کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئمڕۆی وه‌ک له‌ڕۆژانی ...

Saturday, 17/04/2010, 12:00


به‌په‌له‌: هێزه‌کانی پۆلیس ژماره‌یه‌ک خوێندکاری خۆپیشانده‌ریان له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکرد
17.04.2010
خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌)ی خوێندکارانی ئاماده‌ییه‌کانی سلێمانی بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیارێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، توندوتیژی لێکه‌وته‌وه‌و هێزه‌کانی پۆلیسی (104)یش ژماره‌یه‌ک خوێندکاریان ده‌ستگیرکرد. خوێندکارانی ئاماده‌ییه‌کانی سلێمانی له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌وه‌ به‌رده‌وام بون له‌ خۆپیشاندان و سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێبکرێت و بڕیاره‌که‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌،ژماره‌یه‌ک خوێندکاریان ده‌ستگیکرد،ژماره‌ی خوێندکاره‌ گیراوه‌کان زیاتر له‌ 30 خوێندکار ده‌بێت .
سه‌رچاوه‌ : سایتی سبه‌ی

به‌په‌له‌: ئه‌منه‌‌ عه‌فله‌قیه‌کان پۆلێک خوێندکاری خۆ پیشانده‌ریان له‌سلێمانی ده‌ستگیر کرد
24.04.1982
خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌)ی خوێندکارانی ئاماده‌ییه‌کانی سلێمانی بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیارێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ، ئه‌منه‌کان به‌یارمه‌تی زابت ئه‌منه‌ کورده ‌خۆفرۆشه‌کان ژماره‌یه‌ک خوێند کاریان ده‌ستگیرکرد. خوێندکارانی ئاماده‌ییه‌کانی ئه‌زمه‌ڕه‌ ی کوڕان وه‌ ئاماده‌ی سلێمانی کچان سلێمانی له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌وه‌ به‌رده‌وام بون له‌ خۆپیشاندان و سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێبکرێت ،‎‎‎خوێندن هه‌ر ئه‌بێ به‌ کوردی به‌رده‌وام بێ . به‌ پێی بڕیاره‌که‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ ‌ خوێندن له‌کوردستان ئه‌بێ به‌ عه‌ره‌بی . ژماره‌ی خوێندکاره؛‌ گیراوه‌کان زیاتر له‌ 15 خوێندکار ده‌بێت .
سه‌رچاوه‌ : ده‌نگی گه‌لی کوردستان




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە