کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نورى مالیكى هەڵە مەكە!!!

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


شەوى رابردوو كاتیك هەوالى ئەوەم بەرگوێ كەوت كەئەوەى پێى دەڵێن حكومەتى عێراق هەڕەشەى لەئاوارەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان كردووە كەلەسەر سنورى عێراق و سوریا نیشتە جێن و بارى گوزەرانیان زۆر خراپە بەڵام وەكو پۆڵ بریمەر دەڵێت سەدامى شیعەكان هەڕەشەى لێكردوون كەهێز لەدژیان بەكاردەهێنێت لەبەرئەوەى تەنیا لەبەردەم بارەگاى یوئێن مانیان گرتووە گوایە حكومەتەكەى ئاخوندى شیعەكان ئەوەندە یاساییە بەئاوارەكانى ڕاگەیاندووە ئەم مانگرتنە لەگەڵ سیاسەتى حكومەتەكەى مالیكى ناگونجێت بۆیە پێویستە دەست لەمانگرتنە هەڵبگرن ئەگینا هێز لەدژتان بەكاردەهێنین داواكارى ئاوارەكان ئەوەیە بگوازرێنەوە بۆیە وەكو بەڕێز جەوهەر نامیق سالم لەدیمانەیەكى هەفتەنامەى میدیادا دەڵێت پەكەكە تیرۆریست نیە و مالیكى شەكرى خوارد منیش دەڵێم نورى مالیكى ئەگەر بەكوردەكانى هەرێمیش بوێریت بتوانیت كڵاو بخەیتە سەریان ئەوە با من ئامۆژگاریەكت بكەم هیچ جۆرە هەڵەیەك لەبەرامبەر براكانى ئێمە مەكە چ ئەوانەى ڕۆژهەڵات یاخود براكانمان لەباكور،چونكە وەكو ئەوەى لەبەرامبەر هەرێمى كوردستان بۆت دەچێتە سەر ئەوها لەبەرامبەر كوردەكانى باكورو رۆژهەڵات بۆت ناچێتە سەر بۆیە وریا بونت لەم كات و ساتەدا زۆر گرینگە ئەوەش باش بزانە كەتەشریفت تاسەر سەرۆك نابیت هەروەها ئەوەش بزانە كەكورد گەلێكى بێ خاوەن نیە و لەگەڵ ڕێزم بۆیان پێموایە دەتەوێت بەهەڵەدا بچیت كورد موجاهیدى خەڵق نیە بۆیە پێویستە هیچ ناماقوڵیەك لەبەرامبەر كورد دا نەكەیت و زۆر وریا بیت چونكە ڕۆیشتنى هەر هەنگاوێكى هەڵەت لەبەرامبەر كورد زۆر بەتوندى ڕووبەڕووى مێژووت دەكاتەوە،پێویستە خاوەنى كوردیش لەڕۆژهەڵات بناسیت هەرگیز هەقى خۆى لەسەر بەرامبەرەكەى ناهێڵێت بۆیە لێرەوە داوا لەپارتى ژیانى ئازادى كوردستان دەكەم وەكو پارتێكى چەكدارى سیاسى ڕۆژهەڵات لەئاوارەكانى سەر سنورى عێراق و سوریا خاوەندارێتى بكەن و ڕێگە نەدەن نورى مالیكى هیچ هەڵەیە بكات سەرۆك ئەو شوێنەى پێى دەوترێت عێراق ووشیاربكەنەوە،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە