كێ دەگەڕێتەوە لاى تاڵەبانى؟!.

Thursday, 03/12/2009, 12:00


لە كەلتورى نیوەى دوهەمى سەدەى ڕابردو ، ڕێك ئەو كاتە دەكات كە ململانێ ى جەلالى و مەلایى سەرى هەڵدا لە نێو بزوتنەوە چەكداریەكەى ئەوساى كورد ، بەڵێ ئەوكاتەى مەیلى پاوانخوازى دەستەڵات لە عەقڵیەتى خێڵدا سەردەردەكات و بەرژەوەندیەكان بینینى ئاسۆ ڕونەكانى خەبات لێڵ و وێڵ دەكات .. ئالەوێوە تەوژمى جەلالیزم و هەمو تین و تاوى گرێدەرونى و نەخۆشیە سڕەكانى نێو دەرونى خێڵچى یەكان یەكەمین گورزى تاوانكارانەى خۆیان لە بڕبڕەى پشتى بزوتنەوەكە ئەدات و ڤایرۆسى دوژمنكارانەى ئەو هەستە نەگریسە بڵاو دەكەنەوە .. لێرەوە خێڵى جەلالى و خێڵى مەلایى دەكەونە دروێنە گیانى گەنجان و تا ئەم ڕۆژانە كە جەنابى سەركۆمار بە خۆى و دارو دەستە قرچۆك و دۆگماو گەندەڵەكەیەوە لە هۆڵى شەهید شەهاب ئاپۆرەى خەڵكانێك لە هۆڵەكە دەئاڵێنێ و وەك ئەسیرى جەنگ دەیان كامێراو بە ناو ئیعلامى سەر بە بنەماڵەو ڕیزێك مافیاى بەناو مەكتەب سیاسى كۆدەكاتەوە كە گوایە ئەمانە گۆڕانخوازن تەسلیم بونەتەوە... لەو كاتەى خەڵكى خەریكى ئاشتبونەوە و گەردن ئازادى و دەست گوشینى دۆستایەتین .. بەڵێ ئالەو سات و كاتەدا جەنابى سەركۆمار بە عەقڵە خرف بوەكەیەوە بۆدژایەتى و داڕشتنى نەخشەو پلانى دوژمنكارانە دژ بە بزوتنەوەى گۆڕان و بۆخۆنمایشكردن لە بەردەم پارتى كە گوایە یەكێتیە ئیفلیجەكە هێزو وزەى تێكەوتۆتەوە ، تا پەشیمان نەبێتەوە لە هاوپەیمانیەتێك كە تەنها دەزویەكى باریكى قرچۆكى پێوە ماوە .. دەیان خەڵكى نەناس و نامۆ بە بزوتنەوەى گۆڕان دەخاتە ژێر كۆنترۆڵى قسە بێماناو سواوە كانیەوە و .. چیرۆكى كوشتارو خوێنى ساڵەهاى خۆى و مەلاییەكان و شەڕانى سەرجەم حیزبە كوردستانیەكان مان بیر دێنێتە .. ئەوەمان بیر دێنێتەوە كە بە درێژاى تەمەنى بەناو خەباتى خۆى تەنها بۆ گەیشتن بە مەرامە میكافیلیەكانى هەزاران پەت پەتێن و سەنگەر گۆڕین و مل شكاندنى هەڤاڵ و هاوڕێ و تەنانەت پاكتاوكردنى دەوروبەرەكەشى كە تەنها متمانەى بە ژنەكەیى و كوڕەكانى ماوە .. بەڵێ تاڵەبانى دروست كەرى سەنگەر گۆڕین و سەنگەر گرتن لە دوست و هاوڕێ ى خەبات و دڵسۆزەكانى كوردایەتى ئەوەتا تازە بە تازە لە ڕێگەى ڕاگەیاندنێكى درۆزنى چەواشەكارەوە بەبێ ئەوەى شەرم و شكۆیەك لەو میللەتە بكات كە بە خەبات و خوێنى ئەوان گەیشتۆتە ئەو پۆستەو پۆستەكەشى بۆ دوژمنایەتى تێكۆشەرانى بزوتنەوەى گۆڕان بە كاردێنێ لە دواڕۆژەكانى تەمەنیدا ئەوەفێرى تاكى كورد دەكات كە خاوەنى نەفسیەتى شكست خواردو و ملكەچ و درۆزن و ڕیاكارانە دەكات .. ئەم پیرە شەرخوازە وادەخوازێت گۆمەڵگەیەكى جیگیر و ئارام و سەروەر بەرهەم نەیەت .. چونكە ئێمە چەند هەست بە درۆو چەواشەكارى و گەندەڵیەكانیان دەكەین ئەوانەى كە كۆیان دەكاتەوە و هەقایەتى مێشیان بۆ دەكات سەد قات لە نەفسیەت و سروشتى دەمامكداریان شارە زایە كەواتە جگە لە رسوایى و شكست و دەرخستنى زیاترى سیما نامرۆڤایەتیە كانى تاڵەبانى باندەكەى هیچى تر مەیسەر ناكات .. دەوەرن با پێكەوە چەند پرسیارێ ئاڕاستەى ئەم تاقمە كۆنەپەرستى پاوانخوازە بكەین و جەماوەر خۆى سەرپشك بێت لە وەڵامەكەى..
--- كێن ئەوانەى تەسلیم دەبنەوە .. چەند ڕموزى ناسراوى گۆڕانى تیایە ؟
----ئەوانەى تەسلیم بونەتەوە كام لەوانە بە لۆژیك هاتەسەر شاشەو زانستیانە سەلماندى كەبزوتنەوەى گۆڕان .. بزوتنەوەیەكە كۆنەپەرستى بێبەرهەمە و خەڵكى بە قسەكانى هەڵخەڵەتاون
----ئاخر كەبزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى ئۆڕگان و بانكى مەعلوماتى دۆست و لایەنگیرو ڕیزبەندى بەرپرسێتى گۆڕنخوازن نەبوبێ لە كوێوە ئەوانە لەسەر بزوتنەكە حساب دەكرێت ئەمەش وەكو ئەوە وایە پوش لە كابژمێرى چونكە ئەم بزوتنەوەیە لە یەكەمین تەوژمى نزیكەى نیو ملێون دەنگى ڕەواى میللەتەكەمانى هێناوە و ئایندەش مفاجەئەى تریان پیشان ئەدات و ئەوسا دەزانن ئەوەى تاڵەبانى بە كەوچك كۆى دەكاتەوە بە گەڵابە دەڕژێتەوە سەر گۆڕان
----ئێوەى پاوانخواز قەت تێبینى ئەوەتان نەكردوە خەڵكى پارەو موچەى ئێوەى ناوێ و دەغیلەى مناڵكەى ئەدات بە بزوتنەوەى گۆڕان.. ئەوپرسیارە گەر بە ڕاستگۆى لە خۆتان بكەن تێدەگەن كە دۆخەكەتان چەند جێكەى بێهیواى و مەترسى دارە ئیتر كێ دادەنیشێ لە ژێر ئەو دارە شكستەو خۆى توشى نائومێدى و چارەنوسى ڕەشى وادەكات؟
---- ئێوە دەزانن هەتاهەتایە پارەو دەستەڵاتان لا نامێنێ و بزوتنەوەى گۆڕان لەیەكەم قۆناغیدا لە ئێوەى تێپەڕاندوە و جارێ كە عیبەكانتان دەرناكەوێت ئەوە هاوپەیمانێتى پارتى دایپۆشیوە و سبەینێ ئیتر ماوەى درۆ و فریو دان و چەواشەكارێتى جەماوەرتان پێوە نامێنێ
----باشە جەنابى تالە بانى ئێوە دەتان وت لاى پارتى و جەماوەر بزوتنەوەى گۆڕان ژمارەیان لە چەند هەزارىِ تێناپەڕێ و سنورى قەڵەم ڕەویشیان لە گردەكە تێناپەڕێ ئەى خێرە ئێستا بە هەزاران كەسى لە سەر حساب دەكەن لە بادینان .. هەقە پارتى لە سەر ئەو درۆیە محاسەبەتان بكات و تۆش وەكو ئیمزاكردنت لەسەر كورسى نوێنەرى پارێزگاكان بە دواى پینەو پەڕۆ دا بگەڕێت .. ئاخر شعور ناكەن درۆكانیشتان كە دەیكەن با تۆزێ وەستایى پێوە دیاربێ
----ئاخر جەنابى سەركۆمار هەر تۆ نەبویت بە ئاراسى شێخ جەنگى برازات وت بە پێكەنینەوە (قەیچێكە با كاكە نەوەش دوسێ كورسى بهێنێ) لەو كاتەى پێى وتبوى كاك نەوشیروتن لیستى هەیە بە جیا .. جا توخوا ئەوە تەقدیراتە لە بەینى دو و سێ كورسى پەرلەمانى كوردستان و 25 كورسى دەنگى پاك و ڕەواى خەڵكى كوردستان . بۆیە ئەم نمونانە ت بیر دێنمەوە كە هەرچى دەیڵێن و هەرچى بۆچون و هەڵسەنگاندن و دور ڕوانینتانە ناتوانێت ئامانج بپێكێ و هێند فریو دەرو درۆزانیشن لاى جەماوەر بە تەواوى كەشف بون و و ئەم هەڵمەتەش كە زادەى پلینۆمە شكست خواردوە كەتانە وێڕاى رَێكخستن و پێشمەرگە و هەوادارە كانیشتانى توشى خەجاڵەتى كردوە لە ناو خەڵكدا .. دەیان قەڵەمى دەربارو ماستاوچى و نەخوێنەواریشتان لە پشت بێت .. ساڵی2001. دەبێت بڵێن سالێ سقوت ساڵى ماڵ ئاواى و ساڵى هەڵوەشانەوە ى یەكێتى و لەسەرێكى ترەوە ساڵى گەشەو كرانەوە و سەركەوتن و شەپۆلە ئارام و هێمنەكانى بزوتنەوەى گۆڕانى .. ئیتر دەمامكەكان ناتوانن نمایشى درۆزنانە بۆ خەڵكى بكەن و خۆراكى ملكەچى و زەلیلى و رسوایى دەرخواردى میللەتەكەمان بدەن .

میرزا مارف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە