کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵەبجە قوربانى دەستى كام عەقڵیەتە شاخ یان بیابان؟

Monday, 16/03/2009, 12:00

884 بینراوە


"لە شازدەى سێى هەموو ساڵێكدا تەنها لەو ڕۆژەدا هەڵەبجەتان دەكەوێتەوە بیر"ئەمە وێردى سەرزمانى هەموو خەڵكێكى بەویژدان و خاوەن هەڵوێستە بەگشتى هەڵەبجەییە بەشمەینەتەكانە بەتایبەتى,وەك هەڵەبجەییەك بیرم نایەت بەدرێژاى 17 ساڵ ڤیستیڤاڵ و یادكردنەوەى هەڵەبجە لە خۆنمایشكردنى بەرپرسانى حیزبى و حكومى شتێكیترمان دیبێت.
دەستەڵاتدارانى كوردى زۆر زیرەكانە توانیان لە دواى ڕاپەڕینەوە بەبەرنامەیەكى تایبەت و نەخشە بۆ كێشراو بیركردەنەوەى خەڵكى هەڵەبجە بەلاڕێدا ببات و هەموو دۆسیەى هەڵەبجە و گەورەى كارەساتەكەو هۆكارى ڕوودانى كارەساتەكەو دەستكەوتى كارەساتەكە و دەرەنجامەكانى دواى ئەو ڕووداوە لە پرۆسەیەكدا بەناوى ئاوەدانكردنەوەى هەڵەبجە كورت بكاتەوە,بەستنەوەى كارەساتى هەڵەبجە بە پرۆەى ئاوەدانكردنەوەى شارى هەڵەبجە دەمانباتەوە بۆ ئەو بیركردنەوەو عەقڵیەتە ڕۆژهەڵاتیەى كە لە دوونیاى سیاسەتى ڕۆهەڵاتیدا باوە,لەووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى و لە نێو كلتورە مەرگ دۆستیەكاندا مرۆڤ هەتا زیندووە نرخى ئەوتۆى نییە وەك مرڤێك,بەڵكو تەنها ئەو كاتانە نرخى هەیە كە مرۆڤایەتى خۆى لە پێناوى كۆمەڵێك چەمكى وەك دین و ئایدۆلۆژیاو سیاسەت و حیزب و نیشتمان و نەتەوە و بسڕێتەوە,بۆیە دەبیننین زۆر جار كۆمەڵگاكانى ڕۆژهەڵاتى لە ڕووى كۆمەڵایەتیەوە لەلایەن كۆمەڵناسانەوە بە كۆمەڵگایەى مەرگدۆستى نێو زەندكراونن,كلتۆرى كۆمەڵایەتى و سیاسى ووڵاتى ئێمەش بەدەر نەبووە لەو شوناسەى كە مەرگ دۆستى جەوهەرەكەیەتى ,مرۆڤ بۆئەوەى بزانێت نرخى چەند لەم كۆمەڵگایانەدا دەبێت بوونى خۆى لەپێناوى شتانێكدا لەنێوبەرێت كە لە ڕاستیدا هەموو ئەو شاتە لە پێناوى بوونى ئەو پێویستە هەبن نەك مرۆڤ لە پێناوى بوونى ئەواندا هەبێت.بۆیە دەبین دەستەڵاتى كوردى دواى كارەساتى هەڵەبجە مافى ژیانى زیندووەكانى هەڵەبجە بە قەبارە و ژمارەى شەهیدەكانى هەڵەبجە دەپێوێت و هەڵى دەسەنگێنێت,ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەى كە مرۆڤ كورد ئەوەى پێى ئەدرێت و ئەوەى بۆ فەراهەم دەكرێت حەق و مافى ئەو نییە وەك زیندوویەك بەڵكو ئەوە مەرحەمەت و خێرو بێرى مردووەكان و لەڕێگەى دەستەڵاتەوە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە,هاواركردنى دەستەڵاتى كوردى و بانگەشەكردن بەوەى ئێوە خاوەنى شەهیدن كەواتە پێویستە پرۆژەى خزمەتگوزاریتان بۆ بكرێت,بۆیە دەستەڵاتى كوردى كەوتە بانگەشە كردن بۆ بێنرخكردنى زیندووەكانى هەڵەبجە لەسەر حسابى مردووەكانى هەڵەبجە ئەمەش بۆخۆى جەوهەر و عەقڵیەتى سیاسى و بەرپرسەكان و كلتورى مەرگ دۆستى كۆمەڵگاى كوردیمان بۆ دەسەلمێنێت.
دواى هەموو ئەمانەش هەوڵى مەشغولكردنى هەڵبجەیەكان بە بانگەشەى پرۆژە ناكام و بەڵێنە سەرابیەكانى بەرپرسان و پاشان گواستنەوەى شەڕى ناوخۆى حیزبەكان بۆ ناوچەى هەڵەبجە و دەستبەرداربوونى دەستەڵات و حكومەت لە سنورى هەڵەبجە و گرنگ نەبوون بەلایەوە,وەك ئەوەى هەڵەبجە لەبەرنامەى ئەواندا بەشێك نەبێت لە سنورى كوردستان, هەموو ئەمانە هۆكارى ئەوەبوون كە لەو پرسیارە جەوهەریانە دورمان بخاتەوە كە چەند ڕۆژێك دواى كارەساتى هەڵەبجە لە زیهنى تاكى هەڵەبجەیەكاندا دروست بوو ئەو پرسیارانەش ئەوەیە كە هەتا ئێستا ڕاستەوخۆ نەدراون بە گوێى ئەوانەى بەرپرسن و بەشێك لەتاوانى كیمیاویبانكردنى هەڵەبجە دەكەوێتە ئەستۆیان.پرسیار گەلێكى وەك ئایا ئێمە بۆ وامان بەسەر هات ؟لە پێناوى چیدا؟كێن ئەوانەى بەرپرسن لەم تاوانە؟كێن تاوانبارانى كارەساتى هەڵەبجە؟ئایا تەنها ئەوانە بەرپرسن كە هەستاون بەم كارە یان ئەوانەشى كە ڕێخۆشكەربوون بۆ ئەم تاوانە و بیانویان داوە بەدەستى دەستەڵاتێكى دڕنەدەى وەك بەعس بۆ ئەوەى هەستێت بە ئەو تاوانە گەورەیە؟ئایا چارەنووسى تاوانبارانى هەڵەبجە بە كوێ دەگات؟بەڵام دواى چەند ساڵێكیتر كۆمەڵێك پرسیارى ترى وەك كێن تاونبارە ڕاستەقینەكانى كۆمەڵكوژى هەڵەبجە ؟ئەى كێن ئەوانەى شەفاعەت بۆ تاونبارانى دۆسیەى هەڵەبجە ئەكەن؟لە پێناوى چى بكوژانى هەڵەبجە ئازاد دەكرێن؟كێ ئەو مافەى هەیە كە لە تاونبارانى كۆمەڵكوژى هەڵبجە ببورێت ؟هەڵەبجەیەكان ؟سەركردەكانى كورد؟ئەى كێ؟ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاریتر لەكەڵ پرسیارە بێوەڵامەكانى پێشوودا خۆیان گرێدایەوەو تێكڕا گومانیان خستە سەر شەرعیەتى شۆڕش و سیاسەت و حیزب و سەركردە و ڕاپەڕین و حكومەت و دەستەڵاتى كوردى؟
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)