کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواساتەكان ... ترس لەپێناسینى ئایندەى سەرۆك كۆمار !؟

Tuesday, 04/09/2012, 12:00







كریس كۆچیرا لەیەكێك لەكتێبەكانى دا بەناوى (كورد لەسەدەى نۆزدە وبیست دا) كەسایەتى مام جەلالى شوبهاندووە بە " گوركى گەنجى لیبراڵ " بەڵام ئەم ووتەیەى كاتێك ووتووە كەمام جەلال لەتەمەنى گەنجێتدابووە وڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لەكۆكردنەوەى جەماوەر وهاندانى خەڵك بۆشۆڕش ، وەلێ ئێستا كەسایەتى مام جەلال لەسات و وەرزى بەهارى شۆرشى ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتدا پێچەوانەى ئەم ووتەیەى كۆچیرایە ، دەبینین بەڕاشكاوى پشتگیرى دیكتاتۆر وستەمكارەكانى جیهانى عەرەبى دەكا هەر لەموبارەك وقەزافى تادەگاتە بنەماڵەى ئەسەدى بەعسیزم وئەحمەدى نەژاد و جگە لەئازاد كردنى پیاوكوژان وسەرخستنى جاش وخۆفرۆش وفایلدارەكان ...
كاتێك چێ گیڤارا (شۆڕشگێڕى كاریزمایى كوبى ولەدایك بووى ئەرژەنتین) لەگەڵ هاوخەباتى خۆى ڤیدڵ كاسترۆ لە بەڕەنگاریبوونەوەى حوكمى دیكتاتۆر "پاتێستا" سەركەوتنى بەدەست هێنا وكۆتایى بە رژێمى ڤاشستیەكەى ئەو ووڵاتە هێنا، پاش ئەم سەركەوتنە گیڤارا نەیویست كە لەسەر كورسى حوكم كردن بمێنێتەوە وخەریكى كۆكردنەوەى موڵك وسەرمایەى ووڵات وئیمتیازاتى شەخسى وبەرژوەندنى بنەماڵەیى بێت !!نەیویست بچێتە سەركورسى فەرمانڕەاویى كردن وخۆى سەرقاڵكات بەگەندەڵى كردن وخیانەت كردن لەبەرنامە وهاوشۆڕشگێڕەكانى خۆى ، ئەو دەیویست پێچەوانەوەى ئەم كارانە بێت چونكە دەیزانى دەسەڵات وكورسى حوكم كردن گیان وڕوحى شۆڕش بوون وخەبات كردن لەدژى ستەمكاریكردن ناهێلێت ودووبارە مرۆڤەكان وەك یەك لێ دەكاتەوە واتا وەك ئەوانەى كە لەپێشدا حوكمیان كردووە ، گیڤارا زۆر باش لەوە تێگەیشتبوو كە مرۆڤ چاوى بكەوێتە كورسى دەسەڵات وتەماحى موڵك وكۆشك وبودجەى ووڵات بكات ئیدى بیر وهۆشى لاى كەسانى هەژار وكەم دەرامەت وچەوساوە ومافخوراو و ستەملێكراو نامێنێت ، ولەبارەى گرنگى شۆرشكردنییەوە دژى ستەمكارییەت ودیكاتۆرەكانەوە دەلێت ( ئەگەر شۆڕشگێڕان لەسەر كورسى دەسەڵات دابنیشن ئەوا شۆڕش دەوەستێ ودەبەستى وجووڵًەى شۆڕگێران ڕادەگرێ ,بۆیە ناتوانم بژم وخوێنى شۆِڕش لەگیانمدا بووەستێ وبەستوبێت ...) ..
ئەم ووتەیەى گیڤارا زۆر مانا ودەلالەتى گرنگ دەدا بەدەستەوە كەدەتوانین بەسەر ژیانى كەسێكى وەكو مام جەلال پراكتیزەى بكەین وجیاوازییەكانى بخەینە ڕوو ، بەداخەوە كردار وفیكر وسیاسەتى مام جەلال لەپاش ئەنجامدانى كیمیاباران وپرۆسەى ئەنفال وڕاپەڕینى 1991پێچەوانەى ووتە وبەرنامە وفیكرى شۆرشى یەكێتى نیشتمانى وكۆمەڵە وسۆشیالیستى بوون ، مام جەلال هەر لەپاش كیمیاباران كردنى هەڵەبجە وپرۆسەى بەئەنفال كردنى كورد دەستى تاوانبارانى گووشى وملى سەدامى ماچ كرد , دوا ڕووداوێك كەكورد ئومێدى گەورەى پێبوو ڕاپەرینى 1991بوو ئەوا ڕاپەرینەى كەسەرجەم چین وتوێژەكانى گەلى كورد تیایدا بەشداربوون وسەرجەم هێز وكوتلە وحیزبە سیاسیەكانى كورد رێبەرایەتیان كرد , مام جەلال وەك كەسێكى رێبەر وسەرقافڵەى ڕاپەرینەكە دەركەوت وبەووتار وقسە ولێدوانە ووروژێنەرەكانى سەرنجى كوردەكانى بۆخۆى ڕاكێشا وگوێگرانى سەرسام كرد ، بەڵام پاش ئەم ڕووداوە گەورەیە كاربەدەستان وبەرپرسە سیاسەكانى كورد لەسەرووى هەموویانەو مام جەلال وهاورێیانى تەماحى دەسەڵات وخەونى كۆكردنەوەى موڵك وپاوانكردنى دەسەڵات ببووە تاكە ئامانجیان ولەپڕێكدا سەرجەم بەرنامە ودروشم و پرەنسیبەكانى شۆڕشیان خستە ژێر پێ وبۆ بێ دەنگ كردن و ڕازى كردنێكى بێ مانای خەڵك پەرلەمانێكى پلاستیكیان دروست كرد ودەمامكێكى حیزبیان بەبەرگى دا كرد وهێدى هێدى وەك كەسێكى تیمۆكراسى دەركەوت واتا زیاتر لەپێناو شانازى كردن بەشۆڕش ومێژووەوە دەردەكەوت بەك وەك كەسێك كەكار لەپێناو چەسپاندنى عەدالەت ودادپەروەردى ویاسادا بكات !!..
حەقیقەت واقیعى كەسێتى مام جەلال لەبۆ قۆرخ كردنى دەسەڵات لەشەڕى لەگەڵ بارزانى داد دەركەوت كاتێك دژى كوردەكان وەستایەوە وكورد كوژییەكى زۆرى لەپێناو گێرانەوەى دەسەڵاتەكەى ئەنجام دا (1994شەڕى ناوخۆ) ، ئەم ڕووداوانە نەبوونە هۆى بەخەبەرهێنانەوەى مام جەلال لەهەڵە وكەم وكوڕییەكانى , بۆیە سەرلەنوێ بەفشار ولەژێر ترسى ئەمریكادا ناچاربوو رێكەوتن لەگەڵ بارزانى دا ئەنجام دا نەك لەپێناو شەڕڕاگرتن وبەرقەراركردنى ئاشتى وبەرژوەندى گشتى كوردستان وپاراستنى ئەمنیەتى تاكى كورد بەڵكو لەپێناو مانەوە ودەست بەردارنەبوونى كورسی حوكمڕانێكەى وبەرژوەندى بنەماڵە تاكڕەوییەكەى ، لەماوەى نێوان ساڵانى 1998 _2003 ساڵنێكى ڕەش وشووم بوو لەژیانى كەسێتى تاڵەبانى لەم ساڵانەدا خۆى لەبەرپرسیارێتى وپێویستیبوونى ئەنجام دانى كارە سیاسیە ومەدەنیەكانى دوور دەخستەوە وهەمووى بەبەرهەم ساڵەح دەسپارد , وزیاتر سەرقاڵبوو بەمەسەلە كەسێتیە وبنەماڵەییەكانى خۆیەوە ئەو كەسانەى لەخۆى نزیك كردەوە كەهاوبیر وهاوتەماحین بەتایبەتى نزیك كردنەوەى مەلا بەختیار وچەندین باڵى تر كەئەم هۆكارانەى زیاتر ناشتنى تۆوى دووبەرەكى لەڕیزەكانى یەكێتى دا و تێكدانى پەیوەندییەكانى لەگەلًَ نوشێروان موستەفا ،ساڵى 2003 ساڵى ئاشكرابوونى نییەتە شاراوەكانى تاڵەبانى بوو كەعەیامێك لەناخى خۆى دا كۆكردبوونەوە ئەویش خەمى بوون بەسەرۆك كۆمار وتەمسیلى سیاسەكەى بۆ سەر ئاستى عێراق وخەونى دوور بوونەوە لە مافى كورد وگەیشتن بەو مۆدێلە دواكەوتووە بوو كە لەعێراقى داهاتوودا دەیویست پراكتیزەى بكات وبەدڵنیایشەوە تائێستا لەسەر ئەوسیاسەت كاردەكات ، مام جەلال پاش 2003 خۆى لەگرفتە نەتەوەیە وكێشەكانى كورد غافڵگیركرد بەتایبەتى لەساڵى 2005جەماوەرێكى زۆرى كورد خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى لەبەرامبەر ئەوەى كەمام جەلال ببووە سەرۆك كۆمارى عێراق بەلاًَم ئەم خۆشحاڵیبوونەوى خەڵك لەپێناو ئەوەدا بوو كەكێشەكانى كورد لە بەغدا ڕوو لەچارەسەربوون دەكا ولەرێگەى ئەم كەسایەتیەوە قەیرانە مێژوویەكانى كورد لەبارەى نەتەوە ونەوت وئابورى وناوچە دابڕواەكانەوە دەگاتە چارەسەرى بنبڕ كەچى ئەم بابەتانە بەهیچ شێویەك بەبیرى ئەم كەسەدا نەهات , وتەنها لە خەمى جەستەى نەخۆشى خۆى وگیرفانى بنەماڵەكەى وكورسیە پڕدۆلارەكەى دا بوو , ئەو لەخەمى ڕازیكردنى عەرەبەكان ومافى توركمان وئاشورییەكان دابوو نەك كوردە هاونیشتمانییەكانى خۆى , سەروبنى زمانى لەبەغدا تەنها باسى پێكەوە ژیان وچەپكە گوڵ ومافى توركام وكلدانى وئاشورى وبەڕێخستى میوانە بێگانەكان وكۆبوونەوە بێ سەروبەرەكانى دا بوو لەگەڵ مالكى وجەعفەرى وعادلى وعەلاوى ..هتد ، نەك پاراستنى مافى كورد وبەرقەراكردنى ئاشتى وئازادى لەكوردستانە بەجێماوەكەى خۆى دا , مام جەلال تادەهات وتاڕۆژگارەكان تێدەپەڕى زیاتر جەماوەریبوون وشەعبیەتى خۆى بەتەواوى لەدەست دەدا تاوەكو لەپڕێكدا لە ناو خودى یەكێتى لەلایەن نوشیروان موستەفا ولەدەرەوەى یەكێتیشەوە لەلایەن جەماوەرى هۆشمەندەوە بەیەگ دەنگ بەمام جەلال وهابیرەكانیان گووت بەسە ئیتر ئەم كارانەت مایەى قبوڵ نیە ! ئەوە بوو لە ماوەى دوومانگ دا زیاد لە نیو ملیون كەس لەكوردستاندا سیاسەتى ناتەندروستى مام جەلالیان ڕەت كردەوە , ئێستاش مام جەلال لەهەندێك كار وكردەوەكانى دا كۆمەڵێك وێنەى نوێى سیاسەتى ناواقیعى و نامرۆیی ودیماگۆكییانەى پیشاندەدا چ لەووتەكانیدا وچ لەكردارەكانى دا لەڕووى نەتەوەى ومادوى ومەعنەویشەو وەك لەسەفەریكیدا بۆ توركیا بەڕاشكاوى گووتى مەسەلەى دەوڵەتى كوردى خەونێكى شاعیرانەیەوە وقسەكردن لەبارەیەوە بێ ئەنجامە , هەروەها لەم ماوەیەدا گەورەترین فەزیحەى لەبوارى دارایى دا دروست كرد وبەگەندەلێترین كارەكانى دادەنرێ لەنێو كۆشكى فەرمانڕەوایى كردنى لەبەغدا ئەویش سەرف كردنى دوو ملیۆن دۆلار بوو لەگەشتێكى دا بۆ ووڵاتى ئەمریكا كەهیچ پێویستى بەوبڕە پارە زۆرە نەدەكرد وئەگەر دابەشى بكردایەتە سەر هەژار وكەد دەرامەت ولێقەوماوانى ناوچەى گەرمیان ئەوا بەدڵنیاییەو كێشەى هەژارى لەناوچەكە نەدەما !!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە