لە دونیادا بۆتە دیاردەیەکی زەق و بەرچاو لە پێناو هەڵپەکردنی خۆدەوڵەومەندکردن و گوێ نەدان بە پرنسیبە ئەخلاقی و مرۆییەکان و دروست کردنی مەترسی ڕاستەو خۆ لەسەر گیانی مرۆڤەکان .. بۆیە منیش وەک ئەرکێکی سەر شانم بە باشم زانی لە پێناوی زیاتر چالاک کردنی ئاستی هۆشیاری و پاراستنی کۆمەڵگە یەکێ لەو دیاردە بازرگانییانە بۆ خوێنەری خۆشەویست بخەمە ڕوو کە لە ووڵاتی چینەوە سەرچاوەی گرتوە . ئەویش بازرگانی کردن بە شیری منداڵەوە ، کە لەلایەن کارگەیەکی وەبەرهێنان و دروست کردنی شیری منداڵە وە بوە و ئەم کارگەیەش ڕاستەو خۆ لە ژێر خاوەندارێتی هەندێ کەسانی خاوەن پلەوپایەی دەسەڵاتی حکومی و نزیکەی پانزە کەس بوون و وە سەرجەمیشیان گیراون و زوربەشیان بڕیاری دادگایی لە سێدارەدانیان بەسەر دا سەپێنراوە لە لایەن دادگای ووڵاتی چینەوە و . هەندێکیش بڕیاری بەندکردنی هەتا هەتایی .. وە ئەوە شایانی باسە کە 22 بیست و دوو کۆمپانیاش لە جیهاندا هاوکاریان بوون ... وە بەپێ ی لایەنە زانستیەکەش ، ئەو جۆرە شیرەی بەرهەمیان هێناوە .. مادەی (ميلامين) تیایە کە ئەم مادەیه بۆ بەکارهێنانی (زەمخ و بۆیە) بەکار دێت ... وە تائێستا بە پێی ئامار نزیکەی 300.000 منداڵ له جیهاندابەو شیرە ژههراوی بوون .. وە ئەو مادەیە ڕاستەو خۆ نهخۆشی مهترسیداری جگەری دروست دەکات .. و بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەم زانیاریەش ، چەند مانگی بەر لە ئێستا لە لایەن زانایان و پسپۆڕی کۆنترۆڵ و پشکنینی بەریتانیاوە دەرک بەم مادە مەترسیدارە کراوە و لە پەڕلەمانیش بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی شیر لە ووڵاتی چین دراوە، بگرە تا دەگات بەو خۆراکانەی کە تێکەڵەی شیری لە گەڵدایە .. جا بەو ئومێدەی کە بازرگانە کوردەکانی ئێمە خۆیان دورهپهرێز گرتبێت و دورەو پەرێزیش بن لهو جۆره بازرگانییه ژههراویه، تاکو لهپێناوی پهیداکردنی چهند دۆلارێکدا زیان نهگهیهننه منداڵانی کورد و مهترسی نهخهنه سهر تهندروستی کۆمهڵگا ..