کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

Monday, 22/08/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 21-8-2011 فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌ درێژه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌ سڤیله‌كان هه‌رێمی كوردستان ,په‌لاماری گوندی كورتكیان دا له‌ بناری قه‌ندیل , له‌ ئه‌نجامدا 7 هاووڵاتی گوندی بۆڵێی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر شه‌هید بوون كه‌ بریتین له‌ (( حسێن مسته‌فا حه‌سه‌ن، رێزان حسێن مسته‌فا، سونیا شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، سۆلین شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، زانا حسین مسته‌فا، مێر حاجی مام كاك، ئوسكار عوزێر حه‌سه‌ن.)), په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل و نه‌ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل له‌ كاتی جه‌نگ به‌ پێی یاساكانی جه‌نگ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی,ئه‌م تاوانه‌ی توركیاش له‌و چوارچێوه‌یه‌ پۆلێن ده‌كرێت .
ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ هه‌ڵوێستی جدی له‌ ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان بگرێته‌ به‌ر , ئه‌م دۆسیه‌یه‌ له‌ رێگای كه‌ناڵه‌ دبلۆماسییه‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان , هاوكات ئه‌ركی لایه‌نه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌ به‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری پیلانه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر شكست بهینن .
لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كاری جه‌ماوه‌ری بۆ شكست پێهێنانی پلانی داگیركه‌رانی كوردستان.
نه‌مری ب ۆ شه‌هیدانی 21-8

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە