کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەى سێ یەمى دكتۆر خەسرەو

Wednesday, 23/06/2010, 12:00


ئاى كە دەمێك بوو خەڵك بەتەماى كۆنگرە بوون ,خەڵك بەتەما بوون كۆنگرە بەڕاستى ببێتە كۆنگرە و هەموو ئەو جانەوەرانەى كە ئەم میللەتە گیرۆدەى دەستیان بوە ,نەهێڵێ جارێكى تر پێ بخەنەوە ناو یەكێتى ,ئەمە بۆ زۆر كەس خەوێكى خۆش بوو ,لە دەمى چەندین كادرو كەسانى ناو یەكێتیم بیستوە كە ئەمجارە كۆنگرە دزو گەندەڵ و خاوەن فایل و تەكەتول چییەكان باش سزا ئەدات , بەڵام ئەمە تەنها ئەو خەوە بوو كەلەگەڵ بەخەبەر بونەوە بەتاڵ بوە , نەك ئەوانە سزا نەدران , بەڵكو بە دەرچونەوەیان و فەرز كردنیان بە سەر خەڵكدا بەزۆر بۆ جارێكى ترباشترین پاداشتیان وەرگرتەوە , دكتۆر خەسرەو ئەو پیاوەى لە هەموو شۆڕشى كوردا یەك جار ناوى بیستراوە ئەویش ئەو كاتەى ئازادى سەگرمەى بردوە بۆ بەغداد ئیتر هیچى تر نەبوە , كەچى ئێستا چارەنوسى یەكێتى , سەدان كادرى بەتوانا و ڕۆشنبیرو خاوەن ڕابوردوى پاك دەخرێتە بەردەستى ئەم پیاوە و ئەمیش بە قەڵەمە سەوزەكەى زەڕبى لێ ئەدات و ئەگەڕێ بە دواى ئەوانەدا كە بەڕاستى شیاوى ئەوەن لە لیستەكەى مامە و دكتۆر و هێرۆدا بن , دكتۆر خەسرەو سەركردایەتیەكى بۆ یەكێتى دەرچاندوە و ئۆكەى لە سەر كەسانێك كردوە كە بە ڕاستى هاوشانى خۆى بون ,مەنجەڵ گەڕاو سەرقاپى خۆى دۆزیەوە , دكتۆریش لەناو ئەو هەموو كەسانەدا كە خۆیان كاندید كردبوو بە زەڕەبین گەڕاوە بە دواى ئەوانەدا كە دز , گەندەڵ , بەد ڕەوشت , خاوەن فایلن و لیستەكەى پێ ڕازاندەوە و فەرزیشى كرد بە سەر كۆنگرەدا كە ئەبێت ئەمانە دەربچن ,بۆیە هەق وایە ئەم كۆنگرەیە ناو بنێین كۆنگرەى دكتۆر خەسرەو ,پێتان سەیر نەبێت , ئەو كەسانە دەرچون ,لیستێك پیاوێكى نەزان و لە هەموو كەس گەندەڵ تر دایبنێ و كاندیدەكان ئەم ئۆكەى لە سەر بكات , ئەبێت چى دەربچێت ,ئەم نایە كەسى ڕۆشنبیر دابینێ , نایەت كەسانێك دابنێ كە بزانن قسەیەك بكەن , كەسانێك دائەنێ مل كەچ ,خەجاڵەت و نۆكەرى مامە و هێرۆ بن , لە ناو سەركردایەتى یەكێتیدا شوێنى خاوەن فایلێك چۆڵ بوو , حامى حاجى غالى بۆ دانا و دەریشى چاند ,لەناو ئەنجومەنى ناوەندا شوێنى دزێك چۆڵ بوو جوتیار نورى بۆ داناو دەریشى چاند , ئەمەیە ئەو چەپكە گوڵەى كە مامە دەمێكە داواى ئەكات , نابێت سەركردایەتى لە خاوەن فایل و دزو گەندەڵەكان چۆڵ بێت , بۆیە چەپكە گوڵە ئەما چەپكە گوڵ 0 دكتۆر خەسرەو زەڕب بە سەر ئەوانەدا ئەهێنێ كە مایەى دڵخۆشى بوون و ناهێڵى دەربچن و كەسانێك دەرئەچێنێ كە تا سێ ساڵى تر لەو باخى قەرسیلەدا ئەلەوەڕێن و خۆیان ئەگەوزێنن , ئەوان ئەو مامۆستا شارەزاو پسپۆڕانەیان دەرچاندوە كە شارەزان لە بوارى دزى و خیانەت و بەد ڕەوشتیدا نەك كەسانى بەتوانا , كۆنگرەیەك لیست فەرز بكرێت , كۆنگرەیەك گۆڕان نەكات , كۆنگرەیەك چەتەوڵەكانى دەزگاى زانیارى بە پارەو هەڕەشە و چاو سور كردنەوە لیست ببەخشنەوە و سەعات پێنجى بەیانى خەڵك خەبەر كەنەوە بۆ دابەش كردنى لیستەكەى دكتۆر و هەڕەشەى ئەوە بكەن ئەمە لیستى مامەیە و لاى كەس باسى مەكەن ئەگینا دنیا بەچاو نابینەوە ئەبێت چ كۆنگرەیەك بێت , كۆنگرەیەك یەكێتى بەم هەموو دەردەوە لەباتى چارەسەر , دەردى قورس ترى بۆ زیاد بكرێت ئەبێت چ كۆنگرەیەك بێت ,ئەوەیە لیستەكەى دكتۆر خەسرەو گوڵ محمد كە تەنها ئەوانە دەرچون كە مامۆستا و پسپۆڕى جۆرەها دەردن بۆ لەمەو دوایى یەكێتى , بەردێك نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزار زانا دەرنایەتەوە , ئەمەى دكتۆر خەسرەو مامە و هێرۆش هەروایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە