کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە هەولێر داوای پارە دەکات بۆ کرێ خانووی نووسینگەی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان

Tuesday, 02/04/2013, 12:00


سەرچاوەیەکی زۆر نزیک لە ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوێنێ رێکه‌وتی رۆژی دووشەممە 1/4/2013 بە کوردستانپۆستی راگەیاند، که‌ پێش ماوه‌یه‌ک کاردۆ محمد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نامەیەکی بەناوی سێ ئەندامی په‌رله‌مانی گۆڕان به‌ ناوی (پەیمان و مامۆستا فرمان و ئاهەنگ) له‌ هەولێر نامه‌یه‌کی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە، تێیدا داوای بڕێک پارە دەکات بۆ کرێ خانووی نووسینگەی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان. سەرۆکی پەرلەمانیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست روونیشیکردەوە پاش بەدواداچونێکی ورد سەرۆکی پەرلەمان بۆی دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەییەی کە رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە بۆ نووسینگەی ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان، سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان پاره‌که‌ی نه‌داوە بە کرێی نووسینگەی ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان، بەڵکو داوێتی بە کرێی خانوویەک کە بۆ محمد حاجی بەرپرسی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی گۆڕان بە کرێ گیراوە. سەرچاوەکە وتی ئەمە فەزاحەت و گەندەڵیەکی گەورەی بزوتنەوەی گۆڕانە کە پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەی بەو جۆرە بەکار ئەهێنێت، ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەکانی گۆڕانه‌ که‌ دژی بەفیرۆدانی موڵک و ماڵی گشتی لەلایەن هەردوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە