کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانێکى دەزگاى پاراستن وە لەرێى دەزگاى زانیارى جێبەجێ دەکرێت (بەشى یەکەم)

Tuesday, 04/09/2012, 12:00


بەر لە دروست بوونى بزوتنەوەى گۆران باس دەکرا لە سنورى سەوز خەلک ئازادەو بێ ترس دەژیت و ئازادى لەوێ زۆرە بەپیچەوانەى سنورى زەرد کە خەلک لەژێر ترسێکى زۆرو هەرەشەى پارتى دەژیت بەدرێژایى داگیرکردنى ناوچەى سۆرانیەکان لەلایەن مەسعود بارزانى و کورو برازاکانى خەلک ژیانێکى پر لە تۆقین و ترس بەرێدەکات پاشان لەدوواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆران لە سولێمانى پاراستنى پارتى کەوتە پیلاندانان لە خەلکى سولێمانى لەوکاتەوە هەولى بەهێزکردنى شانە تیرۆریستیەکانى خۆیدا لە سولێمانى تا ئەو کاتەى پاش کونگرەى پارتى دیموکراتى کردستان پاراستنى پارتى بەرەسمى روى لەو ناوچە کرد بەپێکهاتەیەکى بەهێز بەرادەیەک هەوڵى ئەوەیاندا سولێمانیش داگیر بکەن بەڵام بەشێوازێکى ترسناک وەک هەولێَََََرى لێبکەن ئەم پیلانەش بەسەرپەرشتى مەسعود بارزانى و کورەکەى مەسرور بەدانیشتنی نهێنى لەگەڵ سەرەگەورە تیرۆریستەکانى پاراستن ئەوە بو بکوژى ریژوان هیوا ئەحمەد موستەفا کرا یە بەرپرسى لقى چار و بەپارەیەکى خەیاڵى کە تەرخان کرا بۆ بەهێزکردنى دەزگاى پاراستن بەناوى حیزبەوە کە پارتى دیموکراتى کردستان . ئەم دەزگایە واى دانابو وردەوردە کونترولى سولێمانى بکەن و بیکەن بە هەولێر رەقەم دوو 2 !!!!! لەم ماوەدا سەدان چالاکیان ئەنجامدا و سەرکەوتن هەمو سەرکەتنەکانیشیان لەرێى جەلال تالەبانى و بنەمالەکەى تالەبانیەوە بو وە ئیتیفاقیەیەکى زۆر زۆر نهێنى کرا لەنێوان بنەماڵەى بارزانى و تالەبانى بۆ ئەوەى بزوتنەوەى گۆران وا بچوک بکەنەوە وە تەنانەت نۆشێروان مستەفا دەسگیر بکەن و بەناوى تێکدانى ئاسایشى کردستان و نیشتیمان دادگایى بکەن ئەوانەش بەچەند خاڵێک مەسعود و مەسرور دەستیان پێ کرد
یەکەم . دروست کردنى پەشێوىو چەند کارێکى تیرۆریستى وە ون کردن و بێسەرو شوێن کردنى خەلکانێک و هەرەشە کردن لەلایەنگرانى گۆران وە ترساندنیان پاشان دەستیان بەو خاڵاناە کر
1 . کرینى خەلکێکى زۆر لە سولیمانى لەرێى برینەوەى موچەى مانگانە و کردنیان بە ئەندام و لایەنگرى پارتى 
2 . کۆرو کوبونەوە بکەن لە هاولاتیان بگەینن پارتى ئەیەوێ شارى سولێمانى ئاوەدان بکاتو وەک هەولێر وە خزمەتى هاولاتیانى ئەوێ بکات و لە هاولاتیانى ئەوێ بگەینن کە خەلکى هەولێر هیچ کێشەیان نیەو زور رازین لە حوکمەتى پارتى بنەمالەى بارزانى 
3 . واپیشاندەن گۆران و نۆشێروان مستەفا ئاژاوەگیرن و نایانەوێ خزمەتگوزاى لە شارى سولێمانى بکرێت و بزوتنەوەى گوران دژى بنەماڵەى بارزانى دروست بویە
4 . کرینى چەند ڤیلایەکو مۆنیکا و سەیارەى نیسان و دەمانچە بۆ چەند کەسێکى تایبەت ؟ ! و چەند بەرپرسێکى بچوک و سەرۆک عەشیرەتو وە خوان ئامادە کردن بۆ ئەندامان و لایەنگرانى پارتى وە داوەتکردنى خەلکى گشتى
دوەم . مەسعودو کورەکەى مەسرور بەهاوکارى جەلال تالەبانى و لەرێى قوبادى کورى جەلال لەگەل باڤیل لەکاتى دەسگیر کردنى نۆشیروان مستەفادا بچنە لاى ئەمریکایەکان وە پێیان بلێن بزوتنەوەى گۆران دروستکراوى ئیرانە چەکدار و هێزى سەربازیان هەیە هاوکارى دەکرین دەبنە حیزبولاى لبنانى لەهەمان کات بچنە ئیران بە ئیرانیش بلێن کە بزوتنەوەى گۆران دروستکراوى ئەمریکاو بەریتانیایە بۆ کەمکردن و نەهیشتنى نفوسى ئیران کار دەکا !!! ؟ ئەمەش بەچەند خالیک
1 . ئەو ئیتیفاقە نهینیەى نیوان جەلال تالەبانىو مەسعود بارزانى بەشێوەیە بیت دواى تەواو بونو حەلکردنى بزوتنەوەى گۆران دەبى پارتى یان باشتر بلین دەزگاى پاراستنى بنەمالەى بارزانى چالاکیەکانیان راگرن لەناوچەى سەوز زیاتر نەچنە پیش
2 . جەلال تالەبانىو کورەکانى وایاندانابو لانگرەکانى گۆران سزابدەنو پاشان وەریان بگرنەوە بینەوە ناو یەکیتى 
3 . سیناریۆى بنەمالەى بارزانى لەناو یەکیتى دوبارە بکەنو دەست بەسەر پلەوپوستە گەورەکان دابگرن و هیچ کۆسپیەکیان بو دروست نەبیت و بەرپرسە کەندەلەکان زیاتر بینەپێش و خەلک سەرکوت بکەن وەجەلال بە مەسولەکانى خۆى وتبو لەبەر من نەبى نۆشێروان مستەفا زۆربەتان ئیعدام دەکاو دەتانێرى بۆ سجن ئەوەش بۆ ئەوەى کرد هەتا ئەوانەى لەناو یەکێتى مانەوە تەواو تەسلیمى بنەمالەى جەلال ببنو نەبنە گۆڕان وە پشێوى دروست نەکەن پاشان ئەو مەسولانەى کە لە سەرەتایەوە دوژمنى نۆشێروان بوینە و لێى ترساون دەستیان بە هێرش کردنە سەر گۆران و نۆشێروان مستەفا کرد لە کەنالەکانى کورساتو گەلى کردستانو زاگرۆسو کردستان تىڤى 

تا ئەو کاتەى نوشیروان مستەفا بە هەوڵەکەى بنەماڵەى پاراستنى زانى و هەستى پێکردو دەستى بە بلاوکردنەوەى چەند بەلگەیەکى نهێنى و دزین ى بودجەو کوشتنى خەلک لەلایەن بنەمالەى بارزانىوتالەبانى لە کەنالى کەىئین ئین بلاو کردەوە تا ئەوکاتەى خەلکى تەواو هەشیار بویەوە وە خەلکیش هەستى کرد پیلانێکى خەتەر هەیە لەسەر خەلکى سلیمانى تا سەرکوت بکرین و چاوترسان بکرین وەکو خەلکى هەولیر هەتا ئەو کاتەى راپەرین لە ناوچەى عەرەبى دەستى پێکرد و گەیشتە کوردستانیش لە سلیمانى بە کوشتنى ریژوانو سورکیو دەستى پێکرد هەتا ئەوەى کە لە هەولیر بارى نائاسایى راگەیەندراو هەولیر پڕکرا لە گروپە تیرۆریستەکانى بنەمالەى پاراستن کە بەسەرتاشە عینەک لەچاوەکان ناسرانو کلکە خاکەناسو چەقو ودەمانچەى کارەبایو کلاشینکوف بلاویان کردەوە وەلە زۆرکەسایەتیانداو گرتیاننو زۆریشیان فراندو ئەشکەنجەیاندان وەتەهدیدى زۆر خەلکیان کردو مالى هەمو رۆژنامەنوسەکانى سەربەخۆیان خستە ژێر چاودێرى زۆر توند وەبەجۆریک شەوانیش تا درەنگ هەر جاسوسیان بەسەرەوە ئەەکرد وهەمو جموجولێکیان لەژێر جاودێرى پاراستندا بو دواى ئەوە مەسعودو کورەکانى زانیان پیلانەکەیان فەشەلى هینا ئەوجارە پیلانەکەیان گۆرى بۆ مانەوەیان ئامادە بون قەسابخانە لە هەولێر دروست بکەن بەجۆریک کە لە رۆژى یەکەمدا تەنها خەلک بگرنو لییان بدەن ئەگەر هاتو بەردەوام بن ئەوا قەتلوعامى خەلک بکەن لە رۆژانى پاشتردا 
لەبەشى داهاتو پیلانەکانى پاراستن لەم دوایەو ئیستاش کەلەریى دەزگاى زانیارى جیبەجێ دەکات بە ئیتیفاقیکى نهینى وەلەریى کەنالە راگەیاندنەکانى خۆیانو چەند بەناوئەهلیەکیش




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە