قارەمانێتی ئەنجیما
Wednesday, 06/03/2013, 12:00
لەدرامای کۆریدا . هەڵوێستە لە یادی ڕاپەڕین
لە درامایەکی کۆریدا
کۆسپ
دووبارە دەبێتەوە
هەمان ووشەو
هەمان سەردەم
پاڵەوانی ڕۆڵی گۆڕان
گەنجێکە
شەوان
گەنجینەی
بەختەوەران
دەبرێت و
بەسەر ماڵی هەژارانە
هەمووی
دابەش دەکات
بە گۆڵێک لە ئاڵتون
دڵی منداڵان خۆش دەکات
بە هیچ شتێک نابەزێت
جگە دەنگی
تەپڵی زۆردار
کاتێک دڵدارەکەی
لەپێش چاوی
بە دەنگی لێدانی تەپڵ
سەریان پەڕاند
هەر
لە بەر ئەو هۆیە بوو
تەپڵ جەستەی ئەبەزاند
هەڵبەت یاسا
لەڵ سوودی دەوڵەمەندە
لە هە موو
زەمان و یادە
شێوەی دەساڕ
ئێسکی هەژار
دەهاڕێت و
شوێنی گەندەل
دیاری دەکات
تۆ بڵێی
ڕۆژێک
ئەنجیمایەک
بێت و
شێوەی عیسا
دەستی گەندەڵ ببرێت و
دڵی هەژار
خۆش بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست