کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لیژنەى نەزاهەى بێگانەمان ناوێ خۆمان دروستى ئەكەین

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

1762 بینراوە


عیمادى پیاوە موعتەبەرەكەى جەلال و نێچیر ئەمەندە لە سەرۆكە كانى شارەزایە ئەڵێت لیژنەى نەزاهەى عێراقى بۆى نیە داوا لە سەركردەكانى هەرێمى كوردستان بكات سامانى خۆیان ئاشكرا بكەن چونكە ئەمە پێچەوانەى دەستورە , ئێمە خۆمان لیژنەى نەزاهە دروست دەكەین , كاك مەسعودو جەنابى مام جەلال لەم كارانە ناترسن و خۆیان ئاشكرا ئەكەن , جوانە كاك عیماد ئەى پیاوە بەڕٍێزەكەى ئیتلاعات , بە قسەى مامۆستا جەمال عبدول ساڵ زیاترە بڕیار لەو لیژنەیە دراوە تائێستا دروست نەكراوە , ئەى كەى دروست ئەكرێ , ؟ بیرم نەبوو بە دوایى كەسێكدا ئەگەڕێن خۆشى گەندەڵ بێت بۆ ئەوەى نەوێرێ باسى ئەوە بكات ئەم بەرٍێزە دزانەى هەرێمى كوردستان خۆیان ئاشكرا بكەن , یان ئەوەتا كەسێكتان ئەوێت سەر بە خۆتان بێت بۆ ئەوەى عەیب و عارتان بپۆشێ , سەیرى ئەم حكومەتە بكەن شتێك لە بەرژەوەندى خۆیا ن نەبێت دژى دەستورە بەڵام كارێك بزانن بەرژەوەندى خۆیانى تیایە دژى دەستوریش بێت ئەڵێن ئەمە دژى دەستور نیە , وەكو گرێ بەستیە نەوتیەكان , چونكە ئەمە خێرى بنەماڵەى تیایە دژى دەستور نیە و بەڵام داوا كردن بۆ ئاشكرا كردنى سامانى سەرانى مافیا ئەمە كفرە و دژى دەستورە , بەڵام دژى گەندەڵیەكانى خۆیان دژى دەستور نیە , ئەگەر لیژنەى نەزاهە نەیەت بپرسێتەوە ئەى كێ تواناى ئەو كارەى هەیە , خۆ ئەبێت پرسیار بكات مانگانە هەریەكە لە پارتى ویەكێتى 35 ملێون دۆلار دەبەن بۆ خۆیان ئەى نابێت بزانن چۆن ئەم هەموو پارەیە حەپەلوش ئەكرێ , لەم ووڵاتەدا كێ ئەوێرێ خۆى لە قەرەى ئەوباسانە بدات ئەگەر وەكو عیماد ئەڵێ بیكانە نەیەت , تا مایكل ئاشكراى نەكرد ئێمەش نەمان ئەزانى مەسعود دوو ملیار دۆلارى هەیە و مامیش نیو ملیار دۆلار ئەمە بەس پارە ئەى كۆمپانیاكان , ئەوەتا پەرلەمانەكەى خۆمان داماوانە ناوێرن بودجەى یەكێتى و پارتى ئاشكرا بكەن (تا كاك عومەرى سید على كەشفى كردن) ئیتر چۆن ئەوێرن بە مەسعودو نێچیر و جەلال بڵێن (من این لك هژا) ئێوەش بڵێن (هژا من فچل ربى) پەرلەمان نەتوانێ ئەمەبكات , بە خوا میللەتیش نایكات , سبەینێ ئەو لیژنەى نەزاهەتەى عیمادیش دروستى ئەكات هەر ناوێرێ , لیژنەى چاودێرى دارایى فایلى قەبەیان تیایە بەڵام ناوێرن بیڵێن چونكە هەریەكەیان لەو دزو گەندەڵانە لێپرسراوێكى لە پشتە , یەك كار نیە لەم ووڵاتەدا حیزبى لە پشت نەبێت , یەك پرۆژە ناكرێ لەم ووڵاتەدا لێپرسراو شەریك نەبێت تیایدا , كەواتە ئەگەر لەدەرەوە ئەم كارە نەكرێ دڵنیابە عیماد هیچ ئاشكرا نابێت , ئێوە وان بەس بێگانە ئەتان ترسێنێ بە خۆمان فێرن , ئێوە پارەى زیندانیە سیاسیەكانتان خوارد كەس هیچى نەكرد تا بەغداد ئاشكراى نەكرد ئێوە هەر باسیشتان نەكرد , هەر یەكەتان لە پارتى و یەكێتى 800 ملێون دۆلارتان وەرگرت لە پارەى نەوت كەس نەیزانى تا وازهێنانەكەى كۆسرەت كەشفى كرد , بەڵام كارێكتان كردوە هەر بیریشمان چوەوە , ئێستاش ئەمە نورى مالیكى و لیژنەى نەزاهەى عێراقى پێتان نەكات هەموو كورد پێتان ناكات , تا ئەو كاتەى عیماد ئەو لیژنەیە دروست ئەكات دەیان كێشەى تر زەق ئەكەنەوە ئەوەشمان بیر ئەچێتەوە , ئێوە پارەى وشكە ساڵیتان دزى , پارەى زیندانیە سیاسیەكانتان دزى , ئەگەر پارەى ماددەى 140یش لاى ئێوە بوایە ئەویشتان ئەدزى ,ئەو هەموو نەوتە ئەبەنە دەرەوە و كەس نازانێ داهاتەكەى بۆ كێیە و ئەچێتە كام گیرفانەوە ؟ ئێوە ئەو هەموو كارە ئەكەن نابێت كەسێك بێت لێتان بپرسێتەوە ,ئەگەر مەسعود سەرۆكى هەرێمە بە هەر حاڵ خۆ تاڵەبانى سەر بە عێراقە ئەو بۆ نایكات , كەواتە ئاوەكە لە سەر چاوەوە پیسە بۆیە ناوێرن خۆتان ئاشكرا بكەن , ئەگینا ئەمە فڕى بە سەر دەستورەوە نیە ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)