کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێكخراوەكەى هێرۆی برایم ئەحمەد لەهەڵەبجە خەریكى چییە؟

Friday, 02/04/2010, 12:00


سەنتەرى هەڵەبجەى منداڵپارێزى كوردستان یەكێكە لە سەنتەرە تەڵەكەبازەكان ڕێكخراوەكەى هێرۆى بلەى ئەحەى كافرۆش، ئەم سەنتەرە دەستبڕە لەبنچینەدا ئەركەكانى بریتین لە دابینكردنى پێداویستی بۆ منداڵە هەژارەكان و بڕینەوەى موچە بۆسەرجەم ئەو منداڵانەى كەهەتیون و هیچ كەسێكیان نیە خزمەتیان بكات، ئەم سەنتەرە لەلایەن ئاراس ئەكرەم خاوەنى 9قوربانى كیمیابارانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەم ئاراسە ماوەى 15ساڵە بەناوى منداڵى كەمدەرامەتى هەڵەبجەوە مانگانە موچەى زیاتر لە62منداڵ دەخاتە گیرفانەكراوەكەیەوەو بەناوى كەسوكارى شەهیدیشەوە هەرجارەو بەرپرسێكى نابەرپرسی ئەم هەرێمە فرۆشراوەى گەلەكەمان فریودەدات، ئاراس كەپیاوێكى سیخوڕى هێرۆى بلەى ئەحەى كافرۆشە زۆرجار لەسەر كەنالەكانى رأگەیاندن بەتایبەتى كەناڵە چەواشەكارییەكانى یەكێتى باس لەمەزڵومییەتى خۆى دەكات و گوایە لە كارەساتى كیمیاباراندا هەموو كەسوكارەكەى شەهیدكراون، جێگەى خۆیەتى ڕێز لەسەرجەم شەهیدەكانى ئاراس و تەواوى شەهیدانى كیمیاباران بگیرێت بەڵام ئەوەى مایەى پرسیارە ئەوەیە كە ئاراسێك كەهیچ كەسوكارێكى نەمابێت چۆن دەبێت لەماوەى چەندسالێكى كەمدا ببێت بەخاوەنى دوو خانوو لەهەڵەبجەو خانوویەكى دوو نهۆمى لەشارى سلێمانى و ئۆتۆمبێلێكى تایبەت و مانگانەیش بڕە پارەیەكى چەور لەهێرۆ وەردەگرێت، ئاراس وتەبێژى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیابارانى هەلەبجەو زیاتر لە15ساڵە وەك سیخوڕێكى بێشەرم كار بۆ هێرۆى برایم ئەحمەد دەكات، بەڵام ئەوەى لێرەدا دەمەوێت بیخەمەڕوو ئەوەیە كەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەتایبەتى دواى دروستبونى ناكۆكییەكانى نێوان مەڵبەندى 26ى هەڵەبجەى یەكێتى و كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاباران دەركەوت كەئاراس ئەكرەم تەنها سیخوڕى هێرۆ نییە بەڵكو یەكێكە لەماستاوچییەكانى فەرەیدوون جوانڕۆیی لێپرسراوى لقی 12ى پارتى، چونكە لەناو سەرجەم ئەندامەكانى كۆمەڵەى قوربانیاندا تەنها ئاراس دژى پارتى و كۆمەلەكەیان نەوەستایەوە، ئەمەیش هەموو گومانەكانى رەواندەوەو تێی گەیاندین كەبەڵی ئاراس ژێربەژیر كار بۆ فرەیدوون دەكات، سەرەڕاى ئەمانەیش لەساڵى 2001 كاتێك ڕێكخراوە تیرۆریستى پشتیوانانى ئیسلام دروست بوو، من لەماڵى فەرەیدوون جوانڕۆیی بووم لەو كاتەدا پێكەوە تەماشاى تەلەفیزیۆنمان دەكرد، لەتەلەفیزیۆنەوە ئاراسمان بینى قسەى لەدژی ئیسلامییەكان دەكرد، فەرەیدوون وتى: ئەم ئە ئاراسە پارەى بدەیتێ ئێستا مەناعەتى نییە بەپێچەوانەوە قسە بكات، وتم ئەى ژۆن كراوە بەسەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیان وتى: ئەمە سەگ و داردەستى هێرۆیە، بەڵام حەزدەكەم لەو شوێنەى خویدا بمێنێتەوە چونكە زۆرجار لەبەرخاترى من پشتیوانى لەلایەنگرانى پارتى دەكات، وتم جا كەسێك سیخوڕى هێرۆ بێت و یەكێتى كردبێتى بەسەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیان و چۆن ئاگاى لەپارتیمان دەبێت وتى: سیخوڕەكان ئیشیان پارە پەیداكردنە، سیخوڕیكردنیان كردووە بەپیشە، هەركەس پارەیان بداتىً سیخورى بۆ دەكەن، ئینجا خوێنەرانى خۆشەویست ئێوە خۆتان حوكم بدەن ئاراسێك پیاوى هێرۆ بێت و سیخوڕى كاك فەرەیدوون جوانڕۆى بێت و ژیر بەژێر كار بۆ یەكێتى بكات و ناو بەناویش دژی ئیسلامییەكان لێدوان بدات، دەبێت چۆن خزمەتى منداڵانى كەمدەرات بكات؟ ئایا چۆن بڕوا بەئاراسێكى سیخوڕ دەكرێت كچە هەتیوى شەهید بخرێتە بەردەستى؟ ئایا دەكرێت پارەو پولی هەزاران منداڵى بێ باوك بخرێتە ژێردەستى كەسێك كەلەپیناو چەند دینارێكدا سیخوڕى بۆ چەندلایەنێكى دژبەیەك بكات؟ ئەمەیە پیاوە ڕاستگۆكەى هێرۆى بلەى ئەحەى كافرۆش، ئەمەیە لێپرسراوەكەى سەنتەرى منداڵپارێز، ئەمەیە داكۆكیكارەكەى منداڵپارێزى كوردستان! سەنتەرەكەى هێرۆ لەبرى خزمەتكردنى منداڵ خزمەتى بەرژەوەندییەكانى هێرۆ دەكات، خزمەتى ئاراسی قۆڵبڕ دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە