کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانياریی نوێ سەبارەت بە په‌يوه‌ندی پاراستن به‌ كوشتنی به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فیيه‌وه‌

Thursday, 27/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری پيرمام
كوردستانپۆست له‌كاتی خۆيدا به‌ هه‌واڵێك دوو ڕۆژ دوای بردن و كوشتنی ليوا (به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی) خوێنه‌ر و خه‌ڵكی كوردستانمان ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ قاسم مزوری ناسراو به‌ مامۆستا قاسم له‌ كاتژمير 2ی شه‌و چۆته‌ مالی ليوا به‌ختيار نه‌جه‌فی به‌ناوی (برا گه‌وره‌) واته‌ مه‌سرۆر بارزانیيه‌وه‌ ئاگاداری كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئيستا ئاماده‌بيت له‌گه‌ل دوو پاسه‌واندا، كه‌ خۆی مه‌به‌ستيتی، دەبێت بۆ كاريكی نهێنی دەبێتە بچێتە موسڵ، ئه‌وه‌ش زانرابوو كه‌ نه‌يان هيشتبوو مۆبايله‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، بۆ ڕۆژی دوایی هه‌واڵی كوشتنی دووپاسه‌وانه‌كه‌ و به‌ختيار نه‌جه‌فی بڵاوكرايه‌وه‌، ئه‌وه‌ش کە باسکرا، وه‌ك سيناريۆ باسكرابوو، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خزمانی خه‌سره‌و گۆرانه‌وه، گوایە‌ به‌ 40 ده‌فته‌ر دۆلار ته‌رمه‌كانيان وه‌رگرتۆته‌وه‌!
كوردستانپۆست ئه‌و كه‌ناله‌ راگه‌ياندنه‌ بوو، كه‌ پەردەی لەسەر سيناريۆكه‌ی پاراستن ئاشكراكرد، كه‌ پاراستن بۆ خۆيان به‌ختيار نه‌جه‌فیيان كوشتووه‌، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی دريژه‌ به‌ سيناريۆكه‌يان بده‌ن، نزيكه‌ی دوای 7مانگ ئه‌وكات له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو په‌رده‌ی شه‌رمه‌زاريان له‌سه‌ر سيناريۆكه‌يان هه‌ڵماڵی و به‌ به‌يانامه‌يه‌كی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی بنه‌ماڵە و دانانی دوو رۆژ پرسه‌، كۆتايان پێهينا.. ئێمە دڵنیاین، کە خوێنەران و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و تاوانه‌ی پاراستنيان لا روونبۆته‌وه‌، ئەم جۆرە سیناریانە لەوە چۆتە دەرێ کە کەس بڕوایان پێبکات، به‌ڵام هه‌ڵه‌ گه‌وره‌ و نهينيیەکە لە شاردنەوەی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ختيار نه‌جه‌فییدایە کە تا ئيستا نه‌زانراوه‌، كه‌ ئايا ئه‌و ته‌رمه‌ ته‌رمی به‌ختيار نه‌جه‌فی بووه‌، يا نه‌و؟!
ئه‌و رۆژه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ختيار نه‌جه‌فيان هينايه‌وه‌، بردیانە هه‌واری پيرمام، جگه‌ له‌ 12 پاسه‌وانی پاراستن و ليوای تايبه‌تی مه‌سرۆر بارزانی، كه‌سی تر بۆی نه‌بوو ته‌رمه‌كه‌ ببينێت، له‌ كاتێكدا نه‌ براكه‌ی به‌ختيار نه‌جه‌فی و نه‌ (ژيان)ی هاوسه‌ری و نه‌ (ژيان)ی خوشكی كه ‌ئه‌ويش هەر ناوی ژيانه‌، ته‌رمه‌كه‌يان نه‌بينيوه‌ و نه‌يانهێشتوه‌ لێی نزيك ببنه‌وه‌!
(ئازاد)ی زاوای ليوا به‌ختيار نه‌جه‌فی دووجار ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ ژيانی هاوسه‌ری به‌ختيار وتويه‌تی با يه‌كجار ته‌رمه‌كه‌ی ببينم و ماچی بكه‌م ئه‌مه‌ دوا جاره‌ به‌يه‌ك بگه‌ين، به‌لام پاسه‌وانه‌كان پيان ووتووه‌، به‌ فه‌رمانی برا گه‌وره‌ واتە (مه‌سرۆر بارزانی) نابيت كه‌س ته‌رمه‌كه‌ی ببينيت؟!
پاراستن به‌ ئاشكرا هه‌ره‌شه‌ی كردووه‌، كه‌ هه‌ر كه‌س زياتر قسه‌ بكات ده‌يگرين، ئه‌وه‌ی زانراویشه‌ (مسته‌فا چاوره‌ش) کە دەکاتە ئامۆزای ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی، دوو رۆژ له‌ پرسه‌كه‌يدا ماوه‌ته‌وه‌ و به‌ ئاشكرا وتويتی چۆن ده‌بيت كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌بينن؟!
له‌و ساته‌وه‌ گومانی زياتر خراوەتە سەر كوشتنه‌كه‌ی، کە ده‌زگای پاراستن بۆ خۆيان تيرۆريان كردووه، کوشتنەکەی هەر لە شێوەی کوشتنی شێخ محمه‌د هه‌رسين باوكی ئاری هه‌رسين، دەچێت!
تا ئيستاش پاراستن شه‌و و رۆژ پاسه‌وانی گۆره‌كه‌ی دەکات، نه‌كا كه‌سوكاريان به‌شه‌و بچن ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆره‌كه‌ ده‌ربهينن و ده‌سته‌كه‌يان بۆ هه‌تا هه‌تایە ئاشكرا ببێت!
ليره‌وه‌ ئه‌و پرسايره‌ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌لاحه‌دين، كردويانه‌ ئەگه‌ر ئەوە ته‌رمی به‌ختيار نه‌جه‌فیيه‌، با كه‌سوكاره‌كه‌ی بيانبينيايه‌، چونکە به‌ پێی شه‌رعيش بێت مافی کەسوکارەکەیەتی، بەڵام بۆچی پاراستن رێگەی لەوە گرتووە، ئەمە تا ئیستا شاراوەیە و کەس نایزانێت! بۆیە گومان لە سەر ئەوە هەیە ئايا ئه‌وه‌ی خرايه‌ ئه‌و گۆره‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی به‌ختيار نه‌جه‌فی بوو، يا مرۆڤيكی بيتاوانی هه‌ولێری بوو؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە