کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا مەسعودى كانى كوردە و فەرهاد پیربال دووڕووى دراوێكى قەڵپن

Sunday, 27/02/2011, 12:00


حزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان بۆ ئەوەى پەردەپۆشى بكەن لە دزینى سەروەت و سامانى خەڵك و دەستكەوتە نیشتمانیەكانمان و قوڵبوونەوەى ئەم گەندەڵییەى كەوا ڕۆژ بەڕۆژ دەچێتە قۆناغى مەترسیدارترەوە , هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەى خەڵك بەشتى لاوەكى و بێهودەخەریك بكەن .
بۆ ئەم مەبەستەش بەهۆى كاراكتەرى ناپاك و بەكرێگیراوەوە چەندین سیناریۆى جۆرا و جۆر دەسازێنن . نموونەش بۆ ئەمە سیناریۆى نێوان هەندێك مەلاى ویژدان و ئاین فرۆش و هەندێك نووسەرى جاشقەڵەمە كەوا زۆر جار بووەتە مایەى ئاژاوە نانەوە و جەنجاڵى لەناو راگەیاندن و میدیاكانەوە . ئەویش ئەو رەخنەو مشتومڕە بێسەر و بەرانەى ئەم دوو كاراكتەرە بەكرێگیراوانەیە لەسەر ئاین و عەلمانیەت .
ئەم مەلایانە هیچ رێز لەئاین و پەیامە پیرۆزەكانى ناگرن و بەداخەوە دەیانەوێ ناوى پیرۆزى مەلایەتى لەكەدار بكەن , كەمەلا و مامۆستایانى ئاینى لەمێژووى نەتەوەكەماندا روڵێكى كاریگەریان هەبووە و هەمیشە مینبەرەكانیان لەپێناو خزمەتكردنى ئەدەب و روشنبیرى و نیشتمانپەروەرى بووە .
ئەم جاشقەڵەمانەش بەهیچ شێوەیەك مەبەستیان عەلمانیەت و كۆمەڵگاى مەدەنى نیە , تەنیا ئەو كارەى دەیكەن بۆ رازیكردنى دەسەڵاتداران و پەیڕە و كردنى ڕێنماییەكانیانە بەرامبەر پاداشتى مادى كەپارەى دزراوى خەڵكە .
حزبە دەسەڵاتدارەكان لەڕێگەى دەزگا سیخوڕەكانیاندا پڕوپاگەندە بۆ ئەو كاراكتەرە خۆفرۆشانە دەكەن و جەماوەرێكى زۆریان بۆ كۆ دەكەنەوە . ئەوانیش وەكو فسفس پاڵەوان رەخنەى زۆر توند و تیژ لەدەسەڵات دەگرن و باسى دادپەروەرى كۆمەڵایەتى و ....هتد دەكەن .بەڵام كاتێك حزبە دەسەڵاتدارەكان دەكەونەمەترسیەوە و گڵۆڵەیان دەكەوێتە لێژىّ , دەمودەست ئەم كاراكتەرانە سیناریۆیەكەیان كۆتایى پێدێت و دەمامكەكەیان هەڵدەدەنەوە و سواڵكەر ئاسا بۆ حزبە دەسەڵاتدارەكان دەپاڕێنەوە و وەكو سەگى هاریش بەردەبنە هەركەسێك كەدژایەتى دەسەڵان بكات و جارێكى دیكەش سەر لەوجەماوەرە ساویلكەیە دەشێوێنن كەئاگایان لەهیچ نیە و نازانن لەپشت پەردەكانەوە چی روودەدات ؟!
نممونەى ئەم جاشقەڵەمانەش فەرهاد پیرباڵە كە لەپاش (31) ى ئابى بەدناوەوە !!هەموو ڕۆژێك دەهاتە سەر تەلەفزیۆنەكانى پارتى و لەناو دەزگاكانى راگەیاندنى پارتى دژى ئەو حزبە قسەى دەكرد, كەئەو ساكەش یەكێك بۆنى موعارەزەى لێكرابووایە پارتى شوێنبزرى دەكرد . ئێستاش دێتەوە بیرم ئەم فەرهاد قەسابە پڕ بەدەنگى دەینەڕاند و دەیگووت نابێ ئەدیب و ڕۆشنبیر سیاسی بن , لەبەرئەوەى چۆن دارتاش كارى خۆدەكات و ئاسنگەریش كارى خۆى ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیرانیش دەبێت كارى خۆیان بكەن, ئەمەش وەكو نموونەیەكى بچووك بۆبەبیرهێنانەوە, بەڵام لێرەدا هەر ئەوەندە دەڵێم بۆچى لە هەڵبژاردنەكاندا بەئاشكرا بووە سیاسى ؟! بۆچى لەم دواییەشدا چووە شارى سلێمانى ؟!كەچى خەڵكى بەشەرەفى سلێمانى لەمەیدانى سەراى ئازادیدا شاپتڕێنیان كرد و دەیان جاریش دەستیان خۆش بێت .
نموونەى ئەم مەلایە ئاینفرۆشەش مەلا مەسعودى كانى كوردەیە , كەشەوى 24 لەسەر 25 ى شوبات بەو پەڕى بێویژدانى و دوور لەهەموو بەهاو ئاكارێكى كۆمەڵایەتى و مرۆڤایەتى وەكو سەگ دەوەڕى بۆ ئەوەى خەڵكى ستەمدیدە و بەشمەینەتى شارى هەولێر سارد بكاتەوە و بیانترسێنێت تاكوخۆپیشاندان نەكەن . پڕ بەدەنگى دەینەڕاند (خەڵكینە خۆپیشاندان نەكەن بۆچى خوێنبڕژێت !! خۆتان بۆ كێ بەكوشت دەدەن ؟؟) لێرەدا هەركەسێك لەم وتانە وردبێتەوە دەزانێت ئەم مەلایە كۆیلەیە زۆر نەزان و گەمژەیە و نازانێت سیخوڕیش بكات !! ئەى لەخۆى ناپرسێت ئایا بۆچى خەڵك لەسەر خۆپیشاندان بكوژرێت ؟ ئایا ئەو كەسانەى خەڵك لەسەر خۆپیشاندان دەكوژن چەند دڕندەن ؟
لەكۆتاییدا دەڵێم باپیرانمان راستیان گوتووە (پارەى سپى بۆ ڕۆژى ڕەش) دیارە حزبە دەسەڵاتدارەكان زۆر سوودیان لەم پەندە وەرگرتووە , چونكە ئەم خۆفرۆشانە بۆ ڕۆژى رەشى خۆیان بەكاردێنن ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە